"an independent online kurdish website


بۆهەمووجیهان ئاشکرا و دیارە کەوا گەلی کورد ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی وناوچەی “کۆبانێ” بەتایبەتی لەگیانبازی و فیداکارییەکی مەزن و بەرچاودایە کە بۆوەتە جێگەی سرنجی میدیاکانی جیهان و بگرە دەولەتان و کۆڕوکۆمەڵی سیاسییgelawej_muhammadi14.

لە لایەن دوژمنانی گەلەکەمانەوە هاوکاریی بەرچاوی داعش دەدرێت وئاراستە دەکرێت تا ئەم ئەزموونەی کورد لە بارببرێت . بەڵام ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کەوا لەو فیداکارییەدا کچان و ژنانی ڕۆژئاوا بەشی شێریان وەبەرکەوتووە و هیچیان لەپیاوان کەمترنییە ، وبەرخودانی شێرەژن و کچانی کۆبانێ ئەوەی سەلماندلەم ماوەیە دا.
بەمەبەستی داگیرکردنی شاری خۆڕاگری کۆبانێ یەوە بینیمان لەلایەن چەتەکانی بە ناو “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “((داعش)) کارەساتێکێ گەورەبوو بۆ میللەتی کورد.
بەو پێیە لەناوچەکانی شنگال وچەند جێیەکی کوردنشین بۆ جارێکی تر ئەنفال و جینۆسایدێکی تر سەری لە میللەتی کوردهەڵدایەوە. هەر وەکو لەڕابردوودا هاوبیرو هاوپیشەکانیان بەسەریان هێنابووین،بەڵام ئەوەی کەگەورەترین مێژووی شانازی بۆ میللەتی کورد و تەواوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەرئەخات کە ژنی کورد هەمیشە پێشڕەوی خەباتی شاخ و شار بوون.

ئەو خەباتە زێڕینە بۆ جارێکیتر نیشانی داوەکە ،شێرە ژن و کچانی کۆبانێ چۆن بەورەی بەرزو پۆڵاینیانەوە توانیان وڵاتەکەمان لەدەست دڕندەترین تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام بەهاوکاریی براکانیان وشان بەشانی ئەوان بپارێزن ، و بیانکەنە پەندی زەمانە و بۆ دۆست و دوژمن بسەلمێنن کەکێ دۆستی مرۆڤایەتی وکێش دژ بە تەواوی بیروباوەڕەکان..
ئەوان ((داعش)) لەم دونیایە جینایەت ئەخوڵقێنن و دۆزەخێکی تەواویان تاوداوە لەپێناوی ئەوەی لەدونیایەکی تردا”حۆری”یان بۆ ببێت،بەڵام شۆڕە حۆرییەکانی کۆبانێ ئەوانیان نارد بۆ ئەو دۆزەخە ڕەش و تاریکەی کەئەوان لەم دونیا جوان و پاکە ئەنجامیان داوە.
جێگەی خۆیەتی گۆڕی هەریەک لەو شەهیدانەی کۆبانێ لە داهاتوودا بکرێتە ئارامگایەک بۆ وەبیر هێنانەوەی خەباتی بێوچانیان بەنەوەکانی داهاتوو .ئەو داستان و قارەمانێتی ونەبەزییەی ئەوان خوڵقاندیان گەورەترین شانازی و ناسنامەی غیرەت و لێهاتووی بۆ میللەتی کورد تۆمارکردکە چیتر نابێت ژنان وکچانی ئێمە بە پلە دوو ، و لاواز تەماشابکرێن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی