ئێمه بڕیارماندا کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران وهک باشترین جێگا بۆ کاری سوودمهند و هاوڕێیانه ههڵبژێرین و به بێ چاوهڕوانی پله و پایه و به پێی سوودمهندیمان بۆ راپهڕاندنی ئهرکهکان، بچینه ناو رێزهکانی ک.ش.وه.
هەموو ناوەند و رێکخراوە سیاسیی و نەتەوەییەکان!
کۆمەڵگای مەدەنیی و ناوەند و رێکخراوە پیشەییەکان!
میدیا و بڵاوکراوە گشتیەکان!
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان، هەروەک ئاگادارن و لە راگەیاندراوەکانی پێشتردا رامانگەیاندووە، ئێمە ئەو کەسانەی کە لە خوارەوە واژۆی ئەم دەقەمانکردووە، پاش هەوڵی بێ هەدادان و ماندوو نەناسانە بۆ راستکردنەوەو چاکسازی و مانابەخشی بە کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بەر نەگونجانی لایەنی بەرامبەر و پیداگرییان لە سەر مانەوە لە قەیران و ڕق ئەستووری و، بێ باوەڕییان بە کاری رێکخراوەیی و خۆپاراستن لە ئافراندنی رۆڵ و ساخکردنەوەی ناسنامەو قبوڵ نەکردنی بەرپرسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و، تەنانەت هاوڕییانەو رەوشتی هاوڕێیانە لە زۆر بواردا، بە کۆمەل دەستمان لە کارکێشایەوە و ئەوبەناو پێکهاتە و دیاردە نا پێویست و، نابابەتیەمان بەجێهێشت .
هەرلەسەرەتای شرۆڤەو بە باوەڕگیشتنمان بە کۆتایی هاتنی رۆڵ و فەلسەفەی مانەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە هەموو رێگایەکی گونجاو، خوازراو، پەسەند، مەدەنی ودیموکراتیکەوە، هەوڵەکانی خۆمان خستەگەڕ تا بتوانین لە هەوڵێکی هەمەلایەنەدا بۆ پێناسەو شوناس بەخشی و مانا ئافراندن بە ئەم پێکهاتەیە هەنگاوێک هەڵبێنینەوە. بەداخەوە هەروەک چاوەڕوان دەکرا، دەقگرتوویی زۆرینەی سەرکردایەتی بەبێ رۆلی و رۆژتێپەڕاندن وبێ ناسنامەیی، گرفتی مەزن و بەربەستی ئەستەمی بۆمان سازدا، لەخۆ دزینەوەیەکی ئاشکراو بەرچاودا ئەم سەرکردایەتیە دەرگای هەموو رێگاو دیالۆگ و چاکسازییەکی داخست و خۆی تەیارو ئامادەی کێشە و لێکراسان و رووبەروو بوونەوەی فیزیکی دەکردو کرد. چۆن باوەڕمان وابووەو وایە کە مەشقی دیموکراسی و پرۆژەی چاکسازی و هزری بابەتی و ئەندێشەی تەندروست. دەبێت هەموو رێکارو میکانیزمەکانی لەگەڵ ئاراستەو ئاسۆی بابەتەکانی بێنەوەو، کلتوری ئاسانگیری و سازان و دانوستان جێگای هەموو رێکارو میتۆدە نەشیاوەکانی تر بگرێت و، نەریتێکی نوێ لەم مل ملانییانەدا سەرهەڵبدات و پرێستیژو هێژمۆنی بزاوتی کوردستان و بەریانی چەپی دیموکرات و سوسیالیستی بپاریزرێت. تا دوا سات و دوا ئەگەرەکانی چاکسازی ماینەوەو هەروەکوو گفتمان دابوو خۆمان لە:
١_هەڵشاخان ورووبەرووبوونەوەی فیزیکی.
٢_جیابوونەوە وئینشعاب ومیرات بەشکردن.
٣_دروستکردنی حیزب و لایەنی تازە، پاراست.
پێمان وابووەو وایە، کە سازدان و دروستکردنی هەر ڕێکخراوەیەکی دیکەی سیاسی دەبێتە شتێکی زیادی و ناتوانێ لە هیچکام لە رووبەرەکانی بزووتنەوەی کوردی رۆژهەلاتدا رۆڵی شیاو و پەسەند ببینێت و کەلێنێ لە کەلێنەکانی ئەم بزاوتە لە هیچ جەمسەرێکیدا پڕکاتەوە .
ئێمە کە دەڵێن :
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر هەر بۆچوونو بنەمایەک دروست بووبێت، نەک هەر نەیتوانیوە بۆشاییەک لە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کورد پڕ بکاتەوە، بەڵکوو تەنانەت سەرگەردانو وێڵو گیرۆدەی کێشەگەلێکی شەخسییە کە بە کەڵکی باسکردن نایەت، بۆیە بەردەوام لە هەناوی خۆیدا هەڵگری قەیرانو قەیران و قەیرانە.
ئەم بڕگە، باوەڕوتێگەشتنی بابەتیانەمانەو جگە راستییەکی سیاسی و لێکدانەوەیکی وردی کۆمەڵناسیی رامیاری و شرۆڤەیەکی زانستیانەی ئەم دیاردە، شتێکی دیکەی لە پشتەوە نەبووەو نیە.
ئەم باوەڕو بڕگەیە دەرئەنجامی چەندین ساڵ کارو رامانمانە لەگەڵ ک.ز.ک، و خوێندنەوەی سیاسیمانە بۆ چەپی رۆژهەڵات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیمان، نەک هەڵچوونێکی ساتانەو قارێکی ناهاوڕێیانە .
هەرلەم روانگەو بۆ وەفاداربوون بە گفت و پرەنسیپەکانی خۆمان و بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی و نیشتمانیمان و چەپی دیموکرات و سۆسیالیستی کوردستان، ئێمه بڕیارماندا کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران وهک باشترین جێگا بۆ کاری سوودمهند و هاوڕێیانه ههڵبژێرین و به بێ چاوهڕوانی پله و پایه و به پێی سوودمهندیمان بۆ راپهڕاندنی ئهرکهکان، بچینه ناو رێزهکانی ک.ش.وه.
روونە ئەم بڕیارەمان لە رامان و فامکردنی بابەتیانەو وەرگرتنی بەرنامەی سیاسی و هەڵوێست و رێکخستن و پەسەندکردنی کۆی کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانەوەدیت. باوەڕمان وایەکە ئەم رێکخرواەیە زەرفی گونجاو و میکانیزمی شیاو و دیاردەیەکی پێویست و بابەتیە بۆ رێکخستن و ئاراستەکردنی خەباتمان لە هەردوو جەمسەری بزاوتی نەتەوەییمان و چەپی مۆدێڕن وکراوەو ئەمڕۆییانەی رۆژهەڵاتدا .
هیوا خوازین ئهوکهسانهی که ههر له ک.ز.ک دا بێ شوناسی گهمارۆی داون له پێداچوونهوهی خۆیان و گرتنی ههڵوێستێک کە شیاوی کهسایهتی خۆیان و له قازانجی خهباتی بزووتنهوهی جهماوهریدا بێت، خۆیان پهیوهست کهن به حێزب ورێکخراوهیەکەوە کە خاوهن کهش و ههوای سیاسییە، دیاره له تێڕوانینی ئێمهوه ک.ش، ئهو تایبەتمەندیانەی تێدا بهدی ئهکرێت و باشترین ئاڵتهرناتیڤه.
- جەلیل ئازادیخواز ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- بیژەن قوبادی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی
- عەبدوڵڵا کۆنە پۆشی ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- بورهان رەوشەن ئەندام و کادر و ڕاوێژکاری ک.ن
- حامد ساعەتی ئەندام و کادر و ئەندامی پێشووی ک.ن
- عەبەی مەریوان ئەندام و کادری دێرینی کۆمەڵە
- رەوف ئیزەدی ئەندام و کادری دێرینی کۆمەڵە
- خالد محەمەدی ئەندام وکادری دێرینی کۆمەڵە
- ئەحمەد کەریمی ئەندامی کۆمەڵە
- لوقمان مەنووچێهری ئەندامی کۆمەڵە
- وریا عەبدوڵڵایی ئەندامی کۆمەڵە
- سیروان قوبادی ئەندامی کۆمەڵە
- حەنیفە پارسا ئەندامی کۆمەڵە
- تەحسین ئیزەدی ئەندامی کۆمەڵە
- عوسمان محەمەدی ئەندامی کۆمەڵە
- ئاژوان یەزدانی ئەندامی کۆمەڵە
- ئەمیر زەندی ئەندامی کۆمەڵە
- حەمید قەمەری ئەندامی کۆمەڵە
- ئیدریس پیری ئەندامی کۆمەڵە
- فەرهاد حاجیلۆ ئەندامی کۆمەڵە
- رەحمان سدیقی ئەندامی کۆمەڵە
- شێرکۆ مەهاباد ئەندامی کۆمەڵە
- حەمید نەدیمی پێشمەرگەی کۆمەڵە
- جەلال فەتاحی پێشمەرگەی کۆمەڵە
- ئازاد ئیلامی پێشمەرگەی کۆمەڵە
- مریەم ئیلامی پێشمەرگەی کۆمەڵە
- کورش خاتری پێشمەرگەی کۆمەڵە
- ئازاد راوەند پێشمەرگەی کۆمەڵە
- چیا حەسەنی پێشمەرگەی کۆمەڵە
- گۆران دێهلەقی چالاکی سیاسی / لایەنگر
- بەهیە کەمانگەر لایەنگر
- کاوە قەمەری لایەنگر
- هەستی قەمەری لایەنگر
- سیروان رەشیدی لایەنگر
- وریا کەرەمی لایەنگر
- هیوا خورەند لایەنگر
- سەبری عەباسی لایەنگر
- قومری عەباسی لایەنگر
- جەمال حەسەن زادە لایەنگر
- مەریەم ساڵحی لایەنگر
- ئەلیاس سەمەدپووری لایەنگر
- شێرکۆ بۆکان لایەنگر
- نەسرین محەمەدی لایەنگر
- هەموو رێکخستنەکانی پارێزگای کرماشان
- هەموو رێکخستنەکانی پارێزگای ئیلام
- هەموو رێکخستنەکانی یارسان
- بەشێکی بەرچاو لە رێکخستەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە ناوچەکانی سنە، مەریوان، قوروە و کامیاران.
کومیتەی ئامریکای ک . ز . ک