"an independent online kurdish website


بێگومان سیاسه‌تی حیزبی ئه‌ردۆغان له‌ مه‌ر كێشه‌ی كورد نه‌ك هه‌ر له‌باكوور، بگره‌ له‌ باشووریش گۆرانكاری و چاو پێ خشاندنێكی به‌ دژی گه‌لی كورد به‌ سه‌ر دا هاتووه‌! ڕێك پاش ده‌نگۆی دامه‌زرانی ده‌ولڵه‌تی سه‌ر به‌خۆی كوردستان. awat_aliyar13

پەیوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ گه‌ل داعش، دنه‌دان بۆ ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر باشوور، یان له‌ باشترین حاڵه‌ت دا بێده‌نگی و بێلایه‌نی له‌ مه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، زۆر روون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكه‌ له‌ سه‌ر سیاسه‌تی تورك و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كه‌مالیزمی دژه‌ كورد.
توركیه‌ گه‌مارۆی كۆبانی له‌ لایەن داعشه‌وه‌ له‌ باری سیاسییه‌وه‌ له‌دوو لاوه‌ قۆسته‌وه، یان به‌ ته‌مابوو بیقۆزێته‌وه‌:

یەكه‌م: داسەپاندنی سیاسه‌تی خۆی به‌ سه‌ر كوردی سووریه‌ وه‌كو شه‌رتێك بۆ پاراستنی كۆبانی. توركیه‌ به‌ ته‌مابوو كورده‌كان وه‌ك میلیشیای خۆی له‌ سووریه‌ به‌ كار بهێنێت، كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی توركیه‌ به‌ خۆراگریی كورده‌كان و هاتنه‌ سه‌ر خه‌تی ڕاسته‌و خۆی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی پووچەڵ بووه‌. یانی فاكتۆرێکی به‌رگری ئە‌مریكا له‌ كۆبانی ده‌كرێ وای چاو لێ‌ بكرێت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی توركیه‌وه‌ بوو بێت.

ئه‌مریكا ده‌یهه‌ۆی خۆی و وڵاتانی عه‌ره‌بیی هاوپه‌یمانی بریارده‌ر بن له‌ سه‌ر داهاتووی سووریه‌.

دوهەم: داسەپاندنی سیاسه‌تی زۆنی دژه‌ فڕین لە سنووره‌كانی خۆی له‌ گه‌ل سووریه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌وڵوه‌شاندنی كانتۆنه‌ كوردییه‌كان و هه‌بوونی باڵا دەستی له‌ دانانی
سیستەمی سیاسیی پاش به‌ شار ئه‌سه‌د.
دلنیام سیاسه‌تی ئه‌و جاره‌ی توركیه‌ش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ كه‌مالیزم و به‌ مه‌به‌ستی له‌ به‌رچاو نه‌گرتنی ڕۆڵ و پێگه‌ی گه‌لی كورد داڕێژراوه‌ سه‌ر كه‌وتوو نابێ. كات و ساته‌كان به‌ قازانجی دۆزی كورده‌،و هه‌ر ئه‌م لایه‌نانه‌ به‌ كێشانی هێڵی خواری سایكس -پیكو، ویست و خواستی كوردیان پشتگۆی خست، ئێستا پاش ٩٠ سال، ئه‌و هێڵە به‌له‌به‌رچاو گرتنی واقعیەت و پێگه‌ و قورسایی كورد و كوردستان ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌.

قازانجی كورد له‌م بارو دۆخه‌دا ڕێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیەتی له‌ گه‌ل ئۆرووپا و ئه‌مریكایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هەڵە‌كانی ڕابردوویان له‌ مه‌ڕ كێشه‌ی كورد ڕاست كه‌نه‌وه‌.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی