"an independent online kurdish website

لێدانی خه‌نده‌ق له‌نێوان باشوورو ڕۆژئاوای کوردستان،هه‌ندێک ڕابردووی تاڵو پیلانی دووژمنانو به‌رژه‌وه‌ندی خوازانمان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ که‌ بۆ شه‌ڕی کورد به‌ده‌ست ی کورد داده‌ڕێژرێو ده‌بێته‌ هۆکاری خه‌ساری گیانی و ماڵی،بۆ گه‌لی ئێمه‌و بێ ئعتباری و دڵساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ شۆڕشو ،fatah_hmadi

به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانیان که‌ ئه‌م بێ باوه‌ڕیه‌ زۆر زیان بار بوه‌ بۆ گه‌لی ئێمه‌و،ێه‌ک ڕیزی و هاوکاری له‌ناو هێزه‌کوردیه‌کانو کوردی به‌شه‌کانی که‌ی کوردستان.

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌ێه‌ به‌ لێدانی ئه‌م خه‌نده‌قی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان به‌ده‌ستی هێزێکی کوردی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ گه‌ڵ ێه‌کێک له‌ وڵاتانی داگیر که‌ری کوردستان،زۆر وه‌ک پیلانه‌ ڕه‌شو گوماناویه‌که‌ی .کاره‌ساتی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌ که‌ تێیدا پیلانی دووژمنانو به‌رژه‌وه‌ند خوازان هه‌مو سنوورێکی ئه‌خلاقیو ئینسانیان به‌زاند به‌ بێ حورمه‌تی به‌ هێنانه‌ ده‌ری ته‌رمی نه‌مر خوالێخۆشبو بارزانی،بۆ هاندانی خه‌ڵکانێک که‌ ده‌ێان ویست به‌هه‌ر شێوه‌ێه‌ک بێت شه‌ڕ له‌نێوان کوردانی باشووری نیشته‌جێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانو،هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌ت ،دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا خاوه‌نی هێزو تواناێه‌ێه‌کی زۆری سه‌ربازیو،پشتیوانی به‌رینی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو درووست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌وه‌ هه‌م هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران که‌ له‌شه‌ڕدابون له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و،هه‌میش له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق له‌شه‌ردابون و ڕژێمی ئێران ده‌ی ویست به‌هه‌ر شێوه‌ێه‌کی مومکین ده‌ستی بگاته‌ سنووره‌کانی نێوان ئێران  و عێراق له‌ ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و چیاکانی ئه‌م ناوچانه‌،بۆ زه‌ربه‌لێدان له‌ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات .

کردنه‌وه‌ی به‌ره‌ێه‌کی دیکه‌ی شه‌ڕ دژی ڕژێمی عێراق ،و بۆم مه‌به‌سته‌ هاتن ئه‌م پیلانه‌ نائینسانی و بێ ئه‌خلاقیه‌ێان داڕشت و ،کردیانه‌ به‌هانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پیلانه‌ گڵاوه‌کانیان و شه‌ڕی نێوان پارتی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان پێ هه‌گیرساند و به‌م جۆره‌ هانی کوردانی باشوور به‌تایبه‌ت بارزانیه‌ کانیاندا که‌ ،شان به‌شانی پاسداری ئێرانی هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و،به‌م شێوه‌ خۆێان بگه‌ێه‌نه‌ ناوچه‌ سنووریه‌کانی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ ئێراق. دیاره‌ ئه‌م پیلانه‌ و ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نیا حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران زیانی به‌رکه‌وت،که‌ نه‌ی ده‌ویست شه‌ڕێکی به‌م شێوه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ به‌تایبه‌ت به‌م شێوه‌ گوماناویو بێ ڕه‌وشتیه‌ی که‌ له‌ شنۆ ئه‌نجامیان دا!

له‌م باره‌وه‌ ساڵی 60ی هه‌تاوی بوو له‌ خزمه‌ت نه‌مر د .قاسملودابووین که‌ باسی ئه‌م پیلانه‌ی کردو گوتی له‌ مێژووی گه‌لی ئێمه‌دا کرده‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ ڕه‌ش و بێ ئه‌خلاقی و،نامه‌ردانه‌ ڕووی نه‌داوه‌ که‌ بۆ دروست کردنی شه‌ڕی نێوخۆ بێن ده‌ست بده‌نه‌ کارێکی له‌م شێوه‌ێه‌ ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌لی ئێمه‌،که‌ ئه‌م کرده‌وه‌یە به‌هیچ جۆر قایلی قبوڵ نیه‌و،ته‌وجیە ناکرێ!

له‌هه‌موشی خراپتر ئه‌وەیه‌ که‌ تاوان کاران هه‌م شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن هه‌میش ئه‌م کرده‌وه‌ بێ ئه‌خلاقی و خیانه‌ت کاریانه‌یان ده‌ده‌نه‌ پاڵ ئێمه‌ که‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی بۆ ئێمه‌ تێدانیه‌و ئێمه‌ چاوه‌ڕووانی پیلانێکی له‌م شێوه‌مان نه‌ده‌کرد بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی بن ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ به‌ده‌ستی براکورده‌کانمان له‌گه‌ڵ خوێنمژانی ڕژێمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی. ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ێه‌کبو بۆ پیلانی دووژمنان که‌ هه‌رده‌م ،وه‌ به‌ زۆر شێوه‌ دژی گه‌لی ئێمه‌ له‌ ئارادان.

پێشمەرگەکان: نووسەر بەرپرسە لە ناوەرۆکی بابەتەکەی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی