"an independent online kurdish website

پەلاماری مەرگی هێـرش بۆ سەر هەڵەبجە لە لایەن ئێران و هێزەکوردەکانی باشوور تەنێ خۆڵقێنەری مەرگ و ماڵ وێرانی بۆ خەڵک لەم شارە نەبوو بەڵکوو لە ناوچەی نەوسوودhelebje-hawar-0

ناوەندی ژیاری بەشێکی بەر چاو لە خەلک و بنکەی پێشمەرگەکانی حێزبی دێمۆکرات وەک دوایین خاڵی ئازادی ڕۆژهەڵات زیانی گیانی و ماڵی وێرای کارەساتی دڵتەزێنی مەزن پاش هەڵە بجەی بە دوای خۆیدا تۆمار کرد .

خەڵکی ناوچەکە باش دەزانن لەوکاتەدا حەشیمەتێکی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵات (هۆرامان) ، کە خوازیاری ژیانی سەربەست لە پەنای پێشمەرگە[هێزی شاهۆ سەربە حێزبی دێمۆکرات]، بوون ژیانیان بەسەر دەبرد

لە گوندەکانی دەرەتفێ ، هاوارە کۆن ، ڕێشاو، هانە گەرمەڵە ، نەوسود،و تەختەی جام و دەوروبەری بە سەدان بنەماڵە وێرای ژنو منداڵی پێشمەرگەکانی حێزبی دێمۆکرات جێگیر بوون.

مەخابن هێزەکانی باشوور لە داڕشتنی پلانی پەلاماری هاوبەشی هەڵەبجە لەگەڵ ئێران بەگوێرەی ئەرکی نیشتمانی بۆ بەرگری لە قوربانی بوونی لانی کەم خەڵکی ئاسایی نیشتەجێ ئەم دەڤەرە کە ناوچەکەیان دەکەوتە نێوان بەرەی شەڕەکە و حەولی هێزەچەکدارەکانی ئێران پێشتر بە جاران بۆ داگیر کردنی بێ ئاکام مابوو ، لە بەر چاو نەگرت.

هەر چەند لە یەکەم پەلاماری بەرینی ئێران لەم بەریەدا بەرەو هەڵەبجە بە پێچەوانەی بەرەی لای شۆشمێ و تەوێڵە و بەڵخە نەک هەر بەرانبەر پێشمەرگەی دێمۆکرات سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا بەڵکوو تووشی زیانی سەخت و شەڕی ئازایانەی پێشمەرگە هات بە چەشنێک لە ماوەی دووسەعاتدا ٨٠ تەرمیان بە هێزەکانی ڕژیمی ئێسلامی بە جێ هێشت . زیاتر لە ٨٠ قەبزە چەکی کڵاشینکۆف و ژ٣ ، ١١ چەکی بی کەی سی ، ١٠ ئارپی جی دەستیان بە سەردا گیرا ، هەرچەند ئەم چەکانە دواتر بۆ یەکیەتی نیشمانی بە جێ مان . . تەسلیم بوونی فێرقەی هێزەکانی عێراق واتە سێ لیوا یا ١٢ فەوج(گوردان) لە سەعات چواری پاش نیوەڕۆی ٢٤ی ١٢ ١٣٦٦ نەک هەر پشتی خەڵکی هەڵەبجەی شکاند و بوو بە ڕێخۆشکەری لێدانی شیمیایی بەڵکوو پێشمەرگەی حێزبیش کاتێک ئاگادار بوو هەڵەبجەی پشتی جەبەهەی ئەو لەپردی زڵمڕا بە تەواوی تووشی شکان و لە پاسدار پڕ بوە و هێزەکانی عێراق لە بەرزاییەکانی دەرەتفێ تەسلیم بوون . ئیتر خۆڕاگری و بەرئەنگاری بێسود دەبینێ. دواتر (حەمەی حاجی غالی و کادرێکی تری یەکیەتی نیشتمانی کۆبوونەوە لە گەڵ بنەماڵە حیزبیەکان دەکەن و سێ ڕێگایان بە ئەم شێوە پێ پێشنیار دەکەن :

١ـ ببنە پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتمانی.

٢ـ لە ناوچەکە بمێننەوە بەڵام لیستەیان بدرێ بە قەرارگای ڕەمەزان

٣ـ خۆیان لە گوندی ( قەلاگا) تەسلیم بە ئێران بکەنەوە.

پاشتر لە دیداری کادرەکانی حیزب لە گەڵ شەوکەتی حاجی مۆشیر بەرپرسی عەمەلیاتی پێشمەرگە لە هەڵەبجە ناوبراو پەیمانی شەرف دەدات ژن و منداڵەکان لەڕێگای (سۆنێ)، سەردەشتەوە بگێڕێتەوە لای کەسوکاریان .

ئاکامی ئەم قەول و بەڵێنانە و هێرشی هەلەبجە جیا لە لێدانی شیمیایی ڕۆژێک پێش لە شەڕی هەڵەبجە لە خەتی پێشەوەی بەرەی هێرشی ئێران و پێشمەرگەی باشوور لە نۆدشە تەسلیـم بوونەوەی هەشت سەت تا هەزار کەس ژنوو منداڵی پێشمەرگە و نزیک دووسەت کادرو پێشمەرگەی حیزب یان دەسگیر کرانیان بوو کە دەیان کەسیان ئێعدام و زیندانی کورتو درێژماوەیان بە سەردا سەپێندرا .

لە نێو مزگەوتی جومعەی شاری پاوە بەرپرسی تیپی (نەبی ئەکرەم) بەڕێوەبەری عەمەلیاتی هەڵەبجە لە گەڵ هێزەکانی باشوور بە بڵندگۆ ناوی فەرماندەرانی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی دەهێنا و وەک شەڕی شەنگاڵی داعش پرسیاری دەکرد > ((نامووسەکانتان لە کوێن؟)) . ئیتر لە زیندانەکانی کۆماری ئێسلامێدا چیان بە سەر ژن و منداڵی ئەسیر کراو و پێشمەرگەکان هێنا ئەوە با وەک بەڵگەی سەر فرازی نوێنەرانی خودا لە کوماری ئێسلامی و هاوکارەکانیان لە پەلاماری هەڵەبجەدا بەڵگەی مێژوویی کرداری یان بێت. هاوکات ماڵ و حالی بەجێ ماوی بنەماڵەکانی حێزبیش کەوتەبەر تالانی خەڵکی ئاوارەی هەڵەبجە و بەشێکی بەرەو ئێران برا.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی