"an independent online kurdish website

هەر وەک ئاگادارن ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان لە رۆژانی ١٨/١٩ مانگی ئۆکتۆبر لە ولاتی نۆروێژ چوارەمین کۆنفرانسی خۆیان بەرێوە برد.jnani-rojhelat

رەنگ بێت ڵیرەدا نەتواندرێت باس لە شیوەی دەستپێک و مێژووی ٤ سالەی گرتنی ئەم کۆنفرانسانە بکرێت بەلام هاوکات بۆ بەرچاوروونی زیاتر بە کورتی ئیشارە بە چەند خالێک بە پێویست دەزانین. شتێکی زۆر روون و ئاشکرایە کە هە لە ر دامەزراندنی حیزبێک تا رێکخراوەیەک و بگرە کۆمیتەیەکی کاتی  بۆ بەجێ گەیاندنی ئامانج و راپەراندنی کارەکان لە سەرەتاوە “ئیدە”کە لە کەسێک یان چەند کەسانێک را دێت و پاشان پەرە دەستێنێت بە تەشەکولێکی گەوروتر، کە ئەم پەرە ساندنە پێویستی  بە هاوکاری  و هاوریزی هەمەلایەنەی ئەو کەسانەیە کە باوەریان بە کارکردن بۆ وەدیی هێنانی  ئامانجی ئەم رێکخراوە یان ئەو حیزبە هەیە.

 کاتێک یەکەم کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەلات لە کوردستان لە مانگی ئاوریلی ٢٠١١دا بەسترا  بە هەموو کەم و کورێکانیەوە ئەگەرچی نوێنەری رێکخراوەکانی ژنانی سەر بە ئەحزابی رۆژهەلاتی زیاتر پێوە دیار بوو بەلام زۆر بە باشی پێشوازی لێکراو و هەر لەم کۆنفرانسەدا  هەولدرا کە بۆ کۆنفرانسەکانی دیکە  چالاکی زیاتر بۆ بەشداریی زیاتری ژنانی رۆژهەلات چ سیاسی و خەیرە سیاسی چ سەربەخوو چ  حیزبی  لە ناو خۆ و دەرەوەی ولات بکرێت کە ئەمەش رەنگدانەوەی خۆی هەبووە لە کۆنفرانسی دووهەم لە ولاتی سوئد سالی ٢٠١٢  و کۆنفرانسی سێهەم٢٠١٣ لە ولاتی بریتانیا.

 بە هۆی پرش و بلاویی ژنانی رۆژهەلات لە  دەرەوە و ناوخۆ  وهەروەها بە هۆی دیاربوونی هیندێک لە ژنانی چالاکی کۆنفرانس کە سەر بە ئەحزابی سیاسی بوون و بە داخەوە وێدەچیت هیندێک لە ئێمەی ژن ئیستاش نەمانتوانیبێ ژن بوون و مافی خۆمان لە حیزبایەتی  کردن جیا بکەینەوە هیندێک گلەیی و نارەزایەتی بە دایم هەبووە لە ئەم کۆنفرانسانە.

 لە کۆنفرانسی دووهەم هەیئەتێک دیاری کرا کە بانگەوازی بکات بۆ کۆبوونەوەیەک کە لەو کۆبوونەوەیەدا  ناوەندێک پێک بێنێت بۆ ئەوەی هەموو چین وتوێژی ژنی رۆژهەلات خۆی تێدا ببینەتەوە و بەرپرسایەتی گرتنی کۆنفرانسی سالانەی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئەستووە بگرێت کە وا بوولە کۆبوونەوەیەکدا لە  ستۆکهۆلم لە مانگی ٩ی ٢٠١٢ ناوەندێک لە لە ٧ نەفەر پێکهات( کە ئێستا ٤ کەسە).

 کۆنفرانسی سێهەم کە لە بریتانیا بەرێوە چوو بە یارمەتی  و هاوفکری ناوەند لە گەل کۆمیتەی بەرێوبەری لە ولاتی بریتانیا  کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا، و هەر بەم  شیوەیە کۆنفرانسی چوارەم بە هاوکاری ناوەند وکۆمیتەی بەرێوبەری لە ولاتی نۆروێژ کۆنفرانسی بەرێوە برد. کەواتە تا ئێستا دەبینین کە سیستمێک بە ناوەند و بەریوبردنی کۆنفرانسەکان دراوە و ژنانی لێک نیزیک کردوتەوە  و توانیوێتی سالانە لا نی کەم کۆنفرانسێکی ١٠٠/٢٠٠ کەسی بە باسی جواروجۆر لێک کۆبکاتەوە و بەربەستی حیزبی و سیاسی کەم بکات و هەستی هاوکاری لە نێو ژنانی رۆژهەلات رۆژ بە رۆژ زیاتر بکات دیارە ئەوە بەو مانایا نیە کە ئیدی هەموو کارەکان بە باشی بەریوە چوون و هیچ کەم و کورێکمان  نێ و نەبووە و نابێ، هەر ئەوەی کە ئەمرۆ لە سەر سایت گلەیی  دەکرێت نیشانەیەی کەم و کورێ بەلام ئایا ئەم شیوە گلەیانە حەقن و ئەگەر حەقەن دەبێ رووی گلەیمان لە کێ بێت لە ناوەند لە کۆمیتەی بەرێوبەریی یان لە مەرکەزی بریاردانی ئەحزاب و و رێکخراوەکانی کە خومان تێدا ئەندامین و  بە هەر هۆکارێک نایان هەوێ بەشدار بن و حازریش نین بێن بە دیالۆگێکی ئارام و لە بەرژەوەندی ژنان بە گشتی و ژنی رۆژهەلات بەتایبەتی ئەم گلەیانە  بۆ هەوەل و ئاخر جار لە بەین بەرین.

بەرێوبەرانی کۆنفرانسی ٤،١،٢،٣ ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان  بە بەلگە وبەناو هێنان و پەیەندی تەلێفۆنی دەتوانێ بیسەلمێنێت کە هەموو کات پیش بەرنامە ریزی گرتنی کۆنفرانس  لە گەل نوێنەران و چالاکی بواری ژنانی سەر بە حدکا( کە خاتوو توبا ئەلیاسی سەر بەم حیزب و رێکخراوەی ژنانی ئەم حیزبەیە) و هەروەها پژاک پەیوەندی گرتووە و هەمووکات هەولی داوە کە ئەوان بەشدار بن و هاوکاری بکەن بەلام تا گرتنی کۆنفرانسی چوارەم  هیچ ولامێکی هاوکاریمان وەرنگرتۆتەوە. ئێمە ئەرکی خۆمان وەک ناوەند و وەک کۆمیتەی بەرێوبەری بە جێ گەیاندووە لانی کەم بەم دووبەشە  لە بانگهێشت کردن و بەشداری کردن لە ناوەند و لە کۆمیتەی لۆکال بۆ بەریوبردنی کۆنفرانسەکان.  هاوکات ئەرکی خۆمان بەرێوە دەبین کە تریبونی کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەلاتی کودستان تریبونی هەموو ژنانی رۆژهەلات بێت نەک حیزب و رێکخراوەیەکی تایبەت، باکگراوندی حیزبی بوون و سیاسی بوون سەر بە جەریانێک پێشگیری لە چالاک بوون لە ناوەند و کۆمیتەی بەرێوبریدا ناکات بە مەرجێک تاکی بەشدار بوو تریبونی کۆنفرانس بۆ بەرژەوەندی و رێکلامی ریکخراوەیی و حیزبی کەلک لێ وەرنەگریت.

لە کۆتاییدا ماوەتەوە بلێن کە وێرای سپاس و بۆ رەخنە وپێشنیاری هەموو بەریزان ، ئێمە هەمیشە چاوەروانی تێبینی و رێنوێنیەکانی ئیوە دەکەین و هیوادارین کە نموونەی خاتوو تۆبا زۆربێت کە بتوانن تەئسیر لە سەر ڕیکخراوە و حیزبەکەیان دابنێن بۆ ئەوەی لە کاری بە کۆمەلدا زیاتر بەشدار بن و دەرگای ناوەند بە رووی هەموو دلسۆزان و ئازادیخوازان کراوەیە بۆ هاوکاری لە سەر پرسی ژنی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان کە تا ئێستا بە هۆی کەمی هێزی کار و  مالییەوە  خۆی لە بەریوبردنی کۆنفرانسێکی سالانە دا دەبینێتەوە. بەو هیوایە کە ئەوەند هاوکارمان زۆر بێت کە بتوانین ناوەندێک پێك بێنین کە شیاوەی تێکۆشانی هەمووی ژنی رۆژهەلاتی کوردستان بێت بە هەموو چین و توێژێکەوە. ناوەند ی کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەلات ناوەندێکی ساوایە و با بە هەموومان هەول بدەین ئەوەی بە دەستمان هێناوە بیپارێزین و پەرەی پێبدەین نەک بیروخێنین، بۆیە ئێمە چاوەری پشتیوانی زیاتر و هاوکاری زیاترین چ وەک حێزبە کوردییەکان و چ وەک رێکخراوە و چ وەک تاکی بێلایەن و ئێمەش لە لایەن خۆمان هەول دەدەین کە زیاتر پەیوەندی خۆمان بەربلاوتر بکەین و لە ناساندنی ناوەند دا زیاتر تێ بکۆشین هەر وەک چوون لەم کۆنفرانسانەدا بە دەیان چێهرەی تازە و گەنجی  ژنی رۆژهەلاتمان بۆ دەرکەوتووە و ناسیومانن هیوادارین بە ئەزموونی هاورێیان و بتوانین نموونەیەکی باش بین لە پێناو هاوکاری و هاوریزی بۆ نەوەی داهاتوو.

 تێبینی ١:  لە پەیوەندی گرتنی تایبەت لە گەل ناوەند دەتوانین زیاتر باسی شیوەی هاوکاری بکەین و ئێمە هیچ رێگرێک نابین بۆ هاتنی هاوکاری لە لایەن هەر کام لە ئێوە دلسۆزان

تێبینی٢:  بەلگە و ناوی کەسانی کە پەیوەندیمان پێوە گرتوون بۆ هاوکاری کردن لە لایان ناوەندەوە پارێزراوە و لە سەر ئیزنی ئەوان ناویان بلاو دەکرێتەوە ( ئەگەر پێویست بێت)

بە هیوای سەکەوتن بۆ هەموولایەک

ناوەندی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤


بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی