"an independent online kurdish website

بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دێموكراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدانیکیدا بۆ ماڵپەری فورات نیوزی، لە پێوەندی بە هێرشەکانی پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنەوەی ناوچەکانی شینگال دڵخۆشیی خۆی بۆ ئازاد‌كردنی زۆربەی ناوچەكانی سنووری شنگال دەربڕی و پیرۆزباییشی لە پێشمەرگەو گەریلا كردaref-bawejani-2010

. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ڕایگەیاند کە شنگال بە شێوەیەكی فەرمی بەشێكە لە عێراق، ئێستا مەترسی هەیە كە ئەو شارۆچكەیە بخرێتەوە سەر هەرێمی كوردستان.

هیچ نکۆڵی لەوە ناکرێت کە بەرێز دیمیرتاش بە هۆی پێداگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە باکوری وڵاتمان تا ڕادەیەکی باش خۆشەویستی خۆی بردوەتە دڵی خەڵکەوە. کە چی زۆر پێچەوانەی کەسایەتی و هەڵویستە سیاسی و نەتەوەیەکانی چەندساڵ پێشی، و لە کات وساتێکی زۆر ناسکدا، کە بە سەدان هەزار کوردی خەڵکی شنگال بە یەزیدی وغەیرە یەزیدییەوە چاوەروانی ڕزگاری شارە داگیرکراوەکەیان بوون بە هیمەتی هێزەکانی پێشمەرگەو هاوپەیمانانیان لە ژێرچنگی چەتەکانی داعش، و بۆ گەرانەوەی سەر  دەسەڵاتی باشوری کوردستان. کە چی ناوبراو داوای ئەوە دەکات شنگال نەخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
بەڕاستی ئەم لێدوانەی بەرێزیان بۆ من و هەزارانی وەک من جێگەی پرسیارە، و نایشارمەوە کە من بەو لێدوانەی بەرێزیان وێرای ئەو هەموو خۆشەویستییەی کە بۆ بەرێزیان هەمە بەڵام تووشی شۆک بووم. ناوبراو بە تەوای شی نەکردوەتەوە کە مەبەستی چییە لەوەی نەگەرێتەوە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان. ئەگەر مەبەستی ئەوەیە کە شنگاڵیش بکرێتە کانتۆنێکی سەربەخۆ ئەوەش بەبۆچوونی من بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە. بە کانتونکردنی شارەکانی کوردستان بە بۆچوونی من دیسانەوە پارچە پارچە کردنەوەی کوردستان ولە یەکدابراندنێکی کۆمەڵایەتییەوە. با هەر بەشەی کوردستان حکومەتێکی گشتی هەبێت کە یاساکانی بۆ گشت شارو ناوچەکانی بێت، نەک هەر شارەی کوردستان بۆ خۆی حکومەتێکی هەبێت و خۆی بریار بدات. ئەم جۆرە کانتونانە دەمانگەرێنێتەوە بۆ سەردەمی ئەمارەتەکانی سەدانساڵەی پێشوومان کە بە ناچاری و بە هۆی نەریتی نالەباری ئەو سەردەمە هەر ناوچەیەکی وەک بابان و سۆران و هیدیکە دەسەڵاتی ناوچەی خۆیان بەرێوە دەبرد. یا ئەگەر بەرێزیان پێیان وایە کە شنگاڵ بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا ئەمەش هەڵەیەکی مێژوویە بۆ بەرێزیان و خەباتی چەند ساڵەیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لەم سەردەمەی ئیستادا لە سەرتاسەری جیهان باس باسی گەلی کورد و خۆراگری  پێشمەرگەو گەریلایە. کەیسی سەربەخۆیی کوردستان و بە بە دەوڵەتبوونی کوردستان زۆر ڕێگەی بۆ خۆشکراوە، دەرکردنی داگیرکەری کوردستان لە سەر خاکەکەمان بووەتە پرۆژەی رۆژانەی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا. کەچی مخابن تازە لە لایەن هیندێک سەرکردەی نەتەوەیی کوردەوە گۆی بیسی مانەوەی  یەکێتی خاکی ئێراق و نەگەرانەوەی شارێکی مەزنی وەک شنگال بۆ سەر کوردستان دەبین؟ بەڕاستی نازانم ئەمە چ نهێنییەکی بە شۆیندایە و مەبەست لەم جۆرە لێدوانانە لەم کاتانەی خاکی کوردستان بەرەو ڕزگاربوون دەروا لە چ دایە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی