له‌و دووره‌وه
لێم دیاری قه‌ت ون نابی
له گشت شوێنێ له گه‌ل تۆدام
له ناخۆشی و له شادی دا
له نه‌زیک و له دوورریا
له گێژه‌نی خه‌م و ئازار
له ناو ره‌نج و نه‌هامه‌تی
له چوار وه‌رزی ساڵانم دا
له نوسین و شیعره‌کانم
له ناد دڵ و ده‌روونم دای
تۆ گولێکی بۆ هه‌تایه ژاکاو نابی
خۆشه‌ویستمی له ناو دڵمی
له ڕێی تۆیه که‌وا دووریم پێ بڕایه
ئازیزه‌که‌م ده‌بێ رۆژێ به تۆشادبم
منیش ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆبم
له‌لای تۆدا بۆ هه‌میشه بحه‌سێمه‌وه
شوێنێ نیه که به‌بێ تۆ ئاسوده‌بم
له نه‌زیکی یا له دووری چاوی تۆبم
هه‌ر له یادمی له ناو هه‌ستمی
ئه‌مرۆ که‌وا دووری له تۆم پێ بڕایه
هه‌رچه‌ند رقم له غوربه‌تی پڕ جه‌فایه
به‌ڵام چی بکه‌م جه‌سته‌ی خه‌سته‌م
زۆر له مێژه وا ناشادیم له‌دڵدایه
ئه‌م ژیانه‌ی دووری له‌تۆم
که هۆکاری گه‌لێ برینه
ئه‌م میحنه‌ته‌م بێ تۆییه
که‌ناشادیم پێ بڕایه
گشت به‌یانێ
له ژووره‌که‌م که راده‌بم
داناوه‌رێ دڵی پڕی‌له ژانی تۆ
خۆی له خوێنی خه‌م وه‌رده‌دا
شه‌و که دادێ ئازارانم ده‌بینمه‌وه
له پێش ئه‌وه‌ی بچم بنووم
ژانه‌کانی ناو ده‌روونم
له جه‌سته‌ما هاوار ده‌که‌ن
خه‌و له چاوی پڕ قوراویم
لێ ون ده‌که‌ن
له‌م دووریه‌ی سالاهای ساڵ
چی بکه‌م ئه‌من
زامه‌کانم هه‌توان نابن
تاکو به‌یان خه‌و له چاوم
هه‌رده‌مێنێ و ئه‌من نانووم
هه‌موو جه‌سته‌م له تاو ئازار
ئۆخه‌ی له خۆی نابینته‌وه
ئازیزه‌که‌م
بۆکوێ بچم لێم دیاری
له هه‌رکوێ بم
سیمای جوانت لێم ون نابی
هه‌موو ژیانی به سه‌ر چووما
له گه‌ل تۆدا ده‌خوێنمه‌وه
له‌م گه‌ردوونه چه‌پگه‌ڕه‌دا
له‌م ژیانه‌ی سالاهاما
له نامۆیی پڕ له ره‌نجم
ئازاره‌کان ده‌هونمه‌وه
به هیچ کلۆجێ وا ده‌مێکه
تروسکه‌یی وه‌دی ناکه‌م
له‌م‌غوربه‌ته‌م له تاوانت
گولخه‌نی ژین وه‌دی ده‌که‌م
هه‌ر ئاوازی خه‌می زۆره
ساله‌هایه لێم ده‌ئاڵێ
ناشادیه‌کان له‌م دڵه‌ی من ده‌نیشته‌وه‌و
هه‌موو ساتێ تۆ ده‌بینم
له چاوان و ئه‌م دله‌ی خۆم
گه‌رانه‌وه‌م بۆ ئامێزت ده‌گێرمه‌وه
له ناو خه‌ون و بۆ چونه‌کان
گوڵم ته‌نیا ئه‌توی شیرین ده‌بینمه‌وه
خۆ ئه‌وینی ساله‌هایه دڵی بردووم
په‌نجه‌ره‌یێ وه‌دی ناکه‌م
ژیانی شادی لێوه دیار بێ
به‌ڵامده‌نگی بێ بڕانه‌وه‌ت
هه‌موو ساتێ نه‌بیستمه‌وه
خۆ دیاره که دڵ خوێنی تیا نه‌ما
لێ نادات و بۆ هه‌میشه ده‌بڕێته‌وه
ئه‌تۆ دل و هه‌ست و چاوو بیری منی
تۆ هۆکاری هه‌موو بوونی ژیانی منی
ڕۆژێ هه‌ردی بێمه‌وه لات
سه‌ربه‌خۆییت ببینمه‌وه
منیش وه‌کو هه‌موو خه‌ڵکان
له گه‌ل تۆیا شادان بژیم
کێ دوژمن و داگیرکه‌ره
له خاکی من ببڕێنه‌وه
به‌هاری 1989 له هه‌نده‌ران.نوسراوه