"an independent online kurdish website

لە دەسپێکی باسەکە دا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵ بدەم . من دژی هیچ خەباتکارێک نیم کە خەبات دەکات لە پێناو ڕزگار کردنی وڵات دا و لەو بڕوایەدام ئەبێت هەموو توانایەک کۆ بکرێتەوە بو یەکڕێزی لە بەرامبەر دوژمنی گەل و مروڤایەتی واتە کوماری ئیسلامی .ئەم یەکڕێزیەش ئەتوانێ لە حیزب یا لە ڕێکخستنەوەی بەرەیەک دا بێ . alborz_rointen14

بەڵام هۆکاری نووسینەوەی ئەو بابەتەم ئەوەیە کە باسێکی گەرمی هاوڕێیان و دڵسوزانی دێموکراتە و لە لایەکی تریش پێموایە هەندێک لەو دڵسوزیەی کومەڵانی خەڵک بو بەرژەوەندی خویان بە کار دەنێن. سەرەتا لە ٦.12 .٢٠٠٦ لە بەیاننامەیەک دا لەلایەن ڕەوتی ئەو کاتی ئوپۆزسیون بو زورینەی کومیتەی ناوەندی دەفتەری سیاسی حیزب دا ئەم رەوتە جودا بوونەوەی خویان ڕاگەیاند.

لێرە دا لێک دانەوەیەک بو دەرکردنی وەها بەیاننامەیەک دەکەین و هوکارەکانی کە بو هۆی جودا بونەوەی ئەو هاوڕێیانە شی دەکەینەوە دواتر بەراوردێک لە گەڵ ئێستای حیزب دا دەکەین بومان دەردەکەوێ هەتا چەند ئەم بانگەشەیەی کە بۆ یەکگرتنەوە لە لایەن ئەو هاوڕێیانە کە دەکرێ لە سۆنگەی دڵسوزیەوە دێت یا هەر چون جودابونەوەکە هەڵەو لە پێناو بەرژەوەندی دا بویە یەکگرتنەوەش هەر لەو پێناوە دایە تەنانەت خراب کەڵک وەرگرتنە لە دڵسوزی خەڵک.

بەیاننامەکە لە لایەن ئۆپزسیونی نێو حیزب بۆ زورینەی کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی حیزبە واتە ئەوە ئەوانن کە وەکو کەمینە زورینەیان قەبوڵ نیە و ئەوە هەر خۆی دورە لە پڕەنسیپەکانی دێموکراسی. کاتی دەرکردنی بەیاننامە دو ساڵ نیو دوای کونگرەیەکە کە تێیدا هەموو ئەو هاوڕێیانە بەشدارن تەنانەت دەنگیان بۆ داوە دەنگشیان هێناوە وەکو کومیتەی ناوەندی و .. هتد.

لە حیزبێک دا کە هەموو چوار ساڵ جارێک کونگرە دەکرێ بە پێی پەیڕەو ئەساسنامەی حیزب هەموو بڕگەکانی کونگرە جێبەجێ دەکرێ تا دووساڵ و نیو دواتریش هیچ پێشیێلکاریەک لە ڕوی بەرنامەو ئەساس نامە نەکرابێت واتە کەمترین هوکارێک بۆ لە دەست دانی شەرعیەتی ڕێبەرایەتی و پەیرەو و ئەساس نامە نەبێت ڕێبازە گشتیەکان و شێوازی خەبات و تێکوشان هەر وەکو بۆ خوی لە بەیاننامەکەدا هاتوە موتربە بکرێت و ستراتێژی پلان هەر یەک بێت بانگەشەی ئەوەی بکەی کە پشتگیری زورینەی پێشمەرگەو ئەندامانت هەبێ و تا کاتی کونگرە ڕانەوەستی .

جودا بونەوەو داوای جیا کردنەوەی ماڵی حیزب و تەشکیلات و هەمووشتێک تەنیا وتەنیا لە پێناو بەرژەوندی تاکە کەسی دایە کارێکی هەڵەیە و ئەنجام دەرانی ئەم کارە ئەبێ بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر مێژوو دا کومەڵانی خەڵک دا هەڵگرن چونکو هیچ هوکارێک بۆ جیا بونەوە نیە تەنیا ئەوەی کە دەڵێ من ئەوها بە باش دەزانم.

لە بەیاننامەکە دا ئاوا هوکاری ئەم کارەیان شی دەکەنەوە کە زورینەی کومیتەی ناوەندی عەمەلەن حیزبیان لەت کردوە کارو چالاکی نێو حیزب فەلەج کراوە بۆ ئەوەی تواناکان بە فیڕو نەچن ئەوان جودابونەوە ڕادەگەیەنن جارێ ئەگەر ئەوان حیزبیان عەمەلەن لەت کردەوە ئێوە بۆ بەیاننامەتان دەرکرد ڕویشتن و داوای جیاکردنەوەی هەموو شتێکتان کرد تەنانەت داواتان لە حکومەتی هەرێم کردکە ئەو کارە بکەن ئەگەر لە ناو حیزب دا تواناکان بە فیڕو دەچو ئەی دوای ئەوەی کە جودا بوونەوە هەموو توانای ئێوە تەنیا بو سەلماندنی خوتان سەرف بوو کە ئێوە حیزبی دێموکراتن نەک دژی دوژمن .

ئایا ئەوەش بەفیڕو چون نیە واتە چیتان لەو شتانەی کە بە هەڵەتان دەزانی بە نرخی درز خستنە نێو یەکڕێزی حیزب دا بەو کارەتان بەدەست هێنا جیا لەوەی کە گوتتان ئێمەش حیزبین و دەفتەری سیاسی و کومیتەی ناوەندیتان هەڵبژارد. ئێستا دوای هەشت ساڵ لەو دابڕانە لە ئاخرین گەڵالەدا بۆ وە سەرخستنەوەی حیزب ئاوا دەنوسن ئێمە هەرلەسەرەتای لەت بوندا هەوڵمان بو سەر خستنەوەی بنەماڵەی دێموکرات داوە واتە هەر لە سەرەتاوە ئێوە زانیوتانە ئەو کارە دروست نیە کە کردوتانە.

ئێستا من ناتوانم بڕوا بە بانگەشەی ئێوە بێنیم و پێم باش نیە بەوشێوازە ئێوە باسی دەکەن یەکگرتنەوە هەبێت چونکو هەر وەکو لەسەرەوە باسم کرد ئەساسەن هەڵەیەکی مێژوی کراوە زەربە لە حیزب دراوە ئێوەش بەرپرسیاری ئەم دوخەن لە لایەکی دیکەش ئەگەر بێین بەراوردی حدکا ی ئێستا لە گەڵ ئەو کات بکەین زوربەی ڕێبەرایەتی و سکرتێرو جێگر سکرتێرو رێبازە گشتیەکان و زۆر شتی تر جیاوازیی بە سەردا نەهاتووە .

کە واتە چۆن ئەو کات کار شکێن بوون و بوونە هۆی لەت کردنی حیزب بەڵام ئێستا داوا دەکەی لە حیزبێک دا یەکبگرنەوە ، واتە لوژیکی کارەکە لە کوێدایە یان هەر ئەو سیاسەتە نەبێ کە هەر کات باشمان زانی یەکدەگرینەوەو دەکەینەوە هەرکات بە خرابم زانی لەت دەکەم هەتا چەند خزمەت بە ڕێبازی شەهیدان یا بەرەو پێش چونی خەبات یا دوا کەوتنی دەکات با بکەوێتە ژێر سێبەری بەرژەوەندیەکان کە دیار نین چین هەر ئێستا کە ئێمە خەریکی ئەو باسانەیین وڵاتمان ڕووبەڕووی هەزار

 کێشەو گرفتە و ڕەوتی گوڕانکاریەکانیش ئەوەندە خێران کە ئەبێ هەموو کار بو داهاتو بکەین نەک چوار ساڵ خەریکی ململانێی ناو خو دوایێ هەشت ساڵ خەریکی یەکگرتنەوە بکەین تەنانەت دڵسوزی خەڵکیش بکەینە ئامراز بۆ بانگەشەی سیاسی لە پێناو چی دا .

من ئەوانەی سەرەوەم نەنوسی کە بمهەوێ یا نەزانم کە ناکوکی نێو کورد دا چەند بە زەرەری حیزب و گەلی خومانە .بەڵام بە پێویستی دەزانم هەتا سیاسیەکان بزانن کە بەرپرسیارن لە بەرامبەر گەل و شەهیدان و نیشتمان دا نابێ تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خویان بکەنەوە ئەوەی دوێنێ بە ڕەشی تەحویلی خەڵکی بدەن ئەوڕو بڵێن سپیە لە هەمووی خراپتریش ئەوەیە دوێنی ئەندازیاری جودابونەوە بی ئەوڕۆ خوت وەکو پاڵەوانی یەکگرتنەوە نیشان بدەی لێرەدا بە باشی دەزانم کە مێموری سیاسی کومەڵانی خەڵکیش نابێت زوو شتەکانی لە بیر بچێتەوە هەتا سیاسیەکان هەموو شتێک بە تەفسیری خویان نەکەن. لایەکی تری کە دە بێتە هوی ئەوە کە یەکگرتنەوەی بەم شێوەیە پێم باش نەبێ ئەوەیە ئەگەر یەک جار هەڵە بکەی ئەوە هەڵەیە بەڵام ئەگەر بو دو جار هەمان هەڵە بکەی ئەوە بەرپرسیاری.

بەشێکی بەرچاو لەو هاوڕێیانە بو جاری دوەمە کە جودا دەبنەوە ڵێرەدا پرسیار ئەوەیە چ گارانتیەک هەیە کە جاری سێیەم ڕو نادات ئێ ئەو کات هەر دەبێ خەریکی ئەو کارانە بین. ئەی کێ خەبات بکات لە پێناو ئامانجەکانماندا لە کوتای دا پێم باشە هەر کەسێک پێیوایە ناتوانێ لە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران داخەبات بکات ئەوە ئازادە لە ژێر هەر چەترێکی دیکە خەبات بکات و با بەردەوام بێت لە کوتای دا هەر ئەوە خەڵکە کە بڕیار دەدات کێ شەڕەفی خزمەت کردنی هەیە و نیشتیمانیش ئەوەندە گەورەیە کە هەموان لە باوەش بگرێت . بەڵام پێکهێنانی بەرەیەک پێکهاتن لە سەر خاڵە هاوبەشەکان

پێویستیەکی هەنووکەی یە.

ئەگەر نا تێکوشان لە ژێر چوارچێوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مەبەستە ئەوە پێویست بەگەڵاڵە و میکانیزم ناکات با داوای لێوردن لە گەل بکەن و بێنە ڕێزی حیزب لێرە دا بە تایبەتی بۆ کادرو پێشمەرگەکان و ئەندامان کە نەبنە قوربانی سیاسەتی چەندسیاسیەک و هەروەها ئەوان مەجبور بکەن لەهەر بارو دۆخێک دا بەرژەوەندی گشتی لە بەرچاو بگرن لە ژێر چەتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درێژە بە خەبات بدەو بێ گومان ئەو ەم و کوڕیانەی کە هەیه بە هەوڵی هەموان باشتر چارەسەر دەکرێ تا هەموو تواناکانمان لە دژی ڕێژیمی کونە پەرست بێ نەک یەکتر .

بە هیوای ئەو ڕۆژە

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی