دەفتەرى سیاسى حیزبى دێموکراتى کوردستان بە ناو گەڵاڵەیەکى بۆ یەکبوونەوە دوو حیزبى دێموکرات ( هەڵبەت بە بێ تاریخ ) بڵاو کردوەتەوە
.گەڵاڵەى ناوبراو لە هەموو شت دەچێت جگە لە گەڵاڵەیەک کە بتوانێت دوو حیزبى دێموکرات وەسەر یەک بخاتەوە
.ناوەڕۆکى گەڵاڵەکە تەنیا دووپات کردنەوەى ئەو درۆشمانەن کە لە ساڵى ٢٠٠٦ ئینشعابیان لە ڕیزى حیزبى دێموکرات دروست کرد ( هەڵبەت بە مێتودى دیکە ).
لە سەرەتاى گەڵاڵە پیشنیارکراوەکەى حیزبى دێموکراتى کوردستان هاتوە ” … بە داخەوە لە بەر هەر هویەک بووە چەند مانگ چاوەروانى ئیمە بێ ئاکام بووە و تا ئیستا وەڵامى هیوابەخشمان لەو هاورێیانە پێ نە گەیشتووە ” کە وابوو بە پێی ئەم پاراگرافە ئەم گەڵاڵەیە هەر لە بنەرەت دا شکستى خواردووە و بە مردوویی لە دایک بووە و ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەشى حوکمى کوتایی هێنان بە وتویژەکانى نێوان ئەو دوو حیزبەیە و بەس. ( هەر چەند مومکینە لە داهاتووش بۆ چا خواردنەوە سەردانى یەکتر بکەن و جار‌و باریش رستەیەکى شیک و پیک لە مەڕ یەک گرتنەوە و یەک بوونەوە بڵاو بکەنەوە )
هەر لە سەرەتاى دانیشتنەکان نێوان ئەو دوو حیزبە دیار بوو کە وتووێژ بە جدی و نیازپاکى دەستى پێ نەکردووە و هەر دوو حیزب زیاتر لە سووژەى گفتگۆ بە ئامانجى سەرگەرم کردنى دۆستان ، لایەنگران و ئەندامانى خۆیان کەڵک وەردەگرن .چوونکە لە ڕیزەکانى هەر دوو حیزب ژمارەیەک ئەندام هەن کە دوو حیزبى دێموکرات بە رەسمى ناناسن و لە هەر کۆڕ و کوبونەوەیەکى حیزبى باس و خوازى یەک بوونەوە و یەکگرتنەوە مەترەح دەکەن و بەم جورە سەرەژانە بۆ رێبەرى هەر دوو لا دروست دەکەن ( دیارە هەر کام لەو دوو حیزبەش بڕێک ئامانجى جیاواز لە تێزى وتووێژ دۆنباڵ دەکەن ).
گەڵاڵەى پیشنیار کراوى حیزبى دێموکراتى کوردستان گەلێک خیاڵ پڵاوانەیە و ئەسڵەن لە گەڵ پسکولوژى حیزبى دێموکرات یەک ناگریتەوە بۆ وینە دۆستانى حیزبى دێموکرات دەبێ وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەنەوە کە ئایا حازر دەبن جاریکى دیکە ناوى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران لە سەر خۆیان دابنینەوە؟ کۆنگرەى ١٥ى حدک ئیستراتیژى داهاتوى حیزبى دێموکراتى کوردستانى پێکهینانى کۆمارى کوردستان داناوە ! ئایا ئەم حیزبە حازر دەبێت لەو ئیستراتیژەى پاشگەز بێتەوە ؟ خۆ حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران ئەگەر تاقە نەفەریشى نەمینى حازر نابێ دەس لە ناو و ئیستراتیژى خۆى بکیشێت. ( با ئیتر واردى وردەکارى گەڵاڵەکە نەبین )
بە پێچەوانەى گەڵاڵەى حیزبى دێموکراتى کوردستان یەک بوونەوەى دوو حیزبى دێموکرات گرنگترین داواى خەڵکى کوردستانى ئیران نیە و تەنانەت گرنگترین داواى ئەندامانى ئەم حیزبەش نیە ( هەر چەند یەکبوونەوەى دوو دێموکرات ئیقدامیکە کە ئیستقباڵى لێوە دەکرێت ).
ئیرادى گەورە لە گەڵالەى پیشنیار کراوى حدک ئەوەیە کە پرۆسەى یەکبوونەوە لە ئاخرەوە دەس پێ دەکات واتە لە جێ ئەوە کە لە سەرەتاوە ئەم پرۆسەیە دەس پێ بکرێت لە ئاخرەوە دەس پێ دەکات.
حدک گەڵاڵەى پیشنیاریەکەى بە سەر سێ قوناغ دابەش کردوە و بڕیارى یەکجارى و نیهائیشى بە کۆنگرەى ١٦ واگوزار کردوە وا دابنین کە موعجزەیەک رووى دا و ئەم دوو حیزبەش بە کۆنگرەى هاوبەش واتە کۆنگرەى ١٦ گەیشتن هەر لە ئیستاوە دیارە کە رێژەى ئەندامانى سەر بە حدکا گەلێک لە رێژەى ئەندامانى حدک زیاترن( تەشکیلاتى ئاشکراى حیزب لە باشوورى کوردستان و ئورپا ) لە ئاکام دا رێبەرایەتى هەڵبژیردراوى دواى کۆنگرەى ١٦ وەک رێبەرایەتى دواى کۆنگرەى ١٣ دەبێت . واتە هەر ئەو رێبەریەى ئیستاى حدکا هەیەتى. پرسیار ئەوەیە ئایا دۆستانى حیزبى دێموکراتى کوردستان حازر دەبن ئەو رێبەرایەتیە بەو سوورەتە قبووڵ بکەن ؟ ئەگەر وەڵام پوزیتیڤە ئەى بۆ کۆنگرەى ١٣ یان قبووڵ نەکرد ؟ و ئەگەر وەڵان نیگاتیڤە ئیتر ئەم شەر و هەڵایە بۆ چیە ؟
لە گەڵاڵەى پیشنیار کراوى حدک چەند جار باسى ئەوە کراوە کە با لیستى کەلوپەل ، داراییەکان ….( ئیحتیماڵەن کۆرسیەکان ) بگرین و دیسانەوە دابەشیان بکەینەوە دۆستانى حیزبى دێموکراتى کوردستان کەم لوتفیان کردوە و بە ئەنقەست لە بیرى خۆیان بردوەتەوە کە ئیتفاقەن ئینشعاب لە سەر ئەم دابەش کردنە رووى دا و ئیستاش نە تەنیا کێشەى کۆرسى لە بەین نەچووە یان کاڵ نەبۆتەوە، بگرە کێشەى کورسى جدیتر و گرینگتریش بووە هەر بۆیە دەلێم کە لەم گەڵاڵەیە پسکۆلووژى حیزبى دێموکرات لە بەر چاو نەگیراوە.
لە باش بوونى یەکبوونەوە یان یەکگرتنەوە گۆمان نیە ، بەڵام لە بە یەکبوون یان چۆنیەتى یەکگرتنەوە گومان هەیە .لە سیاسەت تێزى ئیدەئالیست ئەگەر رئالیستیش نەبێت حەتمەن شکست دەخوات . حیزبى دێموکرات بە هەزار و یەک دەلیل ناتوانى چى دیکە وەک یەک حیزب ( حزب واحد ) بێت لە لایەکى ترەوە دوو حیزبى دێموکرات بوونیش تەحەمول ناکرێت .لە نێوان یەکبوون و دوو حیزب بوون دەبى ڕیگاى سیهەم دیارى بکرێت .یەکگرتن لە جێ یەکبوون ( اتحاد بە جاى وحدت ) واتە دوو حیزبى دێموکرات بە هەموو قەوارە و ڕیسا و یاساکانیان بمینن و رێبەرایەتى هاوبەش بۆ خۆیان دیارى بکەن ئەم حالەتە نە تەنیا مەنتیقى وعەمەلییە ، بگرە قودرەتى مانۆڤرى حیزبى دێموکرات گەلێک دەباتە سەر و لە شەرایەتى ئیستا دا دەتوانێت پتانسیلێکى باش بۆ وەگەڕ خستنى بزوتنەوەى نیوەگیانى سیاسىی کورد لە ئیران بێت.
نەتیجە:
حیزبى دێموکرات لە مێژ ساڵە بە کردەوە دەستى لە رێبەرى بزوتنەوەى میللى ـ دێموکراتیکى کورد لە ئیران کێشاوە و چى دیکە باسى نوینەرایەتى خەڵکى کورد لە ئیران و رێبەرى بزوتنەوەکەى ناکات. باس و خواسى یەک بوونەوەى دوو حیزبى کۆمەڵە لە ئارا دایە ( بە ئیحتیماڵى زۆر دوو کۆمەڵە یەک دەگرنەوە ) لەم حاڵەتە دا ئەگەر حیزبى دێموکرات وەخۆ نەکەوێت و کوتایی بە پرش و پڵاویی خۆى نەهینێت ، بۆ هەمیشە ڕۆڵى حیزبى یەکەم لە کوردستانى ئیران لە دەست دەدات. ( هەر چەند بە داخەوە بۆ بەشێک لە کادرى رێبەرى هەر دوو بەشى حیزبى دێموکرات پاراستنى کورسى لە هەموو شتێک گرینگترە)
١٨ى خاکەلێوەى ٢٧١٤ى کوردى ـ ئاڵمان
…………………………………………
ده‌قی گه‌ڵاڵه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات
گه‌ڵاڵه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات
پێشه‌کی
بە دوای لێکترازانی ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات، ئەگەرچی هەر دوو لای ئەو حیزبە (حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران) درێژەیان بە خەبات‌و تێکۆشانی خۆیان داوە، بەڵام لە‌گەڵ ئەوەشدا، رابردووی دیموکڕات‌و خۆشەویستی‌و پێگەی حیزبی دیموکرات لە نێو کۆمەڵانی خەڵک دا، وایکردوە کە ئەندامان‌و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دیموکرات‌و زۆربەی خەڵکی کوردستان، یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان بە گرنگترین داوا‌و پرسی خۆیان بزانن، داوایەک کە لە نێو ئەندامان‌و ڕیزەکانی هەر دوولادا ڕەنگی داوەتەوەو کەوتۆتە قۆناغی بەدواداچوون‌و دۆزینەوەی ڕێگاچارە.
لە ژێر ڕووناکایی ئەم راستییەدا، بۆ ئەوەی هەر دوو لای دیموکرات بە یەکەوە بتوانن حیزبی دیموکراتێکی بە هێز‌و یەکگرتوو، بۆ وڵامدانەوە بە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵک‌و جێبەجێکردنی رەسالەتە مێژووییەکەی ئامادە بکەن،حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەم گەڵاڵەیە بە مەبەستی وەسەریەکخستنەوەی دیموکراتەکان پێشنیار دەکا:
ئامانجی گه‌ڵاله‌که:
– یه‌کگرتنه‌وه‌ی هەنگاوبەهەنگاوی حیزبی دیموکرات له پرۆسه‌یه‌کی زه‌مانیی دیاریکراودا
(له ڕێککەوتن لە سەر گەڵالەی یەکگرتنەوە تا پێکهێنانی کۆنگره‌ی ١٦).
– دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە مێژووی حیزبی دیموکرات دا که وه‌ڵامده‌ر‌و ده‌سته‌به‌ری یەکڕیزی‌و پێکه‌وه بوون‌و خه‌بات‌و تێکۆشانی رۆڵه‌کانی بێت‌و بەر بە دووپاتبوونەوەی ئەزموونە ناخۆشەکانی لێکدابڕانەکانی ڕابردوو بگرێت.
چه‌ند پره‌نسیبی بناغه‌یی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات:
ئەلف- حیزبی دیموکڕات دوای وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی خۆی و له کۆنگره‌ی داهاتوو(کۆنگره‌ی ١٦) دا، ڕێوشوێن بۆ چۆنیەتیی بەکاربردنی ئەو دەستەواژانە پەسند دەکا کە بە ناو و ناسنامەی حیزبی دیموکڕات دەژمێردرێن.
ب- سه‌رجه‌م ئه‌سناد و ئارشیوی هه‌موو ئورگانه‌کانی حیزب له هه‌ر دوولا، ئیمکاناتی ته‌داروکاتی‌و خه‌ده‌ماتی، که‌لوپه‌لی ئورگانه‌کان، چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی، ئیمکاناتی راگه‌یاندن (رادیۆ و تیڤی، رۆژنامه‌و سایت، سه‌رچاوه‌ی داهات‌و دارایی نه‌قدی‌و سه‌رمایه‌و که‌لوپه‌ل‌و ئه‌ملاکی حیزبیی هه‌ر دوولا به ڕوونی لیستیان ده‌گیرێ‌و ده‌بنه مڵکی حیزبی دیموکراتی یه‌کگرتوو).
ج- له ماوه‌ی نزیک به حه‌وت ساڵی ڕابردوودا هه‌ر بڕیارێک له هه‌ر لایه‌ک درابێ که به‌رهه‌می حاڵه‌تی نائاسایی نێوان دیموکراته‌کان بووبێ، هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و به‌تاڵ ده‌کرێ‌و له ئیعتبار ده‌که‌وێ.
د -چ له باری سیاسی و پێوه‌ندی‌و دیپڵۆماسی‌و هه‌ڵوێست‌و ڕوانگه‌ی حیزبه‌وه، چ له باری ته‌شکیلات‌و نه‌زم‌و ئینزباتەوە، ئایین نامه‌و هه‌موو شته هاوبه‌شه‌کان یه‌کسان ده‌کرێن‌و ده‌بن به خه‌ت‌و رێباز‌و بڕیاری حیزبی یەکگرتوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌کێک له بواره‌کانی سیاسی، ته‌شکیلاتی‌و مودیرییه‌تی، ئیداری‌و هتد دا جیاوازییه‌ک به‌رچاو که‌وت، هه‌و‌ڵ ده‌درێ پێش به‌ستنی کۆنگره خوێندنه‌وه‌ی هاوبه‌شیان بۆ بدۆزرێته‌وه، ئەگینا لە کۆنگرە دا بڕیاڕیان لە سەر دەدرێ.
و -پاش هه‌ڵگیرانی هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی وه‌سه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کڕێزییه‌کی پته‌و و واقیعی له‌نێو حیزب دا بێته ئاراوه‌و هه‌ر دوولا به‌ته‌واوی پێی پابه‌ند بن، به بڕیارێکی تایبه‌ت، کۆنگره‌ی ١٦ مێژووی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی هەر دوو به‌شی دیموکرات به مێژووی حیزب به‌گشتی دەناسرێ.
قۆناغەکانی یه‌کگرتنەوە(میکانیزم و هەنگاوەکان):
قۆناغی یەکەم (قۆناغی دەسپێک):
وەک دەسپێکی پڕۆسەی یەکگرتنەوە،کۆمیتەی ناوەندیی هەر دوو لا:
١- پرەنسیپە بناغەییەکانی یەکگرتنەوەی حیزبی دیموكرات‌و بەرنامە بۆ جێبەجێکردنی، پەسەند دەکەن.
٢- هەیئەتەکانی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکگرتنەوە ڕادەسپێرن.
٣- بە هەماهەنگی لە‌گەڵ یەکتر، لەسەر زەمانی گرتنی کۆنگرەی ١٦، وەک دوا هەنگاوی پڕۆسەی یەکگرتنەوە، ساغ دەبنەوە.
قۆناغی دووهەم (ئامادەکاری بۆ کۆنگرە):
هەیئەتە دیاریکراوەکان:
١- جه‌دوه‌لێک بۆ زه‌مینه‌سازیی خستنه‌وه‌سه‌ریه‌کی ئۆرگانه‌کان‌و به‌شه هاوشێوه‌کانی هه‌ردوو لا ئاماده ده‌کەن. له‌م پێوه‌ندییه‌ش‌دا:
– لیستی پێرسۆنیل (کادرو پێشمەرگە)، ئاماری ئەندامانی ئاشکرا(لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات) لیستی دارایی‌و ئیمکاناتی ئۆرگان‌و به‌شه هاوشێوه‌کانی هه‌ر دوو لا‌و ئاییننامه‌کانیان، له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئاڵوگۆڕ ده‌کەن.
– کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و سمیناری هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕکردنی ئه‌زموونه‌کان‌و دروستبوونی دید‌و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی کار‌و ئه‌رکی داهاتوو، له نیوان ئۆرگان‌و به‌شه هاوشێوه‌کان پێک ده‌هێنن.
– ڕێوشوێنی پێشنیاری بۆ سازماندانه‌وه‌ی هێزی کار‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونی هه‌ر ئۆرگان‌و به‌شێک‌و هه‌ماهه‌نگی له نیوانیان‌دا، گەڵاڵە دەکەن.
- به گوێره‌ی زه‌وابیت‌و پێوانه‌ی وه‌کیه‌ک، پله‌و پایه‌و مه‌وقعییه‌تی ته‌شکیلاتیی هه‌ر کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامێک (له هه‌ر لایه‌ک له‌م دوو لایه‌نه بێت)،لە لای خۆیان سه‌بت‌و جێگیر ده‌کەن.
٢- کۆمیته‌یه‌کی هاوبەش بۆ ئاماده کردنی کۆنگره‌ی ١٦ پێشنیار دەکەن. ئەرکی کۆمیتەکە جێبەجێکردنی ئه‌م ئه‌رکانه ده‌بێ:
– گه‌ڵاله‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نیوخۆی حیزب بۆ په‌سندکردن له کۆنگره‌ی داهاتوودا ئاماده ده‌کا.
– به‌رنامه‌و میکانیزمی به‌ستنی کۆنفرانسه‌کانی کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و پێکهێنانی کۆنگره پێشنیار ده‌کا.
– لیستی ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتیی هه‌ر دوولا، له کاتی دیاریکراودا وه‌رده‌گرێ.
– شێوه‌و میکانیزمی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له کۆنگره‌دا، ده‌دۆزێته‌وه.
– ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌بێ له کۆنگره‌دا باسیان له سه‌ر بکرێ‌و په‌سند بکرێن،گه‌ڵاڵه ده‌کا.
٤- ڕێوشوێنە پێشنیارییەکان‌و ئەو قەرارو بڕیاڕانەی دوو هەیئەتەکە لەسەری ساغ دەبنەوە، بە پەسەندی ڕێبەریی هەر دوو لایەنی، دەگەیەنن.
تێ‌بینی١:
کۆنگره‌ی ١٦ به پێی پێڕه‌وی نیوخۆ له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی هه‌ر دوو لای دیموکڕات (هه‌ڵبژێردراوانی کۆنگره‌و ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی)و ڕێژه‌یه‌ک له نوێنه‌رانی کادرەکان، پێشمەرگەکان‌و ئه‌ندامان که ئه‌و دوو ڕێبه‌رییه له سه‌ری ساغ ده‌بنه‌وه، پێکدێت.
تێ‌بینی٢:
بە ئامانجی پێکهاتنی زۆرترین هاوفکری‌و هەماهەنگی لەبارەی کاروباری پێوەندیدار بە کۆنفڕانسەکان، بەر لە دەستپێکردنی کۆنفڕانسەکانی پێش کۆنگرە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەریی هەر دوو لا‌و هەیئەتە دیاریکراوەکان‌و کۆمیتەی ئامادەکردن پێک دێت.
قۆناغی سێهەم (قۆناغی کۆتایی):
دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکان، هەر دوو کۆمیتەی ناوەندی+ هەیئەتە دیاریکراوەکان‌و کۆمیتەی ئامادەکردنی کۆنگرە) لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دا:
١- گوێ لە راپۆرتی کۆمیتەی ئامادەکردنی کۆنگرە دەگرن‌و هەڵی‌دەسەنگێنن.
٢- ڕاپۆرتی سیاسیی ئامادەکراو بۆکۆنگرە تاو وتوێ دەکەن‌و پەسەندی دەکەن.
٣-لە سەر بەڵگەنامە پێشنیارییە ئامادەکراوەکان کە دەبێ کۆنگرە دەنگیان پێ‌بدا، بڕیار دەدەن.
٤-شێواز‌و میکانیزمی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی لەکۆنگرەی ١٦‌دا پەسەند دەکەن.
٥-کۆنگرەی ١٦، کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان دەبێ‌و رەسمییەت بە یەکبوونەوەی ڕیزەکانی حیزبی دیموکڕات دەدا.
تێ‌بینی٣:
ئەو حاڵەتانەی لەوانەیە لە نێوان دوو لایەن‌دا جێی باس‌و مناقشەو ناکۆکی بن‌و لەم گەڵاڵەیە دا نەهاتوون، بەپێی گرنگییان، لە ئاستی هەیئەتەکان یا دەفتەری سیاسیی هەر دوو لا دا، بڕیاریان لە سەر دەدرێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
…
وەرگیراو لە رۆژهەڵات تایمز
…
بابەتی پەیوەندی دار