له دوای شۆڕشی ساڵی ۱۳۵۷ی گه‌لانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی و شاهه‌نشاهی، به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی پۆشی و چه‌کی دیفاح له خاک و وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی کرده شان و بوو .
به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ئاخر ئه‌و بڕیاری دابوو که له ڕیگای وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌ی دا یا سه‌رکه‌وێ یا سه‌ردانێ!
هه‌ر بۆیه بێ ماندوو بوون و بێ هه‌ناسه‌دان له‌گه‌ڵ کاروانی شۆڕش دا شه‌و و ڕۆژی خستبووه سه‌ریه‌ک و به‌ره‌و ئاسۆ و به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌نگاوی دەنا! له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی دا ڕاهات بوو و بێ هه‌رچه‌شنه ڕه‌خنه‌و داواکاریه‌ک، به‌هه‌ر هه‌بوون و نه‌بوونێک قایل و قانع بوو! ته‌مه‌نی ۵۰ ساڵ بوو، به‌ڵام زیاتر له ۲۵ساڵی ته‌مه‌نی کردبووه قوربانی حیزب و شۆڕش و گه‌ل و خاکه‌که‌ی.
جیا له حیزب هیچ په‌ناو په‌سیوێکی نه‌بوو که جێگه‌ی دڵخۆشی بێ بۆ ئه‌و،به‌هۆی له ده‌ست دانی دایکی ئازیزی! هه‌ر له منداڵیه‌وه له هه‌ر چه‌شنه میهر، مووحیببه‌ت، ناز، نیعمه‌ت، خۆشه‌ویستی، باوه‌شی گه‌رم و به تینی داک و بابی بێ به‌ش ببوو، له هیچ خۆشیه‌کی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌هره‌مه‌ند نه‌بوو، ناخۆشی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌گبه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریش به به ژن و باڵای ئه‌و بڕابوون؟
له هه‌ژاری دا بێهاو تاو بێ وێنه‌بوو، هیچ هه‌ژارێک به ئه‌ندازه‌ی ناوبراو ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو له هه‌ژاری دا، به‌ڵام به پێچه‌وانه له بوواری دڵسۆزی و ئه‌منی دا هه‌ژده عه‌یاربوو و قه‌ت له کادرێکی پله‌یه‌کی حیزب که‌مترنه‌بوو. له ژیانی بێ ئاکام و به مراد نه‌گه‌یشتووی دا، به ئه‌ندازه‌ی سه‌ره ده‌رزیه‌ک ئازاری بۆ که‌س نه‌بوو، به‌ڵام له ئاست شه‌خسی خۆی دا له زه‌ره‌ر زیاتر قازانجێک و سه‌مه‌رێکی نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ۵۰ساڵ بوو به‌ڵام وه‌کو زۆریه‌ک له پێشمه‌رگه قه‌دیمیه‌کانی حیزب نه‌ی توانی بوو ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنێ و خۆی له ژیانی تاکه‌که‌سی ده‌رباز بکاو بکه‌وێته نێو ژیانێکی خێزانی و ئاسۆیه‌کی گه‌ش و ڕوون بۆ داهاتووی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکا؟
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ و نه‌هامه‌تیه‌کانی سه‌ر ڕێگای له ژیان نا ئومێد نه‌بوو و له‌گه‌ڵ سه‌پک و ڕێتمی پیره‌زه‌مانه ڕاهات بوو و خۆی گونجاند بوو، ئارام ئارام و هێدی هێدی له‌گه‌ڵ ژیانێکی نه‌مر نه‌ژی له ناو سه‌نگه‌ری خه‌بات دا ئیدامه‌ی به ژیان ده‌ددا، هه‌تاکو ساڵی ۱۳۸۶ی هه‌تاوی، به‌ڵام له دوای ئه‌و ڕێکه‌وته که نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره‌تر به نه‌هامه‌تیه‌کانیه‌وه زیادبوو و حیزب بوو به ۲ دوو باڵی وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات، به‌ڵام ئه‌مجار سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواسته‌وه بۆ ناو باڵی ( ح.د.ک) و له‌وێ درێژه‌ی به تێکۆشانی خۆی دا و ماڵ ئاوایی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
ڕۆژی ۱۱ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۱ به‌رانبه‌ر به ۳۱‌ی مای ۲۰۱۲ی زاینی، له ڕۆژێکی ته‌ماوی و سارد و سڕی نۆروێژدا که بیرم له نه‌مانی خۆم کردبایه‌وه قه‌ت ئه‌و هه‌واڵه‌م به فکردا نه‌ده‌هات، له پڕێک موبایله‌که‌م زه‌نگی خوارد، کاتێک کردمه‌وه دیتم تێکۆشه‌ری دێرینی حیزب به‌ڕێز کاک کەریم علی پوره له کۆیه؟ دوای چاک و چۆنیه‌کی کورت و به‌په‌له، کاک که‌ریم وتی: سوله‌یمان که‌ریم ون بووه؟ ئیدی هه‌ر ئه‌و ون بوونه‌بوو که‌ریم که‌ژاڵ له نێو بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی(ح.د.ک) دا بوو به دڵۆپێک ئاو و به خاک‌دا چۆخوارێ؟ ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌وه نزیک به ۳ ساڵه، نه که‌ریم که‌ژاڵ سۆراغی په‌یدابوو؟ نه (ح.د.ک) مته‌قی لێوه هات؟
بێده‌نگی و خۆدزینه‌وه و بێ مه‌سئولیه‌تی رێبه‌رانی(ح.د.ک) له ئاست ئه‌و کاره‌سات و ڕووداوه تال و دڵته‌زێنه‌دا جێگه‌ی شکوگومانه و خوێندنه‌وه‌ی جۆراو جۆری بۆ ده‌کرێ؟ هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر له‌وه‌زیاتر ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) قه‌زیه‌ی که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد(که‌ریم که‌ژاڵ) هه‌ر ئاوا به هه‌ڵپه‌سێراوی بهێڵنه‌وه و په‌رده پۆش و دیزه دیزه به ده‌رخۆنه‌ی بکه‌ن و له ئاستی دا خۆیان به ساحێب نه‌که‌ن و په‌روه‌نده‌که‌ی زیندوو نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وه ناچار خزم و که‌س و کار‌و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو که‌یسه‌که‌ی ده‌ده‌نه ده‌ست ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئیقدامی جیددی بۆ ده‌که‌ن و هێندێک که‌سی نامه‌سئول و بێ ته‌فاوه‌ت له ئاست قه‌زیه‌ی که‌ریم که‌ژاڵ دا دره‌نگ یا زوو ده‌کێشرێنه پای مه‌حاکه‌مه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ، مه‌حاکه‌مه‌و دادگایی ده‌کرێن و ئه‌وکات خۆیان به‌رپرسیارن؟
پێشمه‌رگه‌یه‌ک که زیاتر له ۳۰ ساڵ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردووه له ناو بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی(ح.د.ک) دا بێسه‌ر و شوێن ده‌بێ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ جارێکیش یه‌کێک له مه‌سئوله‌کانیان حه‌تتا له بۆنه و مه‌ڕاسیمه حیزبیه‌کانیش دا به تایبه‌ت له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ش دا ناوی که‌ریم که‌ژال ناهێنن و ده‌یانهه‌وێت له ناو کپی و بێده‌نگی دا زینده به چاڵی بکه‌ن؟ هه‌رچه‌ند به‌ر له هه‌ر شتێک و له مه‌رحه‌له‌ی یه‌که‌مدا به‌ر پرسیاری یه‌که‌م له ئاست که‌ریم که‌ژاڵ و که‌یسه‌که‌ی دا (ح.د.ک) و ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) ن، که وایه ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئه‌وکاره‌ساته‌دا خۆیان به‌رپرس نه‌زانن و جوابگۆ نه‌بن و ته‌له‌فۆنه‌کانیان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی که‌ریم که‌ژاڵ دا، دابخه‌نه‌وه؟
لێره‌دا سه‌یر ئه‌وه‌یه (که‌ریم که‌ژال) له‌بن قاچیاندا که‌وتووه به‌ڵام ئه‌وان چاویان نایبینێ، به‌سه‌ریدا بازده‌ده‌ن و ده‌چن باس له‌و خه‌ڵکانه ده‌که‌ن که ڕۆژانه له تاران، ئانکارا، شام و بەغداد، به مردنی ئاسایی خۆیان ده‌مرن، له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و مێدیاکاندا قسه‌یان له سه‌ر ده‌که‌ن و مێزگردیان بۆ پێک دێنن و له تراکت و گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانیاندا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و وه‌کو ئه‌ندامی حیزب ناویان دێنن؟ له حاڵێک دا ئه‌و خه‌ڵکانه، نه‌ک هه‌ر قه‌ت ئیمانیان به مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بووه به‌ڵکو بگره هه‌تاکو ڕۆژی ئاویله‌که دانیان دژی نه‌ته‌وه‌ی کوردبوون. به‌ڵام به پێچه‌وانه هه‌موو ئه‌و ده‌رگایانه به ڕووی پێشمه‌رگه‌ی ۳۰ ساڵه‌و بێسه‌رو شوێن بووی خۆیان (که‌ریم که‌ژاڵ) دا، داخراون و له ئاست ناوبراودا، کراون به هێڵی سوور بۆچی؟؟
من وه‌کو ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد (که‌ریم که‌ژاڵ) ساڵی ڕابردوو ته‌ماسم له‌گه‌ڵ زۆریه‌ک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی(ح.د.ک) گرت به شێوه‌ی په‌یام، نامه و ته‌له‌فۆن، له سکرتێره‌وه بگره هه‌تاکو ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێشنیاری که‌سایه‌تی دیار و به ناوبانگی (ح.د.ک) نامه‌یه‌کم نارد بۆ کوردکاناڵ به‌رنامه‌ی په‌یتووکه، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه‌وه، که ئه‌ویشیان ڕه‌دکرده‌وه و نه‌خوێندرایه‌وه، خولاسه ڕێبه‌رانی (ح.د.ک) به هیچ شێوه‌یه‌ک حازر نه‌بوون که له باره‌ی که‌ریم که‌ژال و که‌یسه‌که‌ی دا جوابێک یا زانیاریه‌کمان بده‌نێ؟ به هه‌ر حاڵ ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هیچ جوابێکمان وه‌رنه‌گرت؟ ته‌نیا و ته‌نیا جوابێک که وه‌رمانگرت،ترسی ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) له لێدوان یا زانیاری دان له‌سه‌ر که‌ریم که‌ژاڵ و که‌یسه‌که‌ی بوو؟؟؟؟
ئه‌و کرده‌وه و خۆبوارد نانه‌ش، ئه‌و ڕاستیه‌مان پێ ده‌ڵێ و سه‌لمێنه‌ری ئه‌ویه که ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) له قه‌زیه‌ی که‌ریم که‌ژال ئاگادارن و به خاتری پاراستنی ئابڕو و حه‌یسییه‌ت و شه‌خسیه‌تیش خۆیان له تێوه‌گلانی قه‌زیه‌که خۆده‌پارێزن و به بڤه‌ی ده‌زانن؟؟
له کۆتایی دا دووباره داوا له ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) ده‌که‌م که له به‌رانبه‌ر که‌ریم که‌ژاڵ دا ویژدانیان بجوڵێ و له خانه‌ی بێده‌نگی و بێ لوتفی و بێ مه‌سئولیه‌تی بێنه‌ده‌رێ و لێدوان و زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو و که‌یسه‌که‌ی بڵاو بکه‌نه‌وه. له غه‌یری ئه‌وه‌دا ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی که‌ریم که‌ژال، هه‌ر به‌وه ڕاناوه‌ستین و که‌یسه‌که ده‌گه‌یه‌نینه ده‌ست ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌موو مێدیاو کانال و ته‌له‌فیزیۆنه کوردی و غه‌یره‌کوردییه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و نووسینه ئیشی من نه‌بوو و ده‌بوایه هاورێ و هاوبیر و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی که‌ریم که‌ژال، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ڕێبه‌رانی(ح.د.ک) به‌و کاره‌وه هه‌ستابان و ببانه خه‌مخۆری و به ئه‌رکی خۆیان زانیبا، به‌ڵام وا دیاره ئه‌وان به ئیشی لاوه‌کیه‌وه سه‌رقاڵن و هه‌تاکو ئێستا ئه‌و مه‌جاله‌یان بۆ نه ڕخساوه که بپڕژێنه سه‌رگرت و کێشه ناو خۆییه‌کانی ناو قه‌ڵاو بزانن له‌و دیوی ده‌رگا داخراوه‌کاندا، چ ڕوو ده‌داو چ ده‌قه‌ومێ؟ به‌ڵام نابینرێ و نا بیسرێ؟
ئیستلاحێکی جوانی بەڕێز مامۆستا عبداڵله حسن زاده هه‌یه، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به کارهێناوه که ته‌وهین به شادڕه‌وان دوکتۆر قاسملوو ده‌که‌ن یا کردووه، که ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی که ته‌وهین به د. قاسملوو ده‌که‌ن هه‌ر خۆیان به خۆیان بن، منیش ده‌ڵێم: ئه‌وکه‌سانه که که‌ریم به هی خۆیان نازانن و له ئاستی دا چاو ده‌نووقێنن و قڕو قه‌پ ده‌که‌ن، با هه‌ر خۆیان به خۆیان بن و به‌س.
تێبینی، که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد(که‌ریم که‌ژال) هێندێک پاره‌و پووڵ و خشڵ و ئاڵتوونی هه‌بوو، به دوری نازانم که هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌ناو قه‌ڵای دێموکرات دا تێدا نه چووبێ؟