لە پەنای ململانێی هەڵبژاردنی دەسەڵاتی نوێ بۆ وڵات لە سێبەری ڕنگدانەوەی کێشە سیاسیە تەشەنە سەندوەکان،
ئەم ڕۆژانە کورد دەستی داوەتە خەباتێکی شارستانی پڕ جۆش و خرۆشی هەژێنەر بۆ نواندنی ئیرادەی گەلێکی ماف پێشێل کراو لە سەراسەری تورکیە.
باکووری کوردستان کانگای جۆش و خرۆشی کەم وێنەی حێزبی دێمۆکراتیکی گەل BDP بۆ نیشان دانی ئێرادەی کورد بەرانبەر نەیاران بە مەبەستی سەلماندنی ئەو ڕاستیە کە خەڵکی کورد چارە سەری بە دوور لە دەمارگرژی و هەر جۆرە توندو تیژیەک ئامانجی هەمیشەیی بوە , خەباتی مەدەنی بەرەو پێشتر پەرە پێداوە .
بۆ ڕێکخستن و بەڕێکخستن کردنی کوردی پەڕیوە، هادەپ (Halklerin Demokratik Partisi HDP) ، حێزبی داکۆکیکاری مافی هاووڵاتیان لە سەر جەم مێترۆپۆلەکانی تورکیە لە دەرەوەی کوردستان تێکۆشانی خۆی چڕتر کردوە. بە مەبەستی دەور گێڕان و کێبەرکێ لە هەڵبژاردنی شورای شارەکان حێزبی خەڵکی کوردی دوور خراوە کە بە هۆی گوشارە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان ناچار بە نیشتە جێ بوون لە دەرەوەی زێدی خۆیان کرابون لە دەورەی بەرنامەیەکی مافخوازانە کۆکردوەتەوە. .
شاری Atnalya ئانتالیا ، بە وتەیەک بەهەشتی تورکیە یەک لەو مەڵبەندانە یە کە ئەمجارە بە وتەی کاک خەلیل ( یەک لە بەرپرسان)، حێزبی هادپ خوازیارە ئێرادەی خەڵکی دەربەدەری کورد لە زێدی خۆیان بۆ بە پیرەوە هاتنی بانگەوازی مافخوازانەی خۆیان وەک نەتەوەیەکی پشت گوێ خراو بخاتە تای تەرازووی تاقی کاریەوە .
ئەم شارە توریستی و زۆر ژیکەلەیە لە سەر یەک ١٨٢٠٠٠ دەنگدەری خاوەن مافی بۆ هەڵبژاردنی شوورای شار لە سەر تای نەورۆزی ئەم ساڵ تێدا دەس نیشان کردوە. بە پێ یاسای نوێ تەنێ شارەدارێک و ٣٧ ئەندامی شوورای شار هەڵدەبژێردرێن .
بۆ هەڵبژاردنی هەر ئەندامێکی شوورای شار لانی کەم شتێک بەرابەر بە ٣٧٠٠ دەنگ پێویستە.
کۆی نفووسی کوردی خاوەن دەنگی نیشتە جێ ئەم شارە خۆی لە رەقەمی ١٥٠٠٠ دەدات . داخەکەم بەشێکی بەر چاوی ئەم ژمارەیە هێشتار ڕیزی لاینی نەیاری کوردیان بەر نەداوە .
هەڵبەت هادپ لەو بڕوایە دایە داشکان بەرەو داکۆکی لە مافی خۆیان و بە هێز بوونی لاینی نەتەوەیی لە لایەن ئەم توێژەوە ڕووی لە هەڵکشانە ، بە چەشنێک ڕێژەیەکی باش ملیان بەرەو وەر چەرخان بە لای کوردایەتیدایە.
حێزبی هادپ بە وتەی پاڵێوراوی ئەندامەتی شوورای شاری ئانتالیا بەڕێز شەریف یاڵچین Serif Yalcin نەفەری سێهەمی وێنەکە لای ڕاست وێرای داکۆکی لە مەبەستە سیاسیەکانی هادەپ بۆ هەڵسەنگاندنی ئێرادەی خەڵک و تاقیکاری تێکۆشانی ڕابردووی خۆیان لەم مەڵبەندە، لەو بڕوایەدان ئەگەری دەس خستنی دوو کورسی نوێنەرایەتی لە شوورای شاری ئانتالیا بۆ کورد هەیە.
سەبارەت بە کێبەرکێ حێزبەکانی سەر بە نەتەوەی تورک کاک خەلیل ڕای وایە حێزبە کانی AKپارتی حێزبی عەدالەت و تەوسعەی ئەردۆغان [ ئێسلامی سۆنەتی] ،CH P( کەماڵیست Baris we Demokrasi Partisi بە سەرۆکایەتی کەمال قلیچ ئۆغڵوو و حێزبی MHP بزووتنەوەی ناسیونالیستی (ڕەگەز پەرست) بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باغچەلی لە هەڵبژاردنەکەدا تا ئێستا شان بە شان هەمبەر یەک وەستاو لێک دەداتەوە .
بەڕێز کاک شەریف یاڵچین نەفەری سێهەم لە لای راستی وێنەکە بەر بژێری ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەربۆ شوورای شاری ئانتالیایە.
نووسەری ئەم دێڕانە کە لە نزیکەوە شاهێدی دڵسۆزی و خەمخۆری ئەم تێکۆشەرانە بۆ داکۆکی و بەدواداچوونی مافە ئینسانیەکانی کورد سەرە رای گوشار و بەر بەستی دژواری سەر ڕێیان، خوازیاری سەرکەوتنی ئەم برا تێکۆشەرانە لە پێناو ئامانجی پیرۆزیاندایە.