بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی بەدەست ماڵپەری پێشمەرگەکان گەیشتووە، دەمەونیوەڕۆی ئەمڕۆ[ سێ شەممە ٣ی مارسی2015 ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی کۆیەی سەر بە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پەلاماری ژنان و منداڵانی نێو بنکەکانی حیزبیان داوە.
ماڵپەری پێشمەرگەکان لە رێگای تەلەفوونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکانی حیزبەوە کرد و لە بەدواداچوونێک دا ئاشکرا بووە کە هێزەکانی ئاسایش بە شێوازێکی زۆر ناشیرین و نامرۆڤانە و بەدوور لەهەموو یاسایەک لە دەمەو نیوەڕۆدا بە پێنج ماشێنی پڕ لە ئاسایش هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی حیزب و لە سێتەرەش رانەوەستاون، هەر کەسێک بەر دەستیان کەوتبێ، بەر قۆنداغە تفەنگیان داوە و تەنانەت دەستیان لە منداڵان و ژنانیش نەپاراستووە .
گۆیا ئەو کەسەش کە بەم کارە هەستاوە، ناوی دوکتۆر محەممەدە و بەرپرسی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە.
لە کاتی لێدان و ئازار دانی ژن و منداڵەکاندا، 3 پێشمەرگەی حیزبێ دێمۆکڕات کە بە هاواریان دەچن، لە وانیش دەست ناپارێزن، باوکی کورەکەش بە ناوی پەرویز ماراغانی کە پێشمەرگەی حیزبە، بە ڵیدان لە گەڵ خۆیان دەبەن.
بە پێی قسەی شایەتانی رووداوەکە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەندین ژن بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێک لەو ژنانە کە دایکی کورەیە ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە .
دەگوترێ هێزەکانی ئاسایش بە بیانووی کێشەی خۆشەویستی گەنجێک بۆ کچێکی خەڵکی کۆیە کە چەندین جار چۆتە داخوازی، ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە هەرچەند ئەو گەنجە لە زێرەڤانیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان پێشمەرگەیە و باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.
هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ماڵپەری پێشمەرگەکان گەیشتووە،دوای هێرشە دڕندانەکەی ئاسایش بۆ سەر بنەماڵەکانی حیزب، گۆیا بەرپرسانی هێزەکە بە مەبەستی داوای لێبوردن کردن ویستوویانە بچنە لای بەرێز کاک مستەفا هیجری کە رێگەیان پێ نەدراوە.
بابەتی پەیوەندی دار
………….
ڕیسواكردنی كرداری قێزهونانهی ئاسایشی كۆیه
ڕۆژی سێشهممه رێكهوتی ٣ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی پۆلیس و ئاسایشی كۆیه، كێشهی نێوان دوو بنهماڵهیان كردۆته بیانوو، به چهكهوه هێڕشیان كردۆته سهر بنهماڵه پێشمهرگهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و به قۆنداخه تفهنگ له ژن و منداڵ و پێشمهرگهیان داوه و بێڕێزی زۆریان نواندوه. دیاره ئهوه یهكهمجار نیه كه ئاسایشی كۆیه به بیانووی جۆراوجۆر، كرداری دوور له پرینسیپی مرۆڤایهتی دهرحهق به بنهماڵهی پێشمهرگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئهنجام بدات، كه جێگای داخه.
بهوبۆنهوه: كۆمهڵهی پێشمهرگه دێرینهكانی حیزبی دێموكرات، ئهم كردهوه قێزهونه و پڕ له ریسوایی یه به تووندی مهحكوم دهكا.
كۆمهڵهی پێشمهرگه دێرینهكانی حیزبی دێموكرات له وڵاتی سویس
٤ی مارسی ٢٠١٥