پێشمەرگەکان: لە تازەترین وتاری دا دوکتۆر فایەق گوڵپی سەرۆکی پێشووی پارتی چارەسەریی دێمۆکراتی کوردستان کە بە لقی باشووری کوردستانی پ‌ک‌ک دەناسرێ ، باس لە کۆمەڵێک پەیوەندی دەکا و بگرە پەردە لە سەر هیندێک لایەنی پەیوەندییەکانی بەشێک لە هێزە کوردییەکان هەڵدەداتەوە کە تا ئێستا بەو سەراحەتە باسیان نەدەکرا.
ئەوەی جێی سرنجە بەڕێز گوڵپی سەرەڕای ئەوەی کە لە بەشی ئیدیعای پەیوەندیی نێوان پارتی دێمۆکرات و دەوڵەتی تورکیا دا جگە لە قسە بەڵگەیەکی ئەوتۆی نەداوە بە دەستەوە تا بیسەلمێنێ کە ئیدیعاکەی دەقیقە، بەڵام بە ئاشکرا باس لە پەیوەندیی هاوکارانەی پ‌ک‌ک و یەکیەتی لە گەل ئێران و عێراق دەکا. پەیوەندییەک کە تا ئیستا بەو راشکاویە نە پ‌ک‌ک، نە یەکیەتی و نە هەر دوو دەوڵەتی عێراق و ئێران دانیان پێدا نەنابوو. بەڵام فایەق گوڵپی کەسایەتیی نێو ڕەوتی پ‌ک‌ک ئەو پەیوەندیانەی بە باشی هێناوتە بەرباس کە ئەو ڕاستگۆیەی و شەفافیەتەی جێی سوپاسە.
…………..
د. فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی *
یه‌ک له سیاسه‌ته نه‌گۆڕه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ د ک)، پاشکۆیه‌تی سیاسه‌تی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان‌و دژایه‌تی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی کورد بوه.
ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا، له‌پێناو به‌ده‌ستخستنی ماف و ئازادیه‌کانیدا ده‌ستی به خه‌بات کردبێت، یان ده‌ستکه‌وتێکی به‌ده‌ستهێنابێت، ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر، شانبه‌شانی هێزی سیاسی و سه‌ربازی خۆیان، هێزی (پ د ک)شیان وه‌ک مه‌قاشی ده‌ستیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌کارهێناوه‌و هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی خه‌باتی گه‌لی کوردیان داوه‌و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردیان داوه.
له رابردودا چه‌ندان نمونه هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێ که‌چۆن پ د ک بوه‌ته دارده‌ستی ئێران و تورکیا و هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی شۆڕشی ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستانی پێدراوه، نمونه هه‌یه که چۆن به فیتی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی کورد سه‌رانی پ د ک به‌کارهێنراون بۆ له ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له‌باشوری کوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، کاتێک گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان به تێکۆشان و گیانبازی خۆی رۆژئاوای ئازادکرد و له چوارچێوه‌ی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوای کوردستاندا، خۆبه‌رێوه‌به‌ریه‌کی دیموکراتی نوێی راگه‌یاند، به‌بیانوی لاواز‌و وه‌ک تاکڕه‌وی پ ی د، سه‌رکردایه‌تی پ د ک که‌وته دژایه‌تی ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان، ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر دانان، ئابڵوقه‌ی دیبلۆماسی له‌سه‌ر دانان، له‌م رۆژانه‌شدا به‌بیانوی رێگرتن له دزه کردنی تیرۆریستان، ده‌ستیداوه‌ته هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قێک له‌نێوان رۆژئاوا‌و باشوری کوردستاندا، ئه‌م خه‌نده‌ق لێدانه‌ی به‌رپرسانی پ.د.ک، داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و نه‌خشه نانه‌ته‌وه‌یی و نامرۆڤانه‌یه به‌کارده‌هێنێت، له‌کاتێکدایه که‌حکومه‌تی تورکیا دیوارێکی له‌نێوان رۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستاندا دروستکردوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی په‌یوه‌ندی و هاتوچۆی نێوان کوردانی رۆژئاوا و کوردانی باکور بگرێت، له‌کاتێکدایه که‌هێزه‌کانی رێکخراوی داعش ماوه‌ی مانگێک زیاتره ئابڵوقه‌یان خستۆته‌سه‌ر هه‌رێمی کوبانی رۆژئاوای کوردستان، که‌واته ئه‌م ئابڵوقه‌و خه‌نده‌ق لێدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پ د ک، یه‌ک پلانی هاوبه‌شی دوژمنانی کورد‌و هێزێکی باشوری کوردستانه که‌خۆی به‌پارێزه‌ری مافه‌کانی گه‌لی کورد نیشانده‌دات، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م هێزه، پارێزه‌ری سیاسه‌ته شۆڤینیه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کانه که له‌ژێر سێبه‌ری پاراستنی ئاینی ئیسلامدا دژایه‌تی ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێکی موسڵمان ده‌که‌ن.
له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی بۆ شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، ئه‌ردۆگان چه‌ند بڕیارێکی سیاسی به‌سه‌ر بارزانیدا سه‌پاندوه، بارزانی ئاماده‌یی نیشانداوه کار بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی تورکیا بکات، یه‌که‌م بڕیاری به‌مه‌رجی تورکیا بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و پارتی ئه‌وه‌بوه، که ده‌بێت پ د ک به‌رده‌وام بێت له‌دژایه‌تیکردنی رۆژئاوی کوردستان‌و دژایه‌تیه‌که فراوان بکات، دوه‌م مه‌رجی تورکیا بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا‌و پارتی ئه‌وه‌بوه، که تورکیا گله‌یی له‌پارتی کردوه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆکدا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت تورکیا وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکات ده‌بێت پ د ک به‌زوترین کات له‌هه‌ردوو پارێزگای که‌رکوک و سلێمانیدا ببێته ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌م، له‌و کاته‌دا سه‌رتاپای هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و له‌وێشه‌وه ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له تورکیا، ده‌ستیدایه جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک، سه‌ره‌تا لیستی هاوبه‌شی کوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک هه‌ڵوه‌شانده‌وه، مه‌رجی بۆ یه‌کێتی نیشتمانی دانا، ئه‌گه‌ر د.نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی لیسته‌که بێت، پارتی به‌و لیسته رازی نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر د.نه‌جمه‌دین سه‌رۆکی لیستی کوردستانی که‌رکوک بێت، له‌هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و جارێکی تر که‌رکوک ده‌که‌وێته‌وه ده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی و داخوازیه‌کانی تورکیا نایه‌نه‌دی، بۆیه کاتێک پارتی بینی یه‌کێتی ئاماده نیه نه‌جمه‌دین که‌ریم له سه‌رۆکی لیسته‌که لابدات، له‌لیسته هاوبه‌شه‌که ده‌رچو‌و لیستێکی تایبه‌ت به‌خۆی دروستکرد، به‌و هیوایه‌ی تورکیا ده‌نگی تورکمانه‌کانی که‌رکوکی بۆ مسۆگه‌ر بکات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی پارێزگای که‌رکوک بکه‌وێته ده‌ست پارتی.
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، پارتی لای ئاشکرایه به‌بێ پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناتوانێت له‌پارێزگای سلێمانی ببێته هیزێکی کاریگه‌ر، بۆیه یه‌ک له‌کاره‌کانی تری مه‌سعود بارزانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له تورکیا، بانگهێشتکردنی نه‌وشیروان مسته‌فای رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، که دوقوڵی کۆبونه‌وه‌و دور له چاوی راگه‌یاندن کۆبونه‌وه‌یان کرد، هه‌ر دوای کۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا، گۆڕان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌پارتی گۆڕی، له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌شی کوردی پارێزگای که‌رکوکدا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی ئه‌و سیاسه‌ته نا نه‌ته‌وه‌ییه‌ی پارتی هه‌ڵوێستی نیشان نه‌داو له‌هاوپه‌یمانیه نه‌ته‌وه‌ییه‌که هاته ده‌ره‌وه.
پاش چه‌ند رۆژێک له‌دانیشتنی نێوان بارزانی و مسته‌فا، نه‌وشیروان مسته‌فای رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی تورکیا له‌هه‌رێمی کوردستاندا، لێدوانێکی دا‌و وتی «دژی پێگه‌و کاریگه‌ری سیاسی و ئابوری و کلتوری تورکیا نین له‌هه‌رێمی کوردستاندا».
بابه‌تی هه‌ره گرنگ له ئاینده‌ی کوردستاندا، ململانێی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانیه، حوکمی ئاینده‌ی پارێزگای سلێمانیه، له‌م ململانێیه‌دا، پارتی و ده‌وڵه‌تی تورکیا پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن، حکومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئێران و پ ک ک و پ ی د، پشتیوانی له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنی ٢١-٩-٢٠١٣ به ده‌نگ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پارێزگای سلێمانیدا، له‌پێش یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ئیداره‌ی پارێزگاکه‌و داهات و بودجه به‌ده‌ست یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه بوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی له‌پارێزگای سلێمانیدا ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.
بۆیه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌موکوڕیه‌کانی له سنوری پارێزگای سلێمانی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌نای بۆ پارتی و تورکیا بردوه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی رۆژی ٣٠ -٤ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، پارتی و تورکیا پشتیوانی بکه‌ن تا ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی وه‌ربگرێت، دیاره هاوکاری تورکیا و پارتیش بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجداره، من دڵنیام مه‌رجه‌کانی ئه‌و دوو هێزه هێنده گرانه، له‌کۆتاییدا بێجگه له په‌شیمانی هیچی تر بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامێنێته‌وه.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌سیاسه‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌هه‌ڵبژاردنی ٢١-٩ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌سیسته‌می حوکمڕانیدا بکات، بزوتنه‌وه‌که بڕیاریدا به‌شداری له‌حکومه‌تی ئاینده‌دا بکات و واز له ئۆپۆزسیۆن بوون بێنێت ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیجی بوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردی. کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بینی ده‌نگی هاوڵاتیان فاکته‌ری سه‌ره‌کی نیه بۆ به‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات، له باتی ئه‌وه‌ی به‌بڕیاره هه‌ڵه‌که‌ی به‌شداریکردنی ده‌سه‌ڵاتدا بچێته‌وه، بڕیارێکی تری دا‌و چوه ناو به‌رداشی تورکیا‌و پارتیه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رۆییه‌کی سیاسیه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی تورکیا‌و پارتی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌موو بارێک‌دا ئاماده‌نیه‌و مه‌رجداره، ئه‌گه‌ری په‌رچه‌کرداری توندی یه‌کێتی نیشتمانی و حکومه‌تی عێراق و وڵاتی ئێرانی به‌دواوه‌یه دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌و باره‌دا ده‌نگده‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌دۆست‌و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، بیری لێده‌که‌نه‌وه، که له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانیدا، ئه‌گه‌ری دروستبونی توندوتیژی و پێکدادان دێته‌ئاراوه‌و ئارامی شاره‌که تێکده‌چێت.
خه‌ڵکی کوردستان تێده‌گات که له‌سایه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ده‌سه‌ڵاتخوازیه‌ی نێوان تورکیا‌و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ده‌نگدان به‌لیستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌نگدانه به‌پێگه‌ی سیاسی و ئابوری و ئیداری پارتی و تورکیا، بۆیه من به‌دوری ده‌زانم ده‌نگده‌ری هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌نگده‌ری پارێزگای سلێمانی، کاتێک ده‌چێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ده‌نگ به‌هاوپه‌یمانی تورکی و پارتی گۆڕان بدات، نه‌وه‌ک چاره‌نوسی شاره‌که‌ی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار بڕوات.
له سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌ته‌کانی پارتی و گۆڕان تا دێت له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بۆ دژایه‌تیکردنی رۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی کرداری گۆڕان هاوکاری پارتی نه‌کردوه، پارتی هه‌وڵی جدی ده‌دات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ناو شه‌ڕی دژ به رۆژئاوا راکێشێت، کۆبونه‌وه‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوی نێوان جێگری سه‌رۆکی پارتی و نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رازیبونی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی دارایی بدرێنه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ زیاتر نزیککردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌پارتی و تورکیا، هه‌وڵدانه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌دژایه‌تیکردنی رۆژئاوای کوردستانه‌وه بگلێنرێت، به‌تایبه‌تی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا تائێستاش، پارتی له رێگه‌ی پێشمه‌رگه‌وه ئابڵوقه‌ی خستۆته سه‌ر رۆژئاوا، ئێستاش له رێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه خه‌نده‌ق له‌نێوان باشور‌و رۆژئاوادا هه‌ڵده‌که‌نرێت، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م کاته‌دا پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت، به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ست به‌دژایه‌تی رۆژئاوا ده‌کات و پارتیش که‌مێک پشوو ده‌دات.
ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه که‌سیاسه‌تی پیلانگێڕیه (موئامەره)یه، کلتوری سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و لایه‌نه کوردیه‌کانیش له‌ناوخۆدا دژی یه‌کتری پەیڕه‌وی ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان نیه، سیاسه‌تی قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانه، سیاسه‌تێکه ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌و کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کورد له‌چاره‌سه‌ری دورده‌خاته‌وه، بۆیه گرنگه گه‌لی کورد له‌م جۆره سیاسه‌تانه به‌ئاگابێت و ئاگاداری هێزه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان بکه‌نه‌وه ده‌ست له‌م جۆره سیاسه‌تانه هه‌ڵگرن و سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکرات‌و دادپه‌روه‌ر په‌یڕه‌وبکه‌ن.
سکرتێرى پێشوى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان
سەرچاوەی بابەت