"an independent online kurdish website

 بیرمە جارێکی تر نوسیم چاو لەمستەفا بارزانی بکەن و کاتێک بەغدای پایتەختی عروبەی عێراقتان چۆل کرد مەڕۆنەوەdiari-muhamad

بۆی با ئەوانەی لەوێ بێ بەڵێنی لەگەڵ گەلی کورد دەکەن بێنە ھەرێمی کوردستان و لەیەکێک لەھاوینەھەوارەکان بەبێ ئەوەی فەرشی سووریان بۆ ڕابخەن لەگەڵی گفتوگۆبکەن و پێی بڵێن کوردستان لانەی ڕۆڵەی قارەمانە لانەی ئەوکەسانەیە کەلەدەستی زوڵم و دیکتاتۆری ڕادەکەن

کاتێک وەزیرە کوردەکان بایکۆتی حکومەتەکەی نوری مالیکیان کرد جێگای دڵخۆشی بوو ئەگەرچی ئەوان ھەموو ئەوکەسانە نەبوون کەلەبەغدان چونکە خەڵکی تریش زۆر ماوە ئەوێ چۆل بکات و بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان ئیتر ھاتنەوەی وەزیرە کوردەکان بۆچی و چوونی پەرلەمانتارە نوێکان لەپای چی،.

ئەوکاتەی حکومەتەکەی قاسم بێ بەڵێنی کرد لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی و پێچەوانەی ڕێککەوتننامەکە مامەڵەی لەگەڵدا کرد ئەو سەرکردەیەی کورد بەغدای بەجێھێشت و گەڕایەوە کوردستان.

لەبەرئەوە نەدەبوایە و ھیچ پێویست نەبوو جارێکی تر کورد ببێتەوە بەدیواری ڕاگر تا شیعەیەکی تر حکومی عێراق بگرێتە دەست و خراپتر لەنوری مالیکی بەگوێرەی خواستی ئێران مامەڵە لەگەڵ کورد بکات لەبەرئەوە چوونی پەرلەمانتارانی کورد بۆ دانیشتنی دووەمین پەرلەمانی عێراق لەبایەخی ھەڵوێستی وەزیرە کوردەکان کەمدەکاتەوە؟چونکە زۆر ئەو قسەیەم گوێ لێ بووە کە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە ئیتر ئەبوایە وەک بەغدا چۆل ئەکەن جارێکی تر بۆی نەگەڕێنەوە چونکە ھیچ بەڵێنێک بەکورد نەدراوە لەبەرچی و لەپای چی ئەگەڕێنەوە بۆی….

ئێستا دۆخێکی عێراق بەجۆرێکە کە ھەموو ئەو مارو دوپشکە سڕکراوانەی ساڵانێک لەتاراوگە لەچێشتخانە و ھۆتێلەکان و شوێنە گشتیەکان  ژیانیان بەسەردەبرد ئێستا لەبەغدای پایتەخت لێمان بوونەتە سیاسەتمەداری عەیار بیست و چوار و ماوەی شەش مانگە ئەو بەشە خێرەیان بڕیوە کەبۆ  ھەرێمی کوردستان یان دەنارد ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی کوردیش ھەرجارەی بەبیانوێک لەکاتی گرژی و ئاڵۆزیەکان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون و دەچن لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ناوەند دادەنیشن بەبێ ئەوەی ئەم گرژیەی بوونی ھەیە چارەسەرببێت بەڵکو بەردەوام وەک خۆی ماوەتەوە ئەوە چەندین ساڵە کورد ھاوبەشێکی سەرەکیە لەعێراقدا بەڵام تائێستا وەکو پێویست نەیتوانیوە فشار لەسەر مەرکەز دروست بکات،

دۆسیەیەکی تری زۆر گرینگ کەھەمیشە زۆرترین تەوەری گفتوگۆی شاشەی تیڤیەکانی داگیرکردبوو شاری کەرکوک و دەوروبەری بووە بەڵام لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو چەند جارێک ئەم ماددانەی بۆ ئەم شارە دانران تەینا جوانکارییان بۆ کرا جارێک ماددەی ٥٨ و جارێکی تر بوو بە ١٤٠ دواجار ئەو ١٤٠ش بەقسەی خۆی بێت ژنە دەمڕاستەکەی نوری مالیکی کەناوی فەتلاوی خانە ڕێگەی گرتووە لەوەی جێبەجێبکرێت و دوای قسەکانی ئەو ئینجا نوێنەرە کوردەکان لەخەو ڕاچڵەکین وەڵامیان دایەوە،

کابینەکەی عەلاوی و جەعفەری و مالیکی دەستی دەستیان بەکورد کرد ھەروەھا لەبەرامبەر بودجەی ھەرێم و پێشمەرگە و چەندین کێشەی تر کورد پێویستی بوو چەند ساڵێک کورد بەغدا چۆل بکات و بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و ئاڵای کوردستان لەسەر زنجیرە چیای حەمرین ھەڵبکات نەک دوای دەساڵ ھەرچەندە ئێستاش درەنگ نیە بەڵام کورد دوای چەندین سەدە لەخەبات و بەرخودان تائێستا نەیانتوانیوە کۆدەنگیەکی ناوخۆیی دروست بکەن ھەمیشە گەلی کورد بەفرە کوێخایی و ئاغایی ناسراوەتەوە،.

دوا بابەتی گرینگ کەباسی بکەم ئەم دۆخەی ئێستایە کەزۆر باس و خواس لەسەر دەوڵەتی کوردی دەکرێت ئەم دەوڵەتی ئاسایشی ئابوری و سیاسی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەمەترسیدایە ھیچ ئامادەکارییەکی بۆ نەکراوە لەکاتێکدا عێراق بەڕەسمی پارچە پارچە بووە،

دیبلۆماتکارێکی کورد پێی ووتم ئەگەر ئیلکەر باشبوخی سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا بەسەرۆکی پەکەکە بڵێت(بەڕێز ئۆجەلان) کەموستەحیلە ئەم ووشەیە بەسەر زمانی دابێت تائەو ڕادەیەی ئەگەر مردنی بەووتنی ئەم ووشەیە بێتەوە ناڵێت بەڕێز ئۆجەلان ئەوا مانەوی عێراقیش بەیەک پارچەیی تاسەر زۆر لەوە موستەحیل ترە!!!

دواجار دەڵێم پێویستە ھەڵوێستەکان ھاوتەریبی یەکتری بن نەک وەزیر نیگەران بێت و پەرلەمانتار خۆشحاڵ بێت و سیاسیەکان بڵێن دەرفەتی گفتوگۆ ماوە و پێشمەرگە ھێرش بکات و جەرگی دایکان بسوتێت و منداڵی پێشمەرگە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باوکیان بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی