بەرێز تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی تێپەڕینی ٣٦ ساڵ بەسەر تەمەنی کۆماری ئیسلامی و بەردەوامی تەمەنی ئەو رێژیمە و لەسەر کار مانەوەی
لە بەرنامەی “ سیتاڤک”ی رۆژیی ١٢ی فێبڤریەی تیشک تی وی بە پێشکەشکاری هاورێ سەلیم زنجیری بە وردی پرژایە سەر ئەو پرسە و لایەنە جیاجیاکانی لێک دایەوە و باسی لە ئارمانجی گەلانی ئێران لە شۆرشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دژ بە رێژیمی پاشایەتی کرد .
کاک تەیموور مستەفایی لە کۆتایی قسەکانیشدا باسی لە بەرنامەیەک کرد کە بەتەمان لە داهاتوودا لەگەڵ هاورێیانی پێشووی خۆیان یەکبگرنەوە و لەگەڵ لایەنەکانیتری کوردستانی رۆژهەڵات بەرەیەک پێک بێنن و لە پێوەندییەدا گەشبینی خۆی خستە روو.