Hoppa till innehåll
Hem » به‌رز و پیرۆز راگرتنی ئاهه‌نگی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان له‌ شاری فاڵۆنی وڵاتی سوید

به‌رز و پیرۆز راگرتنی ئاهه‌نگی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان له‌ شاری فاڵۆنی وڵاتی سوید

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢۷ی دێسامبری٢٠١٤ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە شاری ” فاڵۆن ”26y-sermawez-20141227-0

به  هاوکاری یه‌کێتیی کوردانی ئەو شارە بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئاهه‌نگێکی  به‌ شکۆی بۆ کوردانی دانیشتووی شارەکە ساز کرد.

سەرەتای ئاهه‌نگه‌که‌ بە سروودی نه‌ته‌وایەتی ” ئه‌ی ره‌قیب ” و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاش به‌ خێرهاتن کردنی ئامادە بووان، نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی به‌شداربووی ئاهه‌نگه که، داوا له‌  بەڕێز کاک ” جه‌لال که‌ریمی ” بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری فاڵۆن کرا بۆ پێشکه‌شکردنی پەیامی کومیتە؛ ناوبراو لە پەیامەکەیدا باسێکی لەسەر پێشمەرگە و ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

بەڕێز کەریمی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر باردۆخی ھەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و ئەوەشی دووپات کردەوە کە نەتەوەی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی پێویستی بە یەكگرتن و یەک دەنگی ھەیە.

دواتر لە نێو ئاخنی بەرنامەکەدا  پارچە هۆنراوەیەک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە لایەن بەڕێزان کاک ” مه‌ولوود ئازه‌رئه‌فشان” خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بە نیشانەی وەفاداری و ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان، چەند چه‌پکه‌ گۆلێک پێشکه‌ش به‌ پێشمه‌رگە  دێرینەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ” فاڵۆن ” کرا.

بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شادی وهه‌لپه‌رکی به‌شداربووان و تا درێژانێ شەو هەر بەردەوام بوو. 

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فاڵۆن

١ ـ ١ ـ ٢٠١٥

10877488_1509611849303271_1198652695_n