دەنگی کوردی ئەمریکا لە بەرنامەیەکی تایبەت دا کە زیاتر لە دوو ساڵە و هەموو حەوتوویەک لە لایەن بەرێز دەخیل شەمۆ بڵاو دەبێتەوە ، پرسی نەبوونی دەوڵەتی کوردی خستۆتە بەر باس و لێ کۆڵینەوە .
لەو بەرنامەیەدا کۆمەڵێک لە سیاسەتمەداران و شارەزایانی دۆزی کورد لە ئەمریکا و کوردستان باس لە هۆکارەکانی نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەکەن و هەروەها ڕوانگە و بۆچوونی دەوڵەتی ئەمریکا و سەرکردەکانی کورد لەسەر دروست کردنی دەوڵەتی کوردی خستۆتە بەرچاو .