"an independent online kurdish website

  ئابووری لە زۆر ڕووە گرنگیەکی تایبەتی ژیانی ڕۆژانەی هەر بنەماڵەیەکی ئەم جیهانەیە. هەر بۆیەش لە گرنگترین خاڵی سیاسەتی هەر حکوومەتێکیش هەژمار دەکرێ  و سەرکەوتن لە بواری ئابووری دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی خەڵک.alborz_rointen14

ئەم سەرکەوتنە لە وڵاتەکانی خاوەن سامانی سروشتی وەکو نەوت و گاز هتد.. زۆر ئاسان ترە . ئەمەی حکوومەتەکانی ئێران لەو بوارە بە خەڵکی ئێرانیان کردوە زوڵمێکی کەمتر نیە لەو زوڵمانەی کە لە بواری دیکە دا بە خەڵک دەکەن.بە لێکدانەوەیەکی گشتی دەتوانرێت ئەم تابلۆیە جوانتر ڕوون بکاتەوە کە ئابووری ئێران بەرەو داڕمانێکی مێژوویی دەڕوات. بۆ ساڵی داهاتوو مووچەی مانگانەی کرێکارێک ۷۱۲۰۰۰ تمەن دانراوە . ئەم نرخە کە دانراوە نیوەی ئاستی فەقیرییە .واتە هەر بنەماڵەیەک کە کەمتر لە ۱۴۰۰۰۰۰ تمەن داهاتی هەبێت ئەوا لە ژێرئاستی فەقیر ی دەژیت. بەڵام ئەگەر دابنێین لە بنەماڵەیەکی چوار کەسی هیچ نەخوا تەنیا ئۆملێت بخوات.

نرخی دروست کردنی ئۆملێتێک بە یەک کیلو تەماتە و چوار هێلکەو چوار نان نزیکەی ۴۰۰۰ تمەنە ئەگەر ڕۆژێ سێ جار تەنیا و تەنیا ئۆملێت بخوات مانگانە دەکاتە نزیک ۳۵۰۰۰۰ واتە نیوەی ئەو پووڵەی کە کرێکارێک مانگانە وەردەگریت. ئەمە تەنیا ئەگەر ئۆملێت بخوات گوشت و برنج و ڕۆن و چای و هاتوو چوو و پۆشاک و کرێ ماڵ و پووڵی کارەبا و ئاو و سووتەمەنی  و خەرجیەکانی مەدرەسەو تەندروستی و هەموو شتەکانی تر هەر باس ناکەم .

لێرەدا دەردەکەوێ کە  خەڵک لە ژێر چ فیشارێک دا ژیانی ڕۆژانە دەبنە سەر.ئەوە باسی ئەو بنەماڵەیە کە کەسێکی کاری هەیە. ئەگەر بێت و ئامارەکانی ڕێژەی بێکاری سەیر بکرێت ئەو کات نەهامەتیی خەڵکی ئێران زیاتر دەردەکەوێ. ڕێژەی بیکاری ئەو کەسانەی کە زانکۆ خڵاس دەکەن ۴۲٪ واتە لە هەر ۲ کەس یەکێکیان بێکارە.واتە ئەوانەی هەتا ناتوانن کار بدۆزنەوە ئەبێ چەند لە خەرابی دا بێ. هەموی ئەو ئامارانە لە باردۆخی ئابوری ئێران چەند لە دۆخێکی خراب دایە دەردەخات. لە بەرامبەر ئەمە دا ئێران لە هەبونی زۆری سامانی سروشتی وەک و نەوت و گاز و هەروەها کانگاکان و هەر وەها هێزی مرۆڤی لە یەکەمەکانی دونیایە. واتە سامانێکی زۆر ئابوریەکی تا بڵێی خراب.

ئەمە نیشانەی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی ئێران بە درێژای ساڵەکانی دوای ڕاپەرینی گەلانی ئێرانە. کە سەڕەڕای هەبونی ئەم سامانە گەورەیە بەڵام ژیانی خەڵک ڕۆژ بەدوای ڕۆژ لە خرابی دەچیت. خەراب بونی باری ئابوری تەنیا بە برسی بون کۆتایی نایێ بەڵکو دەرکەوتەکانی ئەم سیاسەتە هەڵەیە کۆمەڵگای ئێرانی توشی زۆر داڕمانی ئەخلاقی کردووە. چونکو لە ئابوریەکی وا خەراب دا یەکەم دەبێتە هۆی هەڵاتنی مێشکەکان کە بە گرنگترین فاکتەری دواکەوتنی وڵا هەژمار دەکرێ. دوو گرفتار بونی گەنجانی وڵات بۆ مادە هۆشبەرەکان و گەشەی فەسادی ئەخلاقی و زۆر شتی تر کە ئەگەر بێت هەموو ئامارەکان دابنرێت مروڤ ڕادەچلەکێنیت کە کۆمەڵگای ئێران بە دەستی تاقمی دەسەڵاتدار بەرەو چ داڕمانێک دا دەڕوات.

حکوومەتی ئێران لە کاتێک کە هیچ هەوڵێکی پڕاکتیکی بۆ چارەسەری ئەم کێشانە نادەن لە گەورەترین پێشکەوتەکانی کە باس دەکەن دەڵێن توانیمانە ئەو بەرەو تێک چوونەی تا رادەیەک  خێرایەکەی ڕاگرین یا کەمتر بکەین .کە ئەمە گەورەترین شەرمەزارییە بۆ ئێران. هیوادارم هەر ئەو ناعەدالەتیە ئابووریەی کە هەیە بێبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بڵێن ئیتر بۆ ڕێژیم تا کەی ؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی