"an independent online kurdish website

ئەگەر حوکمی موتلەقی بۆ نەدەم، بەشی هەرە زۆری ئێمە قەبووڵمانە کە دوای تێرۆر کرانی ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکرات و هاتنی پێشمەرگە و رێبەرایەتیی حیزبەکان بە گشتی ، و حدکا بەتایبەتی بۆ ناو قووڵایی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و نەچونی کادر و پێشمەرگەکان بۆ نێو خۆی رۆژهەلات تا ڕادەیەک ئەو پەیوەندییە زندووەی کە لە نیوان خەڵک و بزووتنەوە دا هەبوو بە جۆرێک لە جۆرەکان پێساsileman_keleshi13

کاتێک کە پێشمەرگە کەمپ نشین بوو و نەیتوانی بە شێوەیەکی چالاک وئاکتیو لە خەبات و بەرخودان لە ناوخۆی وڵات دا بەشدار بێ، ئەوکات کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی خۆی گەیشت. ئامانجێک کە بە زەبری هێزی نیزامی پێی نەگەیشتبوو. کۆماری ئیسلامی باش دەیزانی هەتا پێشمەرگە لە سەر شاخەکانی کوردستان مابێ بەچۆکدا هێنانیان مومکین نیە، بەلام رێبەریی حیزبەکانی رۆژهەلاتی ئەوەیان هەست پێکردبوو یان نە، راستی جێگای پرسیارە؟

کاتێک کە هێزەکان لە قووڵایی هەرێمی کۆردستانی نێزیک  ٥٠ پلەی گەرمای هاوین دا کەمپنشین بوون، کەمپنشینی بۆوەتە سەرەتای قەیرانی بێکاری، پرتە و بۆڵە و دڵساردی لە ناو حیزبەکان دا. مخابن ڕێبەرانی حیزبەکان ئاستی لێهاتووییان بەوڕادەیە نەبوو کە بتوانن رێگا چارەیەک بۆ ئەم وەزعە بدۆزنەوە و بگرە خۆشیان بوون بە بەشێک لەم دۆخە قەیراناوییە.

ئەم گیروگرفتە ڕۆژ لەگەڵ رۆژ قووڵتر بوویەوە و دواتر گۆڕدرا بە قەیرانی تەشکیلاتی، مودیرییەتی و رێبەری و یەکتر تەحەموول نەکردن تا کار گەیشتە لێکترازان و دابڕانی نوێی حیزبی. قەیران دوای قەیران، پاشەکێشە دوای پاشەکێشە، زەعیف بوون دوای زەعیف بوون. لێ سەیرەکە لەوەدایە کە هیندێک لە رێبەران باس لە قەیرانی ئەم لاو ئەو لا دەکەن و پێشنیارییان بۆ خەڵکانی دیکە هەیە و بێ ئاگان لە قەیرانی خۆیان کە ئەو ڕەفتارەش جێێ داخە، بەتایبەت کاتێک زۆر بە دڵنیاییەوە دەلێن: ئێمە لە لووتکەی هێزداین.
من دەزانم باس کردنی ئەم ڕاستییانە، بۆ من و هەموو ئەو کەسانەی کە رۆژێک لە رۆژان لەو حیزبانە دا کار و تێکۆشانییان هەبۆوە و هەیە دەردهێنەر و ئازار بەخشە، بەلام خۆ ئەوەش دەزانین کە باس نەکردنی ڕاستییەکان زۆر زۆر زیانبارترە لە ئیعتراف کردن.
باشە من لەم حیزب و رێبەرانە دەپرسم، ئەگەر رۆژهەلاتی کوردستان تووشی قەیرانی رێبەری نەبۆوە، ئەم هەموو دەنگی ناڕەزایەتی لە حیزبەکان چییە ؟ دەنگی ناڕەزایەتی لە ناو خەلکی ئاسایی، لە ناو ڕۆناکبیرانی ناوخۆ و دەرەوە، لە ناو بێ لایەنەکان دا، لە ناو ئەندام و تەشکیلات دا، لەناو دۆست و لایەنگرانی ئێوە دا؟
باشە بۆ چی ئەو خەڵکانە ئەم هەموو کەمپێن و سمینار، کۆر و کۆبوونەوە پێک دێنن بۆ یەکگرتن وبەرەیەکی هاوبەش لە ڕۆژهەلات دا؟ بڵێی ئەو هەموو خەڵکە لە چین و توێژی جۆراوجۆردا لێیان شێوابێ، یان ئەوە سەرلێشێوانێکە کە سەرکردایەتیی سیاسی خوڵقاندووویەتی؟

ئەوەی کە ئەمرۆ ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە، خەلکی رۆژهەڵات بە گشتی حیزبەکان و رێبەرانی رۆژهەلات لە ئاستی ویست و داخوازییەکانی ئەمڕوی خۆیدا نابینێ. هەر بۆیەشە پەنا بۆ زۆر شت و زۆر رێگای تر دەبا.

ئێستا دوو رێگا لە بەر دەمی حیزبەکانی رۆژهەلات دا هەیە.

یەکەم: ئەوەی کە پێی دەگوترێ “ئەمری واقیع” قەبوول بکەن و خۆیان بگۆرن، بە شێوە و مێتودی تازە و سەردەمیانە بێنە میدان و بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەرووی بەرژەوەندیی تاکەکەسی و حیزبایەتی بۆ ئەم ئامانجە هەنگاو ی بە کردەوە هەلێنن و دیسان ببن بە رێبەر وپێشەنگی خەلک.

دووهەم : ئەوەیە کە هەر وەک ئێستا کاری خۆتان بکەن و رۆژ بە رۆژ قەیران و لێک جیابوونەی زیاتر بەدوای خۆتاندا بێنن تا سەرەنجام ڕۆژێک دەبن بە ” ژنرالی بێ سەرباز ” و وەک زۆربەی هێزەکانی بە قەوڵی خۆیان”سەرانسەریی ئێران “دەبن بەشێک لە مێژوو و ماڵئاوایی لە رێبەری و بەرپرسایەتی دەکەن.

‌دەمهەوێ دوو شت لێرە باس بکەم کە پێموایە هێندێک لە وەزعی ئێستای ئێمە نێزیکە


وەک ئەوە دێتە بەر چاو کە لە کاتی پاییز قۆڵینگ گەرمێن و کوێستان دەکەن .(تەیریکی کۆچنشینن و بە گوروپ کۆچی گەرمێن و کوێستان دەکەن) . بەلام زۆر جار لەنێوەی رێگا دا سەرۆک و شارەزای خۆیان لە دەست دەدن و تووشی زەحمەتی زۆر دەبن. بە سەعات و بە رۆژان لە دەوری یەکتری دەخۆلێنەوە و رێگای خۆیان نادۆزنەوە. بەلام لە نیهایەت دا ئاکامی زەحمەتەکەیان دەبێتەوە سەرکەوتن و سەرۆک و رێبەری خۆیان دەدۆزەنەوە و بە سەفێکی تازە بەرەو ئارمانج و جێگای دیاری کراو وەرێدەکەون. هیوادارم هەر چی زووترە حیزبەکانی رۆژهەلات ئەو قەیران و بۆشایە بە ژیرانە و بە ڕاوێژ لەگەل دڵسۆزانی بزووتنەوە پڕ بکەنەوە .

خاڵێکی گرینگی دیکەش لەو پەیوەندییە دا ئەوەیە کە زۆرجار برادەرانی رێبەر و بەرپرس باسی هەست و ئیحساسی خەلک “بە نەرێنی” دەکەن، واتە کەسانی تر بە ئیحساسی” دەبینن و پێیانوایە ئیحساس خەراپە! دەلێن سیاست بە ئیحساسات ناکرێ! مادام لای ئێوە ئیحساس بواری نەرێنی هەیە ، مومکینە بتاهەوێ سیاسەت بە دار و بەردی بێ ئیحساس بکەن! یان تەنیا کاتێک بەرژەوەندیی ئێوە کەوتە خەتر ئیحساسی ئێوە جووڵا ئەو کات ئیحساسی سیاسی و ئەرێنی دەبێ!

بەڵام ئەگەر قاتڵانی رێبەرانی ئێمە بێنە ماڵی برامان و فەڕشی سووریان بۆ ڕاخەن، ئێمە ڕەخنە بگرین و بلێین دڵمان دێشێ، پێمان ناخۆشە ئەو حەڕەکەتە، ئاوا ئیحساسی مندالانەیە، ئەگەر بلێین دەیان کادر و پێشمەرگەی ئێمە لە باشوور دا شەهید کراون، ئێستا بە خۆشییە وە لە باشووری کوردستان دا قانوون و حکوومەت هەیە با لە رێگای قانوونییەوە بەرگری لە شەهیدەکانمان بکەین، ئەوە ئیحساسی گەنجێتی یە. کاتێک دەڵێی با هەوڵ بدەین خۆمان لەو وەزع و کەمپنشینییە نیجات دەین دوای رێگا چارەیەک دا بگەڕێین، دەلێن ئەوانە جارێ گەرم و ئیحساساتین و دەیان ناو و نتکەی دیکەیان نیسبەت دەدەن!
کاتێک ئەمانە لە زمان رێبەران دەبیستم زۆر غەمگین دەبم، و لە لای خۆم دەلێم :رێبەران هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە ئیحساس و ئەنگیزەی شۆرشگێرانە بدەن بە هێزی خۆیان. باشە ئەگەر هەر کەس ئەو هەست و ئیحساسەی نەبێ ، واتە هەموو شتێکی داگیرکەران قەبوول دەکا و بۆ چی دەبێتە پێشمەرگە؟

جاری وایە دەکەومە بیری کتێبی « خداونی الموت » کە ۲٦ ساڵ پێش ئێستا خوێندوومەتەوە، کە باسی فیرقەی “حسن صباح” ی دەکرد.« باسەکە ئەوە بوو کە هەر کەس ببێتە فیدایی ئەوان، دەبێ پێش هەموو شتک دا ئێختە (خەساندن، خواجە) کرابان و ئەو بەشە ئیحساسەی نەمابایە. ئێستا هیندێک جار بۆ خۆم دەلێم، نەکا حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش ڕاست بڕیارەکی وایان دا بێ کە خەلکی خۆیان بێ ئێحساس بکەن؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی