ئاماژەیەکی پێویست : لەم ڕؤژانەدا ، دوای کشانەوەی بەکۆمەڵی ئێمە لە ک.ز.ک .
لە لایەن هەندێ کەس ولە تؤرە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەوڵێک دەبینرێت بۆ قاو سالاری وسازدانی دەنگۆ و تەنانەت بوختان خستنە پاڵ خۆمان وهەندێ کەس ولایەن کە گوایا دەستیان هەبووە لە دنەدان و دروستکردنی ئەم دۆخەو کشانەوەی ئێمە لە ک.ز.ک .
لەلایەکی دیکەوە هەندی هەوڵی نەزۆک دەخوازن وا نیشان بدەن کە رەخنەو راوبؤ چوونەکانی ئیمە لە سەر ک.ز.ک ماوەیەکی کەمە ولە دوای باسی یەکگرتنەوە هاتوونەتە کۆڕێ وتاقەت وتوانا وسەبری پیویستمان نەبوو بۆ خەباتی ناوخۆی وبە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەی چاکسازیمان. یا هەوڵدەدرێت وا نیشان بدریت کە دوای یەکگرتنەوەی ک،ز،ک و کۆمەڵە پارتی سوسیال دیموکرات ئەم باسانە هاتوونەتە رۆژەڤ وئەجندایەکی دیکەیان لە پشتە . راستە کە ئەو هاورییانە ئەم بابەتەیان بەهیزترکردو تاو تینێکی باشتریان پێدا بەڵام ئەم باسە میژینەی خۆی هەیەو زۆر لەم قسە وقسەڵۆکانە کۆنترە . من لیرە ناچمە سەر شیکاری ئە ودەنگویانە کە لەباری رەوانی وباوەر بەخۆ بوون و ژێرخانی فکریەوە چی هەڵدەگرن و چەندە لاواز ونەزۆکن بەڵام بۆ روونبونەوەی رای گشتی ودەرکەوتنی راستیەکان نامەیەکی خۆم بۆ بەرێز کاک عومەری ئێلخانیزادە لە سەر ئەم پرسە بلاو دەکەمەوە کە هەلگری بەرواری 4/11/2011 یە .
ڕوونە دەیان نامەی وا لەلای من هەیە کە هەموو مێژووی خۆیان هەیەو لە ئەگەری پێویست وخوازراودا بلاویان دەکەمەوە . ئەم نامانە زیاننان بۆ کەس نیەو کۆی ناوەرۆکیان بابەتی جاکسازی و بەحیزب بوونە .
لە بلاوکردنەوەی و پیدا چوونەوەی ئەم نامە تەنانەت یەک پیتیش نەگۆراوە سێ خەت نەبێت کە لەم هەل ومەرجەدا بە پێویستم نەزانی بلاوبیتەوە وهیژا کاک عومەر خۆی سەر پشکە بۆ ئەو سێ خەتە کە ئەگەر ویستی بلاوی کاتەوە .
بەرێزکاک عومەر
دوای سڵاوێکی گەرمی هاوڕێیانەوبرایانە
بەرێز
ماوەیەکە لە دریژەی قسەوباسەکانی نێوانماندا بە نیازم لە نوسراوەیەکدا سەرجەمی روانگە وبۆچوون وخەسارەکانی حیزب وکاری سیاسی خۆمانت بۆ بنوسم . دیارە بەشێک لەم باس وبابەتانە رەنگەتەنیا روانگە وبۆچوونی من خۆم بیت بەلام بە شی زۆری ئەم نوسراوەیە راو بۆ چوون وخوێندنەوەی کۆیەک لە هاورێیان و کادرەکانی کۆمەڵەیە کە ئەگەر پیت باش بوو هەمووان واژۆی خۆیان دەخەنە ژیرئەم نووسراوە.
……..
بەرێز کاک عومەر
من هەولدەدم پولێن و سنوربەندکراو بابەتەکان بۆ جەنابتات بنوسم وبنیرم .
رامانێک لە پیکهاتەو جۆری ڕیکخستنەکانی کۆمەلە
پاش رووداوی دوایی و رۆشتنی ئەو کەس وهاورییانە کە لەگەل کاک بارام رەزای رۆشتن . سەرەرای ئەو زەبرە دیارەی کەلە ئیمەیاندا بە رۆشتنی خۆیان و بە ئەستەمی قەرەبووبوونەوەی جیگای خاڵیان و ،جیالە رەوشی کاری نەخوازراو ناپەسەندیان ،کۆیەکی زۆر راو بۆچوون وداخوازی و رەخنەیان هەبوو کە بە راستی جیگای رامان و جیبە جێکردنبوون وهەن ، دیارە من لە دریژەی ئەم باسەدا ودواتر بە دریژی دەگەریمەوە سەر ئەم بابەتە . لەودەمەداو لە گەرماگەرمی ئەو ڕۆشتن و رووداوەدا هەوڵدرا هەموو خەسارەکان یا کۆیەکی هەرە زۆری ئەوخەساران بخرێت ئەستۆی ئەوان ، هەرئەودەمەش من ئەم هەوڵەم پێ نارەواو نابەجی بوو وە هەیە . خۆتان دەزانن ماوەیەکی زۆر وبەرچاوەکەئەوان جوون وئێمەش رۆژ لەدوای رۆژ باری کاری ڕیکخستنیمان خراپ و خراپ تربووە . ئۆردو گا بێ سامان وناڕێکخراو ماوەتەوە باندو دەستەو تاقم بازی و باج دان بە لۆمپنیزم و مدیریەت کردنی ئەم لۆمپنیزمە بە میتۆدی جۆراجۆر درێژەی هەیەو بە رێوەدەچێت
( 1) فێرگە داخراوە و هیچ جۆرەفیرکاری وبارهێنان ومەشقێک لە گۆڕیدا نییە
(2 ) خزم خزمێنەو تاقم بازی ودابەشکردنی ئیمکاناتی هەرەکەمی کۆمەڵە ش بە شێوەیەکی نارەواو نابەرابەر
( 3) نە بوونی پلە بەندی و دیار نەبوونی سنوری کادر وپ م و ماندوو نا ماندوو .
نە بوونی هیچ ڕێکخستنێ لەم بە شانەدا ، فێرگە ، پارێزگاری ، یەکەی ئامادە ، ئەنبار و ئۆردووگا . راگەیاندن وسکرتاریەت ، درۆ دوورووی ژێرپێ خاڵی کردن لە کۆمیتە ی ناوەندیدا ، ئەم دۆخەتا ئاستیکە من بۆ خۆم هیچ بە شانازی نازانم لە وەها بازنەیەکدا بم . جبەخانە و تەقە مەنی کۆمەڵ لە ژیر سفرەوەیە ، کاک عومەر خۆت دەزانی من شیتی ژیان و جیهانی مۆدیرن و خۆشگوزانیەکانیم و نای شارمەوە بەڵام هەمیشە پرێنسیپەکانیش رەچاودەکەم و کردوومە . دنیای مەزن و ئەقڵی نە زۆک ناسازن ،بەلام ورد کارکردن وپسپۆرانە ئیش لە تایبەت مەندیەکا نی ئەم جیهانەن . بەرێز ئەوە بزانە لەئۆردوگای ئیمە لە بری کاری سیاسی و خۆ رێکخستن وئامادە بوون بۆ رووداوەکان زیاتر لە هەر باڕێک شەوانە مەی نۆشی دەکریت و دەخوریت .
من بۆ ئەم قسانەم هەموو نموونەی زیندووم هەیە و بە فرەوانی بۆم باسکردویت و دەیکەم، جەمسەرێکی ئەم کەمپەی ئێمە لۆمپنیزم ، تاقم بازی و ناوچە گەری و بەرەڵاییە ، جەمسەرکەی تری بنەماخوازی قشری گەری پەرەدان بە وردەفەرهەنگ تائاستێ کە ئەگەر بە خۆمان بڵین ئە لقاعدەی کۆمەڵەکان نا رەوا نییە . لە بەر چاوی من و جەنابت ژن لێی دەدریت ، سوکایەتی پیدەکریت ، لە مالە کەی دەر دەکریت قسە ناکەین . بەر بە کۆرپە کچی چواردە سالە و لاوە کوری لە و تەمەنە دەگیریت کە بۆ چاویان لیککردووە ئەمە لای ئیمە تاوانە . بۆ هیچ ناوەند و کاری ریکخستنی تاریفکراومان نییە و شپرزەی لە هەموو گیانمان دەباریت . زاگرۆس دەرگای داخراوە ، کاری سیاسی و خۆ پەروەردەکردن و بارهینانی کادر هەر باسی مەکە چوونکە بە ئیمەو فەرهەنگمان بیگانەیە . دۆخی ئیمە بە جۆریکە یەک نە فەر خوێندەوار و کراوە و خاوەن فەرهەنگ و شار نشین جێگای نا بیتەوە و نە بووەتەوە .
خۆت باش دەزانی هیچ رێکخستنێکی پەیژەیی بوونی نییە و نەبووە . هەر کەس بۆخۆی گیای کیویک دەبریت و بریوویەتی . بچوکترین سیاسەتی تاریفکراوی راگەیاندنمان نە بووەو نییە . یارمەتی پ م و بنە مالەکانمان و خۆمان لە ژیر خەتی فەقری هەژارترین ولاتی ئەفریقاشە وە نا گونجیت . خزمەت گوزاریە پزیشکیەکانی کەمپی ئێمە لە وانەی سەدەکانی ناوەراستیش خراپ ترە ،مانە وەو رێکخستنی ئێمە لە بێ ڕیکخستنی و نەمانەوە دایە . لە هەموو ئەم ئافەتانش بگوزەرین خۆ خۆری و بوونە تەداروک چی دووشمن لە ناوخۆمان و کەمپەکەمانە هەموومانی بی تاقەت کردووە ، کاک گیان بۆ نموونە ئەگەر نازانی با بزانی ……………………داوینی هیچ کامان لەمنە وەتا جەنابت لە درو ،بوختان و تاوان هەڵبە ستن بێبە ش نە بووە و نییە.کاکە گیان رامان لە م مەسەلە بۆ خۆت و کۆمەلەشمان لازمە کە ………………………….
تا ئیستاو ئەم چرکەساتە کە ئەم نووسراوە بۆ جەنابت دەنوسم هیچ و هیچ بریارێکی پلۆنۆمەکان و کۆمیتەی ناوەندی جیبە جێنەکراوەو بی هەلاوردن هەر هەمووی شکاوە و لە ژێر پی نراوە . هیچ پیوەرێکی ئەساسنامەیی بۆ ئەندام گرتن و هیچ بریار نامەیەکی ک ن بۆ پ م وەرگرتن رەچاونەکراوەو ناکریت .
کاک عومەری بەریز؛
راستی تائیستا لە خۆمان پرسیوە ئەوە بۆ هەموو کادرە باش و خویندەوارەکانی ئیمە دەکەونە بە ر شالاوی بوختان و دروبۆ هەلبەستن و بە کەمترین ماوە خراپ دەکرین و کە مپیان پی جۆلدەکریت ؟ راستی ئەمە ناتوانی پرۆژەبیت بۆ نەزۆک هیشتنەوەی کۆمەلە و حیزبەکەی من و جەنابت ؟ بۆ کەسانی نە خویندەوار و خەساری کۆمەلگا زۆر باش دەمیننە وە و دەست دینن بە سەریانداو رایان دەگرن . کاکە گیان بۆ تا ئیستاش ئیمە نەمان توانیوە خاوەنی کۆمیتە یەکی ئەمیتی بین ئەوە بۆ هەرکات باسی دەکەین بەر بەستی بۆ دروست دەکەن یا دەی خەنە پە راویزەوە ولە بیری دەبەنەوە . کام ئۆردوگای حیزب لە دنیادا هیندەی ئۆردوگاکەی ئیمە خەلک خۆی تیادا کوشت و وە و کوشتنە کانیش بی روشن بوونەوە بە سەریدا رابوراون . کاک عومەر ئیمە هەموومان لە ئاست ئەم بابەتانەدا بەرپرسین و ئەگەر کەسیش یەخەمان نەگریت شەرافەتی ئینسانی و ویژدانی خۆمان وازمان لێ ناهێنیت تکایە با هە لویستەیەک بکەین . خە مساردیمان لە ئاست زندانیە سیاسیەکانمان و بنە مالە کانیان ویردی زمانی هە مووکە سە و لە زندانەکاندا دەم بە دەم باسی دەکریت .
دەست بۆ هەر لایەک دەبەین ویرانی و ویرانی و ویرانی بە رووماندا دیت ، ئیمە لە دەرەوەو لە ئاست میدیای جیهان و پە یوەندیەکانمان بە دەرەوە لە ژیر سفریشدا نین ، کی دەمان ناسیت و جەندە لە کۆرو کۆمەل و ناوەندەکانی دەرەوەدا ئامادەین پیویست بە باس ناکات خۆمان دەزانین چۆنین پاش هەوڵیکی زۆر و ماندووبونیکی فراوان کۆمیتەی ئامریکامان سازداو بە هۆی لی نەپرسینەووە خۆ بە خۆ و بی ئیمکانات راوەستا . باشترین کەسان لە ئاستی دکتۆرادا هاتن بە پیرمانەوە و هیندە خەمساردیمان کرد کە کشانەوە . بەریز خۆتان دەزانن کە لەم بە ش وبوارانە دا چەندە ویران و بی پرۆژەو ناکاراین ، نوسینی ئەم نامە بۆ جەنابتان بەم مانا نیە کە کۆی بەرپرسایەتی ئەم دۆخە دەکە ویتە ئەستۆی بەریزتان بە تەنیا ، نا هەگیز نا ، بە لکو هەموومان بەرپرسین و جەنابیشت وەک سەری ئەم ریکخراوە بە شی شیرت هەیەو چارەی خیراو بەپەلەی ئەم بارە پێش گونگرە یەکەم ئەرکی کۆمەلە و جەنابت و ک ن نە کە دەبیت دەست بەکاربین یا چاک کردن یا …….. بۆ دەرچوون لەم دۆخە کە لە سەرووی قەیرانەوەیە ئەم خالانەی خوارەوە بە هەرە پیویست و فەوری دەزانم .
1 هەلوەشانەوە و ریکخستنەوەی کۆمیتەی بەریوەبەری ئۆردووگا
2 ریکخستنەوەی دووبارەی ئۆردووگا لەسەر دابە شکردنی بەرپرسایەتی بە پیی توانا و دلسۆزی و لیهاتووی
3سازدانی ریکخستنی سیستەمیکی پەیژەیی کە تیایدا پلە سابقە لیوەشاوەی هەرکەس بە دروستی دیاری کرابیت
4جیاکردنەوەی ریز و سنوری کادر ، ئەندام ، پیشمەرگە و جی بە جیکردنی ئەساسنامەی هیزی پیشمەرگە و ماف و ئەرکەکانی هەر کەس و پ م و ئەندامیک بی ئەم لاو ئەولاو جاوپوشی
5 دیاری کردنیی مووچەو ئەر ک و ماف بە پیی تاریفی کادر و ئەندام و پ م
6 دارشتنی ستراتیژی و سیاسەتیکی کۆنکریت و دیاریکراو بۆ سەرپاکی راگەیەندنەکانی کۆمەڵە
7 سازدانی فەرهەنگی سیاسی و حیزبی لە ئۆردووگاو لیدانی بی رەحمانەی هەموو وردە فەرهەنگیک و بیری نەریتی ودواکەوتوانەو راحت ویستی و لا ئوبالی گەرییەک
8 وەگەرخستنەوەی فیرگەو بارهینانی کەسی حیزبی بە کلتورو باوەر وفەرهەنگی مۆدیرن و ئەمرۆیانەو سیاسیەوە
9سازدانەوەی هئزی پ م لە سەر بنەمای سیاسەتکەکانی کۆمەلەو دسپلینی حیزبی هیچ چاوپوشی نەکردنی لەم بورەدا
10 بی وەستان و ماتەلی سازدانی کۆمیتەی ئەمنیەت و چاودیری کرنی وردوو رەوای باری ئەمنیەتی خۆمان و ئۆردوگا
11 پەلامار و بەربەستی بویرانەی بئ ئینزباتی و شایعە و دروسازکردن
12 بنبر کردنی باند بازی و ناو چە گەری و مودیریەتی لۆمپنیزم
13چاوخشانەوە بە سەر پرۆسەی ئەندامگیریدا لە ماوەی 2 ساڵی رابردوودا
14 دانانی لیژنەیەکی تازەی ئەندامگیری 5 کە سە
کاک عومەر ،ئەم خالانە لەم بە شەدا دەتوانن بە دادمانەوە بین ودۆخە کە چارە سەر کەن وەگەر نە بەرەو هەلدیرین ، دیارە زۆر شتی دیکەش دەتوانن ببن کە خۆتان بیری لی بکەنەوە
بووجە و داهات و ماڵی کۆمەلە
بەریز هەروەک جەنابت دەزانی من ئەوە ماوەی نزیک بە 2 ساڵ دەبیت ئەندامی کۆمسوینی مالی کۆمەلەم لەم ماوەیەدا جگە ئەوەی کە مانگانە بووجە دیت و دەلین ئەوە بۆ ئەوی و ئەوە بۆ ئەولای هیچ کاریکی دیکەم نەکردووەو نەبوە لەم کۆمسوینەدا . نە سیستەمان هە یە نە حسابدار . خواوەکیلی ئەم دەورە دیت ودە چیت ، بوجەی ئوردووگا دیاری کاروەو کەجی هەررۆژ ئیمە لەنگی پوولی رۆژانە ین جەندین و چەند جار بووە خۆشت و یئمەش بۆ 20 هەزار دینار پارەی بە نزین ماوینەتەوە ؟ ئاخر ئەم دۆخە تاکەی دەتوانیت وابیت ،؟ تائەم کاتەش من بۆ خۆم بۆ یەک جاریش فاکتۆر و سورەت حساب و خەرجی ئاسۆ ساتم نەبینی کە نە بینی . چۆنیەتی خەرجی ئەم دەزگا ئیستاو ئیستاش بۆ من نادیارە و نادیار ، دیارە کاک فەرزین لەم بارەوە هەم قسەی لەگەل جەنابت کردووە هەم نامەی بۆ ناردووی من زۆر لە سەری ناچم بەس ریگا چارەکانم بە کورتی باس دەکەم .
بەریز کاک عومەر من ئەم خا لانەی خوارەوەبە هە رەپیویست دەزانم بۆ چاکسازی باری مالی خۆمان
1دامەزراندنی خیراو هەر ئیستای سیستەمیکی حسابداری ئەمرویانە بۆ بەریوەبردنی هەموو خەرج و حسابەکانی کۆمەڵە بە ئاسۆساتیشەوە
2 سپاردنی هەموو خەرج و داهاتی ئاسۆسات بە خەزانەداری کۆمەڵەو هەوو لیپرسینەوەیەکیش با هەر لە ئەوبیت لەم بارەوە .
3دامەزراندن و لابردن و مووچە دیاریکردنی هەموو کارمەندان و کار گیرانی ئاسۆسات با بە ک ن بیت و ئەوان بریاری ئەم کارانە بدەن ، واتە ک ن خۆی هەموو ئەم پرۆسەیە بە ریوە بە ریت .
4 دارشتن و ئامادە کردنی ستراتیژیەکی کۆنکریت و گڵالە کراو بۆ ئاسۆ سات کە کەس نەتوانیت لیی لابدات و لازم بە بەریوە بردن بیت .
من لەم بارەوە ئەوەندەم بە بیردەگات و خۆتان دەتوانن زیاد و کەم یا باشتری کەن .
کاک عومەر جەنابت کۆی ئەم خەسارانە دەناسیت و دەزانیت ئاواتە خوازم بە جدی و راشکاوانە بریاری چارە سەر و چاکسازی بدەیت بۆ هەمیشە ئەم باسانە ببرینەوە
روانگە سیاسەت هەلویست و سنوربەندیە کانمان
سیاسەت و هەلویستەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکیشان تا ئیستا و ئەمرۆ ئەو هەلویست و سیاسەتانەن کە دەتونین بلین زۆر تەندروست و شیاوبوون بەلام کەم برست بە رتەسک وە لە هەندیک رووبەرو رەهەندا بی قسە یاکەم قسە بوون .
ئیمە لە ئاست ریفۆرمخوازانی سەوزو هەناو حکومەتی هەلویست و خویندنەوەی شیاو وبە جیگامان بووە و باش توانیومانە ئەم درمەو خەسارو ئاخیزگەو رادەی کارای و پتاسیلەکانی بناسین . ئەمە بە تەنیا بەس نیە ئیمە نەمان توانی ئەم خویندنەوە گەشەو بە دامین بکەین و بتوانین لەئاستیدا بەرەو رەوتیک ساز و پیکبینین کە لە بری ئەو جیگر و ئالتەرناتیف بیت ، دەتوانم بلیم ئیمە لەم هەلویست و خویندنەوە تەندروست و بە جیگەیەدا تەنیاو تا رادەیەکیش تەریک ماینەوە . ئامرازو هۆکارو ئەسبابەکانی گەورەو بە بەرەکردنی ئەم بەریانە لە لاوازی خۆماندایە نەک بە هیز بوونی ئەو رەوتەدا . راستە کە ئەوان میدای جیهان و سەرمایەو هەندیک لە رارەوەکانی دەسەلاتی جیهانیان لە گەل بوو ، بەلام ئەم لەگەل بوونە کاتی و لە دۆخی هەلچووندا بوو ، زووکشایەوە و روولە تەکینەوە بوو ، بەلام ئیمە نەمان توانی جیگا خالیەکان بقۆزینەوەو خۆمان پریکەینەوە .پرکردنەوەی ئەو جیگا خالیانە پەیوەندی تۆکمەو سنوربەندی سیاسی وبوجەی خۆی دەویست کە ئیمە نە زۆر بۆمان گرنگ بوو نە با ش بە پیریەوە چووین ، وامان دەزانی کە تەنیاو تەنیا بە مینبەری ئاسۆسات دەتوانین ئەم گرنگە بە ئەنجام بگەیەینین کە لە کردەدا دیمان وا نەبوو . کەلین و درز کەوتنە ناو بزوتنەوەی مەدەنی و سیاسی کورد هەلیک بووکە سەوزەکان کردیان و ئە وە دەکرا بە چالاکی و زۆرکاری ئیمە روونەدات .
ئیمە وەک هیزیکی چەپ وسوسیالیست لە ئاست پیناسەکردنی ئەم چەپ وسۆسیالیستە بی پرۆژەو بیدەنگ و بە خەستی کەم کارین . هیشتا زۆریک لە کادر و ئەندام و پ م کۆمەڵە بە رۆشنی و وردی هیچ خویندنە وە و تیگەشتنیکیان لە چەپ و سوسیالیزم و کلتوری ئاوەها هیزیک نییە . ئیمە ئیستاش خۆمان بە ئەستم دەتوانین لە بەرانبە هیزیکی نەتەوەیدا پۆلین و پیناسە کەین . لە فامکردن و شرۆڤەی سۆسیالیزمدا نازانین کام سۆسیالیزم باسدەکەین و خوازیاری سۆسیالیزمین یا سۆسیال دیموکراسی، ئەویش کام سۆسیال دیموکراسی ئەوەی رۆژ ئاوا کە لە زۆرجاردا لە راست راست ترە یا سۆسیال دیموکراسیەکە ئاخیزگەو پیگەو بنەماو هەل ومەرجی تایبەتی ولاتی ئیمە خوازیاریەتی . بەریزم ئەم باسە زۆری دەویت و منیش نا خوازم هەرئیستاو بەم چەند خەتە تەواوی کەم بە س هەست دەکەم پیویستە ئەگەر تیتر ئاساش بیت وەبیری بینمەوە . ئیمە باس لە چەپی کوردی دەکەین بەلام بۆ خۆشمان هیچ تاپۆو ئاراستەیکی دیارمان لەم جەپە کوردییە نییە . ئەو هیزانەی کە پییان دەلین چەپی کوردی کین کوان ؟ لە کۆمەلگای کوردستاندا چ پیگەو جیگەیەکی دیاری کۆمەلایەتیان هەیە و پەیوەندی و سیاسەتی ئیمە لە ئاستیان جۆنە ؟
ئایا چەپی کوردیی حەتمیەتیکی لەگەل دەولەتی کوردی هەیە ،یانا ؟ ئایا ئەم چەپە کوردییە دەتوانیت بجیتە بازنەی چەپی ئیرانیەوە یا راستی راستە یا بارگاوکراوە بە جۆرە شۆفیەنیزمیکی نەتەوەی باڵادەست ؟ چەندین و چدەندین پرسی گرنگی چارەنوس ساز لەبەردەماندایەو بی ولام رامان گرتوون . بۆ جوونە ناو گونگرەیەکی سەرکەوتو پر ناوەرۆک و بە دەسکەوت ولام دانەوە بەم پرسانەو زۆری دیکەش لە هەرە پیویستەکانن
بەریز؛
ئیمە لە ساتەوەختی خەبات دژی دیکتاتۆریداین هەرجەندە ئەم دیکتاتۆریەی لای ئیمە نۆبەرەو لە چاخی مۆدیرندا بۆنی ئیستبدادی لیدیت ، لەم خەباتەدا هیزە هاو ریگاو هەلویستەکانمان کامانەن؟ رەنگە بە شیوەیەکی گشتی بۆ جون و جۆرە تیگەشتن و سنور بەندییەکمان لەم هیزانە هەبیت ، بەلام بە روون وکۆنکریت وهەولدراو لەم بەستینەشدا زۆر پرسی بی ولام هەن کە دەخوازن ولام بگرن بابەتی یەکگرتنەوە و یەکبوونەوەی کۆمەلەکان بی ئەوەئ بە میتۆدی هاوبەش و فامی هاوبەش وتیگەشتنی هاوبە ش لە دەسەڵات و کۆمەل وحیزب نە گونجاوە ، ئیمە بۆ گەشتن بەم هاو بەشانە چیمان کردووەو دەیکەین . دەورانی حیزبی بجووک بەسەر دیت وهاتووە بۆ بوون بە حیزبی کۆمەلایەتی و بەرفراوان چیمان کردووەو دەیکەین ؟
دواقسەش کاک عومەر بە رای جەنابت پیشخانی فکری و رادەی ئاوەزو سەرمایەی ئەندیشەی ئیمە لەو ئاستە دا هەیە ئەمانە گلالەبکات و ئەم بارە لە ئەستۆ بگریت ؟
جیهانی ئاوەزو باری پەروەردە ورادەی تیگەشتن و زەخیرەی فام و ئاوەزمان ریگامان دەدات بە پیر دانەدانەی ئەم پرسانەوە برۆین و ولامی شیاوبەخۆیان بۆ دەستە بەر کەین ؟ کاک عومەر با روون و راشکاوبلیم ئیمە بە دەست بە ریوە بردنی ئۆردووگایەکی چوکەوە گیرمان کردووەو ووردە فەرهەنگ ونەریت و دواکەوتووی گەمارۆی داوین جا جۆن ئەوکارانە بکەین نازانم .
جەنابی کاک عومەر بەداخم وادەلیم بەلام بم ببورە ناچارم بلیم دوورترین و دواکەتووترین گوندی ولات کلتور و ژیانی لە ئۆردوگای ئیمە کراوەتر پیشکەوتووترە وە خەتاش خەتا ی خۆمانە .
بەریز کاک عومەر من چاوەروانی ولامی جەنابت دەکەم کە یەکەم هەنگاوەکان بەرەو چاکسازی هەلگرین یا ……………
سوپاس بۆ تاقەتان و خویندنەوەی ئەم نامەو پیشاوپێش بۆ ولامەکەتان هەرچێ بیت
جەلیل ئازادیخواز
4_12_2011