"an independent online kurdish website

16/03/88 بە هۆی مەلملانێی دەسەڵات دارە دڵڕەقەکانی تاران و بەغدا هەڵەبجە و ناوچەکانی بونە مەیدانی شەڕێکی خوێناوی کە قوربانی سەرەکی ئەمشەڕە نەخوازراوە دانیشتوانی بێ دەسەڵاتی ناوچەکە بوون و بوون بە باراشی بەینی دوو بەرداش .mensur_irandoust

سەرەتا هێزەکانی ئێران لە هەموو لایەکەوە ناوچەکەیان خستە ژێر توندترین ئاوری تۆپخانەکانیانو لەئاکامدا کۆمەڵێک شەهید و بریندار بوون و بەشێک لە خانوەکان وێران کران.
دوتر کە ناوچەکە کەوتە دەستی هێزەکانی ئێران و ئێراقیەکان نائۆمید بون لە گرتنەوەی هەڵەبجە بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ بەزەیانە کوتنە خاپور کردن و کۆمەڵکوژی لە ئاکامی ئەم کۆمەڵ کوژیەدا بەشێکی زۆری دانشتوانی شارەکە کەوتنە بەر چکی شیمایی وشەهید و بریندار بوون کۆمەڵێکیش لە داوکەوتوانی بێ دەسەڵاتی ئەم کارەساتە کەوتنە بەر دەستی هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی کە دواتر بەشێکیان ئیعدام کران و بەشێکیشیان بۆ ماوەی درێژ لە چالە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیداژیانی پڕکارەساتیان بردە سەر.
پاش 27 ساڵ لەم کۆمەڵ کوژیەهێشتا ئاسەوارە دڵتەزێنەکانی کۆتایی نە هاتوە .
بەشیک لە بریندارەکانی ئەوسەردەمە 27 ساڵە بە دەست ئازارەکانیانەوە دەناڵینن و چارەسەر نەکراون .
بەشێک لە شەهیددکانیش بێ سەروشوێنن ، لەم ڕٶژانەدا تەرمی 8 کەس لە شەهیدەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە دۆزرانەوە و پشکنینان بۆ کراوە دەرکەوتوە کە شهیدانی شیمیایین .
بەشێکی دیکەی شەهیدەکانیش بێ سەروشوێنن هێندێکیان لە نەخوشخانەکانی ئێران بێ کەس و بێ ناو بە خاک سپێردراون و ههێندێک لە وڵاتانی ئەروپا ،
ئەوەی کە لێرەدا جێگای مەبەستە ئەو بێ سەروشوێنانەیە کە کوردی ڕۆژهەڵات بوون و پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دیموکرات بون ، پاش 27 ساڵ حیزبی دیموکرات هیچ هەواڵێکی نەداوە بۆ کەم کردنەوەی دڵەڕوکێی بنەماڵەکانیان .
4 کەس لەو بێ سەروشوێنانەی کە پێسمەرگە و ئەندامی حیزبی دیموکرات بون و بۆ منیش خزم و هاوسەنگەرم بون بریتین لە
1.خاڵۆ یوسو نەوسودی کە پێشمەرگە و خەباتکارێکی ماندونەناس بو لە سەرەتاشۆڕشی گەلانی ئێران لە یەکەم کەسەکان بوو کە بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکرات دواتریش دەستی دایە چەک و تاکاتی کارەساتی هەڵەبجە ماندونەناسانە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەباتدابوو .
لەکاتی ڕوداوەکەی هەڵەبجە لە هێزی پێشمەرگە دابڕا و بێ سەر شوێنە .
2. ئەنوەر ئەمینی (دەرەبەیان
ئەنوەر دەرەبەیانی یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە بە جەرگ و نەترسەکانی هێزی شاهۆ حیزبی دیموکرات بوو .
ئەنوەر ناوێکی دیاری ناو هێزی پێشمەرگە بوو ، بۆ پێشمەرگە پشتیوان و ورە ، بۆ جاش و خۆفرۆشانیش ترس و تۆ‌قءنەر بوو .بە گوێرەی زانیارییەکان تا بێست ڕۆژ دوای کارەساتی هەڵەبجە لەوێ بینراوە .
بەداخەوە دواتر بێ سەر و شوێن بوە وادیارە کاک کەمال شاکر و کاک قادر کۆکۆیی هێندێک زانیاریان هەبووە ،
بەداخەوە کاک قادر دواتر شەهید بوو ئەو زانیاریانەی لە گەڵ خۆی بردە ژێر خاک ، بەڵام داوا و هیوام لە بەڕێز کاک کەمال شاکر ئەوەیە کە دڵسۆزی و بوێری نیشان بدات ئەو گرێ پوچکەیە بکاتەوە و بنەماڵەکەی لە دڵەڕاوکێ 27 ساڵە دربێنێت .
4. دادە خاتون حوسینی (ئێناخی) و کەیومەرس ی کوڕی ، دادە خاتون ژنێکی بەس مەینەت کە بە کولەمەرگی دوو کوڕی گەورە کرد و دواتر هەردوک کوڕەکەی بە ناوەکانی ئیقباڵ و کەیومەرس بون بە پێشمەرگە ئیقباڵ لە شەڕێکی قورسی ناوچەی مەڕەخێڵ ساڵی 1361 دا شەهید کرا لە کارەساتی هەڵەبجەدا دادە خاتون و کەیومەرس بێ سەر و شوێن بوون .
دادە خاتون دڵسۆز و میواندار بوو ئەو نان و دۆیەی بە کولەمەرگی بە دەستی دەهێنا بە دڵفراوانیەوە دیدایە پێشمەرگە و ورەبەخش بوو بۆ پێشمەرگە بۆ درێژەدانی ڕێگای شەهید ئیقباڵ .
ڕۆحی شەهیدەکانمان شاد و ڕووڕەشی بۆ داگیرکەران و بکوژان .
مەنسور/ 20150315
یوتوبوری سوید


‎کارەساتی هەڵەبجە و شەهیدانی لە بیر کراو16/03/88 بە هۆی مەلملانێی دەسەڵات دارە دڵڕەقەکانی تاران و بەغدا هەڵەبجە و ناوچەکانی بونە مەیدانی شەڕێکی خوێناوی کە قوربانی سەرەکی ئەمشەڕە نەخوازراوە دانیشتوانی بێ دەسەڵاتی ناوچەکە بوون و بوون بە باراشی بەینی دوو بەرداش .سەرەتا هێزەکانی ئێران لە هەموو لایەکەوە ناوچەکەیان خستە ژێر توندترین ئاوری تۆپخانەکانیانو لەئاکامدا کۆمەڵێک شەهید و بریندار بوون و بەشێک لە خانوەکان وێران کران.دوتر کە ناوچەکە کەوتە دەستی هێزەکانی ئێران و ئێراقیەکان نائۆمید بون لە گرتنەوەی هەڵەبجە بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ بەزەیانە کوتنە خاپور کردن و کۆمەڵکوژی لە ئاکامی ئەم کۆمەڵ کوژیەدا بەشێکی زۆری دانشتوانی شارەکە کەوتنە بەر چکی شیمایی وشەهید و بریندار بوون  کۆمەڵێکیش لە داوکەوتوانی بێ دەسەڵاتی ئەم کارەساتە کەوتنە بەر دەستی هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی کە دواتر بەشێکیان ئیعدام کران و بەشێکیشیان بۆ ماوەی درێژ لە چالە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیداژیانی پڕکارەساتیان بردە سەر.پاش 27 ساڵ لەم کۆمەڵ کوژیەهێشتا ئاسەوارە دڵتەزێنەکانی کۆتایی نە هاتوە .بەشیک لە بریندارەکانی ئەوسەردەمە 27 ساڵە بە دەست ئازارەکانیانەوە دەناڵینن و چارەسەر نەکراون .بەشێک لە شەهیددکانیش بێ سەروشوێنن ، لەم ڕٶژانەدا تەرمی 8 کەس لە شەهیدەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە دۆزرانەوە و پشکنینان بۆ کراوە دەرکەوتوە کە شهیدانی شیمیایین .بەشێکی دیکەی شەهیدەکانیش بێ سەروشوێنن هێندێکیان لە نەخوشخانەکانی ئێران بێ کەس و بێ ناو بە خاک سپێردراون و ههێندێک لە وڵاتانی ئەروپا ،ئەوەی کە لێرەدا جێگای مەبەستە ئەو بێ سەروشوێنانەیە کە کوردی ڕۆژهەڵات بوون و پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دیموکرات بون ، پاش 27 ساڵ حیزبی دیموکرات هیچ هەواڵێکی نەداوە بۆ کەم کردنەوەی دڵەڕوکێی بنەماڵەکانیان .4 کەس لەو بێ سەروشوێنانەی کە پێسمەرگە و ئەندامی حیزبی دیموکرات بون و بۆ منیش خزم و هاوسەنگەرم بون بریتین لە 1.خاڵۆ یوسو نەوسودی کە پێشمەرگە و خەباتکارێکی ماندونەناس بو لە سەرەتاشۆڕشی گەلانی ئێران لە یەکەم کەسەکان بوو کە بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکرات دواتریش دەستی دایە چەک و تاکاتی کارەساتی هەڵەبجە ماندونەناسانە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەباتدابوو .لەکاتی ڕوداوەکەی هەڵەبجە لە هێزی پێشمەرگە دابڕا و بێ سەر شوێنە .2. ئەنوەر ئەمینی (دەرەبەیان ئەنوەر دەرەبەیانی  یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە بە جەرگ و نەترسەکانی هێزی شاهۆ حیزبی دیموکرات بوو .ئەنوەر ناوێکی دیاری ناو هێزی پێشمەرگە بوو ، بۆ پێشمەرگە پشتیوان و ورە ، بۆ جاش و خۆفرۆشانیش ترس و تۆ‌قءنەر بوو .بە گوێرەی زانیارییەکان تا بێست ڕۆژ دوای کارەساتی هەڵەبجە لەوێ بینراوە .بەداخەوە دواتر بێ سەر و شوێن بوە وادیارە کاک کەمال شاکر و کاک قادر کۆکۆیی هێندێک زانیاریان هەبووە ،بەداخەوە کاک قادر دواتر شەهید بوو ئەو زانیاریانەی لە گەڵ خۆی بردە ژێر خاک ، بەڵام داوا و هیوام لە بەڕێز کاک کەمال شاکر ئەوەیە کە دڵسۆزی و بوێری نیشان بدات ئەو گرێ پوچکەیە بکاتەوە و بنەماڵەکەی لە دڵەڕاوکێ 27 ساڵە دربێنێت .4. دادە خاتون حوسینی (ئێناخی) و کەیومەرس ی کوڕی ، دادە خاتون ژنێکی بەس مەینەت کە بە کولەمەرگی دوو کوڕی گەورە کرد و دواتر هەردوک کوڕەکەی بە ناوەکانی ئیقباڵ و کەیومەرس بون بە پێشمەرگە ئیقباڵ لە شەڕێکی قورسی ناوچەی مەڕەخێڵ ساڵی 1361 دا شەهید کرا لە کارەساتی هەڵەبجەدا دادە خاتون و کەیومەرس بێ سەر و شوێن بوون .دادە خاتون دڵسۆز و میواندار بوو ئەو نان و دۆیەی بە کولەمەرگی بە دەستی دەهێنا بە دڵفراوانیەوە دیدایە پێشمەرگە و ورەبەخش بوو بۆ پێشمەرگە بۆ درێژەدانی ڕێگای شەهید ئیقباڵ  .ڕۆحی شەهیدەکانمان شاد و ڕووڕەشی بۆ داگیرکەران و بکوژان  .مەنسور/ 20150315 یوتوبوری سوید‎

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی