"an independent online kurdish website

بە هەڵگیرسانی ناكۆكی و نائارامیەكانی ناوخۆی سووریە لە ساڵی 2011و نارەزایەتی خەڵكی ئەو وڵاتەو وەستانەوەیان بەرانبەر بە دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد،newid_keremi

ئێران بەهەموشێوەیەك پشتگیری و بەرگری لە بەشار ئەسەد كرد و تەنانەت سپای قودسی ئیران لەگەڵا سپای سوریەدا كەوتو شەڕی دژبەرانی بەشار ئەسەد و سپای ئازادی سووریە.

ئەگەرچی لە سەرەتادا ئێران حاشای دەكرد لەوەی كە یارمەتی بەشار ئەسەد بدات، بەڵام ئێستاكە بۆ هەمو جیهان ئاشكرا بووە كە ئێران چ لە رووی تاكتیكی شەڕ و چ چەك و چۆڵ و كەرەستەی شەڕ و چ هێزی سپای قودس، پشتگیری لە بەشار ئەسەد كردووەو لەو شەڕانەدا دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی سووری و سپای ئازادی سووریە كاری كردووەو بۆ ئەو مەبەستە لە هەرجۆرە دیپلۆماسییەتێك و تاكتیكێك كەڵكی وەرگرتووە، كە تانەت ئەگەر پێویستیش بووبێ‌ لەگەڵا شەیتان بووەتە هاوپێمان.

  http://goo.gl/K6rhZn

بۆ ئەوەی زیاتر بچینە ناو باسەكە پێویست دەكات تا بە كورتی باسێك لە یەكێك لەو تاكتیكە چەپەڵانەی ئێران بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە سووریە بكەین.

ساڵی 2010ی زایینی پاش روخانی دەسەلاتی موبارەك لە میسر ئیخوان المسلمین كە لە گروپە توندڕەوەكان بوو توانی لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بە دەست بێنێت و موحوممەد مورسی وەك بەربژێری ئەو حیزبە بوو بە سەركۆماری میسر و بەو شێوە رەوتی نارەزایەتییەكان كە لە سەرەتاوە بۆ ئازادی و دێمۆكراسی بوون رەنگی ئیسلامی بە خۆیەوە گرت و گروپە ئیسلامیەكان نەفەسێكیان تازە كردەوەو خۆیان خزاندە ناو ناكۆكیەكانی ئەو وڵاتانەی كە وەبەر شەپۆلەكانی بەهاری عەرەبی كەوتبوون.

یەك لەو وڵاتانە سووریەیە، كە لە ساڵی 2011ی زایینی خەڵكی بە دژ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەستانەوەو هاتنە ناو شەقام، بۆیە گروپە ئیسلامییەكان و یەك لەوان دەسەڵاتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) خۆیان گەیاندە سووریە تا بەشداری شەڕ دژ بەشار ئەسەد بن و بتوانن لە دەسەڵاتی داهاتوودا پشكێك بەدەست بێنن.

بەڵام لەو رووەوە كە لە فكرییەتی ئەو حیزبانەدا (ئیسلامگەراكان) لایەنێكی دیكە جگە لە خۆیان قەبووڵا ناكرێ‌ لە هەر دەرفەتێكیش گورزێكیان لە بەرەی ئازادی سووریەش دەدا و شەڕی ئەو بەرەشیان دەكرد. توندوتیژی و مەترسی بە دەسەڵاتگەیشتنی ئەو حیزبە پاش روخانی بەشار ئەسەد وڵاتانی غەربی و ئامریكایی لە دەستێوەردان لەو وڵاتە دڵسارد كردەوە، بەو شێوە دەستی كۆماری ئیسلامی ئاواڵەتر بوو بۆ پلانڕێژی و بەرگری لە دەسەلاتی بەشار لە سووریەدا.

پاش كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سووریە لە 3ی ژوەنی 2014ی زایینی (13ی جۆزەردانی 1393ی هەتاوی)و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەشار ئەسەد ئەمجارە داعش رووی كردە عێراق و بە خێرایی توانی موسڵ دووهەمین شاری گەورەی عێراق و چەندین ناوچەی دیكە بگرێ‌ و سپای عێراق بشكێنێ‌.

بەڵام داعش كێیەو چۆن توانی بە خێرایی ئەو دەسكەوتانە لە عێراق بەدەستبێنێت؟

پێكهاتنی حكومەتی ئیسلامی عێراق بۆ ساڵەكانی 2003 پاش هێرشی هێزەكانی ئامریكا بۆ عێراق و رووخانی دەسەڵاتەكەی سەدام حوسێن دەگەڕێتەوە، ساڵی 2004 ئەم گرووپە فەرمەن بوونی خۆی راگەویاند و هاوپێمانی خۆی لەگەڵا ئەلقاعیدە دەربڕی و لەو كاتەوە بە ناوی ئەلقاعیدەی عێراق و پاشان بە ناوی حكومەتی ئیسلامی عێراق تێكۆشانی هەبوو.

ساڵی 2011 دوو رێكەوتی گرینگ بوونە هۆی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ‌ بۆ ئەم گرووپە ئیسلامییە، یەكەم چوونەدەرەوەی چەكدارانی هاوپێمانان لە عێراق و ئەویتریان دەسپێكی شەڕی ناوخۆییە سووریە.

حكومەتی ئیسلامی عێراق لە ساڵی 2011 چووە سووریەو جێ‌پێی خۆی كردەوەو بە كردەوەی تیرور و كوشت و بڕو توندو تیژیەكانی بە داخەوە شوڕشی خەڵكی سووریەی بەرەو ڕووی شكست هێناو كارو كردەوەكانی بە سوودی بەشار ئەسەدو ئێران تەواو بوون.

ساڵی 2013 حكومەتی ئیسلامی ئێراق بوو بە حكومەتی ئیسلامی ئێراق و شام كە بە كوردتی بە داعش دەناسرێ‌. لە ژانویەی 2014 سوننەكانی انبار لە عێراق بە نیسبەت سیاسەتەكانی مالیكی نارەزایەتییەكیان ساز كردو لە هەندێ‌ لە بازارو شوێنە سووننەكانی رومادی و فەلوجە مانیان گرت، لەشكری ئێراق هێرشی كردە سەریان و خێوەتەكانیان تێك دا، هەر ئەمە بووە بیانوویەك بۆ داعش تا بە بیانووی بەرگری لە مافی سووننەكان هێرش بكاتە سەر ئێراق و لە كەمتر لە 10 رۆژدا توانی پارێزگای موسڵ، انبار و نینوا و نیوەی صلاح الدین بگرێ‌ و بە تەواوی سپای عێراق لەو ناوچانە شكست پێ‌ بێنێ‌.

لێرەدا پرسیارێك دێتە كایەوە ئەویش: چۆن داعش لەو ماوە كورتەدا توانی وەكو قارچك لە ئێراقدا گەشە بكات و هێزەكانی چەندین برانبەر ببن و چۆن سپایەكی گەورەی وەك سپای ئێراق لە بەرانبەر چەندسەد تیروریستی داعش شكستیان خوارد؟

لە عێراقدا ئەو پرسە زۆر جیاوازەو دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیێكی سەرەكی، لەوانە:

1ــ هەڵوەشانەوەی ئەرتەشی عێراق پاش روخانی سەدام و هەبوونی رێژەیەكی زۆر كۆنەبەعسی لە عێراقدا كە لە دەسەڵاتی مالكی و سیاسەتەكانی ناڕازین.

2ــ سیاسەتی نادروستی مالكی لە بەڕێوەبەری ئێراق و پەراوێز خستنی سوونەكان.

 3ــ دەستێوەردانە ئاشكراكانی ئێران بۆ پاڵپشتی مالكی و چەوساندنەوەی سوونەكانی ئێراق.  4ــ ناكۆكی نێوان دوو مەزهەبی شیعەو سوونە لە ئێراقدا ریشەی لە مێژینەی هەیە.

  5ــ هەبوونی هێزی سەرۆك عەشیرە سوونەكان. 

 6ــ ……………

پرسەكە لەو رووەوە بۆ ئێران جیاوازترە لە سووریە، كە خەڵكانێكی نارازی زۆر و گروپ و سەرۆك هۆزو سەرۆك عەشیرەتەكان لە بەرژەوەندی داعش و ئەو هێزانە كە بۆ مافی سوونەكان شەڕ دەكەن، هاتوونەتە مەیدان و هەروەها وڵاتانی سوونە نشین و بە تایەت عەرەبستان كە بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەدا راستەوخۆ بە زیانی خۆی دەبینێ‌ پاڵپشتی ئەو نارەۆایەتیانە دەكەن.

ئێران باڵ دەكێشێت بەسەر ئێراقی پاش سەدام حوسێندا!

وڵاتانی هاوپێمان لە ساڵی 2003ی زایینی‌دا دەسەڵاتی سەدام حوسێنیان روخاند و یارمەتیدەر بوون لە دامەزرانی دەسەڵاتێكی نوێ‌و ئێراقێكی نوێ‌، بەڵام چەند هەلەی تاكتیكی وەك هەڵوەشاندنەوەی ئەرتەشی عێراق و پەراوێز خستنی ئەو هەموو فەرماندەو ئەفسەرە بلیمەتانەی كە لە ئەرتەشدا كاریان دەكرد و هەروەها هاتنە سەركاری مالیكی و پەرە ئەستاندنی دەسەڵاتی شیعە لە ئێراق و پاش ئەوە دەستێوەردان و كاریگەری لە رادەبەدەری ئێران لەسەر كێشەو پرسە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە، بوونە هۆی دوور كەوتنەوەی ئێراق لە رێچكەی دێمۆكراسی و بەرە بەرە دروست بوونی دیكتاتۆرێكی دیكە كە نوێنەرایەتی دەنگ و رای ئێران دەكات لە ئێراق.

ئيستاكة هەموو ئەمانە بوونەتە هۆكار بۆ ئەوەی ئێراق وەك بۆشكەیەكی باروتی لێ بێت و چاوەڕوانی جرقەیەك بكات، ئەو بیانوویە بە سەركوتی خەڵكی مانگرتووی انبار دەستی پێ‌كردو داعش هاتە نێو عێراقەوە، بەڵام ئەوەی كە ئێستا لە عێراقدا شەڕ دەكات و توانیویەتی بەو خێراییە چەندین پارێزگا وەك انبار و موسڵ و نەینەوا و … بگرێ‌ و بەرەو دڵی عێراق واتە بەغدا هێرش بكات، تەنیا سوپایەكی چەند سەد كەسی داعش نین، بەڵكوو وەك باس كرا هێزێكی رێكخراوو پۆشت و پەرداختی سوونەكانە كە بە مەبەستی ساقت كردن و روخاندنی دەسەڵاتی ویلایەتی مالیكی و شیعە لە ئێراق وەڕێ‌ كەوتوون.

هەر لە ئێستاوە ئێران ترسی لێ‌ نیشتووەو كەوتووەتە پەلەقاژە بۆ بەرگری لە مالیكی، جارێك كورد بانگهێشتی تاران دەكات و جارێكی دیكە داوا لە ئامریكا دەكات تا ببنە هاوپێمان و شەڕی تیرۆر بكەن تا بەڵكوو یان لە رێگای كوردەكانەوە یان لە رێگای ئامریكاوە بتوانێ‌ ئەو شۆڕشە سەركوت بكات و هاوپێمانەكەی بپارێزێ‌.

هێزی كوردی كە پارێزەری نیشتمانی كورد و خەڵكی دانیشتووی كوردستانن بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە زۆر بە سیاسەتێكی حەكیمانە پارێزگاری لە خاكەوكەیان دەكەن و رایانگەیاندووە كە شەڕی سوونە ناكەن و ناشبن بە ئاڵەتی دەستی ئێران و لەو شەڕەدا تەنیا بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن.

لە ئاكامدا وا دێتە بەرچاو كە وەك هەندێ‌ لە چاوەدێرانی سیاسی دەلێن لە داهاتوودا ئێراق دەبێتە سێ‌ هەرێم و سوونەو شیعە لە دوو هەرێمی جیادا لەیەك جودا دەكرێنەوەو ئەوجار دەسەڵاتێكی هاوبەش نێوان كورد و سوونەو شیعە لە عێراقدا بەڕێوە دەچێت. كە لە هەر حاڵدا چ ئێراق ببێتە سێ‌ هەرێم و چ سوونە بتوانێ‌ بە تەواوەتی شیعە لە حوكمڕانی لا ببات چی دیكە ئێران وەكوو پێشوو ناتوانێ‌ لە ئێراقدا حوكمڕانی بكات و دەڕوات كە بەرژەوەندییەكانی ئێران لە عێاق تووشی شكست ببن.

ئەگەرچی سیاسەتەكانی ئێران لە سووریا توانیان ببنە هۆی مانەوەی بەشار ئەسەد، بەڵام لە ئێراقدا خەریكە گەورەترین هاوپێمان و ئیستراتیژیكتررین وڵاتی ژێر چەپوكی خۆی لە دەست دەدات.

 

نويد كرمى

29/03/1393

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی