"an independent online kurdish website

perlemani_kurdistan

پاش ئەوەی مەسعوود بارزانی ” سەرۆکی هەرێمی کوردستان” رۆژی سێ شەممە[ ٢١ی ئوکتۆبری ٢٠١٤ی زایینی] لە نامەیەک دا داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردبوو تا رەزامەندی خۆی لەسەر ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و پشتیوانی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەرببڕێ ، ئەمرۆ چوار شەممە پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مستەفا سەید قادر ” وەزیری پێشمەرگە”  بە کۆی دەنگ ئەو بریارەی پەسەند کرد.

لە لایەکیترەوە و هەر تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان ، شەوی پێشوو هەردوو ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و تەڤگەری جڤاکی دێموکراتیک( تقدەم) گەیشتوونە رێکەوتنە و ئەمڕۆش بە بەشداری مەسعوود بارزانی ” سەرۆکی هەرێمی کوردستان” ڕێکەوتننامەکە واژۆ کراوە.

بە پێی هەواڵێک کە لە تۆری میدیای رووداو بڵاو بۆتەوە، گرنگترین خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنە بریتین لە مەرجەعیەتێكی سیاسی هاوبەش، ئیدارەی هاوبەش و هێزێكی هاوبەش.

هەربەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەبارەت بە دروستکردنی ئەنجوومەنێک وەک مەرجەعی سیاسی رۆژئاوای کوردستان، لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئەم ئەنجوومەنە لە 30 ئەندام پێکبێت.

 

پشکی هەردوو پێکهاتەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) وەک یەک دەبێت و هەر لایەکیان 12 ئەندامیان دەبێت. هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەو شەش ئەندامەی دەمێننەوە، لەلایەن ئەو 24 ئەندامەی پێشتر هەڵدەبژێردرێن.


فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی