رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ۲۱‌ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی، کومیته‌ی فاڵۆنی حیزبی دێموکرات به هاوکاری یه‌کێتی کوردانی ئەو شارە، بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادی نەورۆز
جێژنی لەمێژینەی گەلی کورد و هاتنی سەری ساڵی ۲۷۱۵ کوردی ڕێوڕەسمێکی بۆ ئه‌ندامان، دۆستان و بنەماڵە حیزبێکانی دانیشتووی شاری ” فاڵۆن” پێک هێنا.
سه‌ره‌تا به‌رنامەکە پاش به‌خێرهاتن کردنی به‌شداربووان لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە، سروودی نەتەوایەتی ”ئه‌ره‌قیب” و دواتر خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان په‌یامی هاوبەشی کومیته‌ی حیزب و یه‌کێتی کوردانی شاری ” فاڵۆن” لە لایەن ” جەلال کەریمی” بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە پێشکه‌ش کرا.
بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان، که هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ده‌رێژی کێشا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ فاڵۆن
یەکێتی کوردان ـ فاڵۆن
٢٣ی مارسی ٢٠١٥



