سه‌رماوه‌ز 10 رۆژ به‌ر له ئێستا، له ناخی جه‌رگی تۆدا، 27ساڵی ته‌واوه له تاوانی راده‌بری رای گشتی جیهان پێ ده‌زای، كه ده‌ستی ره‌شی تاوان له كۆشكی جه‌ماران به‌رو گیانی هه‌ڵۆیه‌كی كوردستان درێژ كرا.
ویستیان سینگی چیا بدڕن، به‌ڵام چیا له بن نه‌هات هه‌ر له‌سه‌ر پێیه. ویستیان زێی بچووك له رۆین خه‌ن، به‌ڵام به‌سته‌كی دووكان هه‌روا باوه‌شی پێدا ده‌گرێ. تینوویه‌تی پێ ده‌شتی گه‌رمیان ده‌شكێنێ. ویستیان گڕ له سروشتی كوردستان به‌ردەن‌و باغ له ئاوازی بولبول بێ به‌ری كه‌ن. كه چی نه‌غمه‌ی ئاوازی بولبول له‌گه‌ڵ سه‌حه‌ری به‌یان دێته به‌ر گوێ.
كاتێك چاوم لێكنا سواری ئه‌سپی خه‌یاڵ بووم. له پێده‌ستی كۆیه، بتوێن‌و پشده‌ر ده‌رچووم له بناری كێویه‌كی سه‌ركه‌شی سه‌ر سه‌وز له‌سه‌ر كانیك له ژێر دار به رویه‌ك ویستم تاوێ پشوو بده‌م. تاوێك چاوه‌كانم لێك نا، خه‌و چوو چاوانم. له‌و خه‌وەدا، “دان چه‌رموو” هاته به‌رچاوم، چاوه‌كانی له وێنه‌ی كانی هه‌ڵده‌قولێن، كوڵی گریان قورگی گرتبوو، به‌زه‌حمه‌ت ده‌دوا، كاتێك لێم پرسی بۆچی دڵ به غه‌م كز‌و داماوی؟
وتی: نازانی لێره ئا ئه‌لێره هاوڕێ‌و هاوده‌می مامۆستا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی بووم. ئه‌و هه‌ر ده‌م كه ماندوو و شه‌كه‌ت ده‌بوو به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی رومانه‌كه‌ی من ماندوویه‌تی له مێشك‌و جه‌سته‌ی ده‌رده‌كرد. كاتێك لێی وون بووم، له‌و دیوی سنوور شه‌و په‌ره‌ستانی تاریكی منیان به‌ند كرد. له وێنه‌و روخساری من ” دان چه‌رموو” یه‌كیان دروست كرد. به چاوساغی چه‌ند چاو چنووك‌و نەفس نەزمان بۆ هاوڕێیه‌كه‌میان نارد. ئه‌و له خۆشه‌ویستی من شاگه‌شكه بوو و ویستی چاوم راموسێ ئاخر ده‌مێكه لێی ونم. نه‌یزانی ئه‌مه گیانی په‌پووله ئاسای من نیه. گروباروت‌و بیری چه‌وتی ئاخونده، له چركه‌ساتێ دا بو به بڵێسه‌و گرێ به‌ردایه جەستەی چیا و له‌و دەمەوە من له ئاستی چیا، قه‌ڵه‌م، نووسه‌ر‌و خوێنه‌ردا شه‌رمه‌زارم بوومه‌ته دیوەزمە له نێو چیرۆك رومانا په‌راوێز خراوم. بۆیه هه‌موو به‌یانیه‌ك دیمه ئێره له به‌ر ده‌م پێ‌و ئیراده‌ی شێوه‌سه‌ڵی دا كڕنۆش ده‌به‌م. چۆك داده‌ده‌م داوای لێبووردنی لێ ده‌كه‌م.
هه‌ڵۆی زامداریش پێم ده‌ڵێ جارێ زووه‌و ئارام بگره. منیش نیگه‌رانم‌و دڵه‌خورپه‌مه. ئه‌گه‌ر مه‌رگی ناوه‌خت مه‌ودای نه‌دا. كام تێكۆشه‌ر، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست دوای مه‌رگی هه‌ڵۆی زامدار ده‌توانی بم به‌خشێ.
كاتێ مامۆستای دووره وڵاتم دواند. راز‌و راوێژی “دان چه‌رموو” پی گه‌یاند ئه‌و به وره به‌رزی هیوای به‌خشییه بە چه‌ند كۆپله شێعری شاعێری گه‌وره‌ی گه‌ل‌و په‌شێوه وڵامی دامه‌وه. كاتێك پرسیم ئه‌ی كوا جامانه، پووزه‌وانه، چه‌ك، دووربین، قه‌ڵه‌م و قه‌تاره‌ی پێشمه‌رگه؟
وتی گیانه: ئه‌و رۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه هه‌رچی ده‌ستی بۆ ده‌به‌م، پیاڵه‌ی چا، كتێب، قه‌ڵه‌م و … هتد هه‌موویان گولاو ده‌رده‌ده‌ن. هێشتا زووه تۆ دووری، بڕوانه ئه‌ندامه‌كانی له‌شم، نۆبه‌ت بڕی لێك ده‌كه‌ن. چاو ڕه‌زی له‌شت ده‌ڕنی، ده‌ست به ده‌نگتا هه‌ڵده‌زنێ، گوێی نوقمی بۆنت ده‌بێ‌و مه‌ودای دووریت ده‌پێوێ ،بریا ده‌تزانی گیانه. ئه‌و رۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه، چۆن سه‌رم لێ ده‌شێوێ.
كاتێك پرسیم سینگی چیایی تۆیان بۆ دڕی؟
وتی: له هه‌ر جێیه‌ك چیا ببینم دڵم، وه‌ك رۆژانی ژوانی یه‌كه‌ممدا داده‌خورپێ، راده‌چڵه‌كێ، سه‌رسام ده‌وه‌ستم له بنیا وا تێده‌گه‌م، له چیای من را ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. چیاكانی هه‌موو دنیا.
كاتێ وتم كانیاوه‌كان وشكن تینوه‌تی زه‌وی چۆن چۆنی ده‌شكێنێ؟
وتی: له هه‌ر كوێ كانی ببینم، دڵم، پێش ئه‌وه‌ی بینی پێوه نیم، له‌به‌ر ده‌میا، به هێمنی چۆك داده‌ده‌م قه‌وزه‌ی سه‌ری، وه‌ك شابسكی شۆڕه‌ژنێك شانه ده‌كه‌م. چونكه من وام به بیر دادێ، كه شێرناوی گشت كانییه‌كان له نیشتمانی من رادێ.
كاتێ پرسیم له‌گه‌ڵ سه‌رماو سۆڵه‌ی تاراوگه چۆنی؟
وتی: سه‌رمای گه‌لێك وڵاتانم دی، به‌ڵام په‌نجه‌م له گۆنەچوون، چونكه سه‌رمای هه‌موو جێیەک تیشكێكی نیشتمانی منی تێدایه.
وتم له‌گه‌ڵ گه‌رما چۆنی؟
وتی: گه‌رمای گه‌لێك وڵاتانم دی. به‌لام گیانم وه‌ڕه‌س نه‌بوو، چونكه گه‌رمای هه‌موو جێیه‌ك سروه‌یه‌كی نیشتمانی منی تێدایه.
وتم له‌گه‌ل قژی زه‌رد و چاوی شین چۆنی؟
وتی: چاوی كیژی ئورووپایی گه‌ر شینیش بێ خۆشم ده‌وێ، گه‌ر سه‌وزیش بێ خۆشم ده‌وێ، واتێده‌گه‌م، شینترین چاو، سه‌وزترین چاو له‌م دنیایه تۆزێك چاوی ره‌شی كچی نیشتمانی منی تێدایه.
وتم ئه‌ی له‌گه‌ڵ سۆزی رێبازی دێموكرات چۆنی؟
روویی كردە چوار چراو پێرڵاشێز وتی دێموكرات تۆ وه‌ك تانه‌ی له‌سه‌ر چاوم. تۆ وه‌ك ته‌می، له گشت لاوه ده‌وره‌ت داوم. تۆ ئاوێنه‌ی، له ناو تۆدا هه‌موو بیر‌و هیوایه‌ك به‌دی ده‌كه‌م.
وتی له‌گه‌ڵ ته‌نیای‌و دووری نیشتمان چۆنی؟
وتی تۆ ته‌یمانی، بە هۆی تۆوه، هیچ نابینم، نه‌كه‌ل ده‌بینم ،نه زه‌وی، نه ئاسمان. جا نازانم نه جیهان وه‌ك تۆ. بچووك، نه تۆ گه‌وره‌ی به‌قه‌د جیهان نیشتمانه‌كه‌م.
بۆیه قه‌ت هه‌ست به ته‌نیایی ناكه‌م
كاتێك له وره‌و ئیمانت تێگه‌یشتم: موچه‌ریك سه‌راپا له‌شی داگرتم. به هه‌وێنی شێعری شاعێری گه‌ل كورته وڵامێكم پێدایه‌وه.
ئه‌ی مامۆستای گه‌وررم له‌م ژیانه‌ی پڕ هه‌رادا، له به‌له‌می شه‌ق‌و شیری، به‌ر ته‌وژمی پیل‌و بادا، زۆر ده‌ترسم. بازی گیانی خه‌یاڵگری خۆم بزركم. ماوه‌م نه‌بێ. دوو پیرۆزه‌ی چاوه‌كانی تۆ نه‌مركه‌م. له ئێستاوه، من خه‌مخۆری ئاسمانیشم، پاشی چاوی تۆ، ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ به‌یانییان، کە راده‌بێ له ساماڵی خۆی بڕوانێ.