"an independent online kurdish website

دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵکی  ئوکراین دژ به ده‌وڵه‌ ت و دوای روخانی حوکومه‌ تی  ئه‌ و وڵاته‌. نه‌ته‌وه‌ی رووس له‌ دوو به‌شی ئه‌ و وڵاته‌،ukraine

له‌ کریمه‌ و به‌شی رۆژهه‌ڵات له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت و مێژوویی و به‌ که‌رسته‌یه‌کی زۆر سه‌رتایی و به‌ بێ یارمه‌تی و پارانه‌وه‌ له‌ هیچ وڵاتێکی ئه‌م جیهانه‌ و به‌ بێ گوێدان  و چاوترسان له‌ زل هێزه‌کان و وڵاتانی  ئوروپایی که‌ دژی دابه‌ش بوونی ئوکراینن. له‌ دوو رفراندومدا شێرانه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند ئه مه له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ دوای وڵاتی روسیه‌، ئوکراین گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازیی هه‌یه‌ به‌ڵام هیچی پێناکرێ و ناتوانێ ملیونها  مرۆڤ قه‌تڵ وعام بکا. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌ وه‌ڵاتانی دونیا ده‌م له‌ دیموکراسی مافی مرۆڤ ئیراده‌ی گه‌ڵ و هه‌ڵبژارده‌ن ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ بچوک و ژێر ده‌سته‌کان به‌ بێ شه‌ڕ و خۆێن رشتن به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌ چاره‌نووسی خۆیان دیاریی بکه‌ن دژی ئه‌وه‌ستن له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی  خۆیان! به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی رووس له‌ ئوکرایندا بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا ئه‌وه‌یان سه‌لماند که‌ بڕیاریکی وه‌ها قه‌ت محاڵ نییه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ڵێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئیراده‌ی خۆی به‌ کاربێنێ له‌ کات و ساتی گونجاودا ئه‌وه‌ هیچ هێزێک له‌ دونیادا ناتوانێ به‌ربه‌ستی بۆ دروست بکا. به‌داخه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر هه‌لی وایی بۆ ره‌خساوه‌ به‌ڵام به‌هۆی یه‌ک نه‌بوون هه‌موو جار ئه‌و هه‌لانه‌ی له‌ده‌ستی داوه!

ئه‌مه‌ باشترین هه‌ل و شێوه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌کان.

 

بژی نه‌ته‌وه‌ی رووس له‌ ئوکراین که‌ ئه‌مه‌یان سلماند به‌ دونیا!

بژی ماڤی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته کان!

بژی ماڤی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد!

 

عه‌لی زه‌هاوی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی