ئەوەی کەشایانی هەڵوەستە لەسەرکردنەو پێویستە ئێمەی کورد لەکەلتوری جوان ودەوڵەمەندی خۆمانداپیادەی بکەین،هێشتنەوەی هەندێک داب ونەریتەوزیندووڕاگرتنی یەتی،بەمانای ئەوەی زۆرجار ملکەچی لەمپەرەدینییەکان نەبین بەهەندێک قسەو باسی بێ جێگە،، کەوابەهەندێک بیانوو بۆساردکردنەوەی پەیوەندی یەکانمان لێرەولەوێ گوێ بیستی دەبین .
بۆزیاتر ڕونکردنەوەی باسەکەم ، لەم ڕۆژانە دا گوێم لە نەسیحەتی مەلایەکی ئاینی ئەگرت،باسی ئەوەی ئەکرد کە دەست دان،واتە تەوقەکردن و هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک کردن موتڵەقەن حەرامە و هەرکەسێک بێت ئەگەر خاڵۆزاوپورزاش بێت ، تەوقە کردن لەگەڵیان حەرامە بێجگە لە برا و باوک ،، ئەوەی ئەوکارەبکات ئەچێتە جەهەنم… منیش لێرەوەئەڵێم مامۆستا ئایا کۆمەڵگەی ئێمە هیچ کێشەیەکی تری نی یە جەنابت لەسەری بدوێیت جگەلە تەوقەکردنی ڕەگەزەکان؟؟؟ بێیت وحەرام وقەدەغەی بکەیت . بڕوات هەبێت مامۆستا تۆش وەک پەرلەمانی کوردستانت لێ قەوماوە ، جائەوانیش سەرەڕای کێشەو قەیرانی گرنگ وچارەنوس ساز وبیرکردنەوەلەخزمەتی زیاتری هاووڵاتیان ، جارێ هاتوون ((یاسای قەدەغەکردنی جگەرەکێشان)) تاوتوێ ئەکەن نازانن خەڵک لەمەراقی ئەوان فێری جگەرەکێشان بووە .
جابۆیە بەبۆچونی من ئەو شەرعەی تۆی مەلا دێی و ئەو دەست لەملکردنەی کەسانی ئازیزی خۆمان لێ حەرام وقەدەغە ئەکەیت ، یانی بەهێواشی بریتی یە کاڵ کردنەوەو لە بەین بردنی فەرهەنگی جوانی کوردی ،، کەلە دێر زەمانەوە لە لادێ و گوندەکاندا تا درەنگانێکی شەو کورو کچی گوندو ئاوای یەکانی کوردستان دەستی تەبای و برا و خوشکانەیان بە بێ هیچ جاوازیەک و دڵ پیسی لە ناو دەستی یەکتر دا بوەو هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەکیان کردوە.
ئەوە حەرام بێت کاکی مەلا کە من باوەڕم بە خۆم هەبێت وبەدڵێکی پاکەوە تەوقە یان دەست کەمە ملی کەسێکی ئازیزی خۆم.بتوانین لەئەوڕێگەیەوە هەستی براو خوشکانە بەیەک ببەخشین.ئەوانە بە حەرام بزانی و من بەنوێ کردنەوەی سۆزی خزمانە پەیوەندی یەکان پتەتربکەم ،، تۆبڕیاری ئەوەبدەیت ئەچمە دۆزخ ،دەک ئەو دۆزەخە ئاوادان بێت کەپڕەلەخەڵکانی دڵپاک و بەسۆزو ڕەوشت و بەهەشتەکەی تۆش پیرۆزی خۆت وهاوبیرەکانت بێت .