"an independent online kurdish website

ئەحمەدی موفتیزادە زیاتر لە 30ساڵ پێشتر ویستی لە ھەندێک ڕەوتی ئایینی و سیاسی بەشدار بێت و دواتر بیرۆکەێکی لەژێر ناوی “مەکتەبی قورئان” دامەزراند کە ئیستاش کەسانێک خۆیان بە شوێنکەوتووی ئەزانن لە پارێزگای کوردستان بوونیان ھەیە و پێیان ئەوترێ مەکتەبیەکانی سەر بە ئەحمەدی موفتیزادە.mofti_zade3

شوێن‌کەوتوانیی ھەموو ھەوڵێکیان داوە کە موفتیزادە وەک کەسێکی ئایینی-نەتەوەیی بناسێنن و ھەرکەسیش ڕەخنەیان لێ بگرێت لە ناو کۆمەڵگا ڕەشی ئەکەن و تۆمەتەکانی خۆفرۆش، جاش و داردەستی دەسەڵاتی بۆ ئەبەخشنەوە.mofti_zade5

ئەحمەدی موفتیزادە ھەندێک بیرۆبۆچوونی ھەیە لە دژی قورئان و سوننەت و شەریعەتی ئیسلامە و لە بواری سیاسیش ھەندێک ھەڵەی بووە کە خەساری ئەو ھەڵانە تا ئیستاش درێژەی ھەیە. کاتێ موفتیزادە لەڕێی حزبە سیاسیەکان نەیتوانی بە ئامانجی خۆی کە دەسەڵات بوو بگات، ھاتە دەر و لەڕێی ئایین ھەوڵی دا کەسانێک لەخۆی کۆ وەکات و سەرکەوتووش بوو. دوا ڕووخانی ڕژێمی شا موفتیزادە بە خۆ نزیک خستنەوە لە ڕێبەرانی ئەو کاتی ئێران بە تایبەت ئیمام خومەینی ویستی دەسەڵاتی پارێزگای کوردستانی پێ ببەخشرێت. ئیمام خومەینی ھەندێک دەسەڵاتی لە پارێزگای کوردستان و زیندانەکان پێ دا و وەک نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کوردستان ناساندی. موفتیزادە ویستی ببێتە دەنگی ھەموو چینەکانی پارێزگای سنە بەڵام چونکە ھەموو کۆمەڵگا ھاودەنگی نەبوون، بووە ھۆکاری شەڕی براکوژی‌و ھەندێک قەیرانی سیاسی تا ڕادەیەک سەدان کورد لە پێناویدا گیانی خۆیان لەدەست دا. کاتێ موفتیزادە حزبەکانی لە دژی خۆی دی، لە نامەیەکی توندی 12بەندی داوای لە ئیمام خومەینی کرد ھێزێکی بخاتە ئیختیار بەڵکو حزبە نائیسلامەکان لە کوردستان ڕاماڵێ. لەم چوارچێوە موفتیزادە سازمانی پیشمەرگانی موسوڵمانی کوردی نزیک لە سوپای پاسداران دامەزراند. ھەرچەن موفتیزادە پێشتر لە کتێبی “دربارە کردستان لاپەڕە٢٣٩” وتبوی کۆماری ئیسلامی ئێران برھەمی خوێنی سەحابەیە بەڵام کاتێک بەو دەسەڵاتە نەگەشت کە چاوەڕێی ئەکرد ئەمجار لە‌دژی دەسەڵات قسەی ئەکرد و دواتر بەپێی یاسای وڵاتی ئێران خرایە زیندان. بەھۆی ھەژموونی پڕوپاگەندەی ناڕاستی شوێنکەوتووانی، زۆر کەس لەو باوەڕەدایە موفتیزادە لەسەر کوردایەتی و دین گیرا بەڵام بەپێچەوانە موفتیزادە شەڕی دەسەڵاتی کرد و لەو ڕێ گیانی خۆی دا.mofti_zade1
موفتیزادە ئەڵێت: لەسەر کتێب و ڕەوایات [واتا قورئان و حەدیس]  بڕیار مەدەن‌و بەڵگە مەهێننەوە چونکە تووشی ئیفرات لە دین و خیانەت بە خوا و پێغەمبەر”ص” ئەبن … دواتر ئەڵێت پرسیار لە منی برای ڕیش‌سپیتان بکەن![ کتێبی نامەکان، نامەی ژ٦ ڵ٧٨-٧٩ ]

 بەم پێیە ئەندامانی ئەو ڕێخراوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ئاشکرا سەرقاڵی کۆڕ و ڕێخستنن و وەک ئەوەی سەر بە مەزھەبێکی جیاواز بن، پابەندی قورئان و سوننەت و حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلام ص نین. مەکتەبیەکان تەنھا پابەندی وتەکانی ڕێبەرەکەیان ئەحمەدی موفتیزادەن. بەھۆی ئەوەی مەکتەبیەکان بڕوایان بە حەدیسەکان نیە بە سەدان ملوێن تمەنیان لە بانکەکان بە وام و عیقار وەر گرتووە و سوودێکی زۆر ئەدەنەوە بە بانکەکان.mofti_zade7 وەک عادەتی جولەکە تەنھا لەگەڵ یەکتردا مامەڵە ئەکەن و بەھۆی ئەوەی خاوەنی سەدان کۆمپانی و شەریکە و وەکالەتی تیجارین، لە ئیستادا مەکتەبی قورئان بازاڕەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی قۆڕغ کردووە. ھەروەھا بەھۆی ئەوەی ئەحمەدی موفتیزادە بە ڕەسوڵی سوغرا ئەزانن و مەکتەبەکەی بە تاکە ڕێبازی ڕاستەقینەی ئیسلام ئەزانن، ھەموو بەشەکانی دیکەی ئایینی دیکە بە ناڕاست وەسف ئەکەن ئەمەش بۆتە ھۆکاری تەفرەقە و شێواندنی یەکڕیزی موسوڵمانان. بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان جەژنی ڕەمەزان لە 3ڕۆژدا بەڕێوە چوو؛ مەکتەبیەکانی ئەحمەدی موفتیزادە ڕۆژێک، موسوڵمانانی ئەھلی سوننەت لە ڕۆژێکدا و شێعە لە ڕۆژێکدا جەنژنیان گرتووە.
چەن‌ساڵێکە مەکتەبی قورئان بە یارمەتی حزبە ئیسلامیەکانی باشووری کوردستان سەرقاڵی پڕوپاگەندە و بڵاو کردنەوەی کتێبەکانی ئەحمەدی موفتیزادەیە لەو ھەرێمە.mofti_zade4

مەکتەب بە یارمەتی حزبە ئیسلامیەکان لە ھەڵەبجەی شەھید مزگەوتێکیان بە ناوی “ئەحمەدی موفتیزادە” ساز کرد و مانگی 11ی 2014 لە ھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆڕێکیان بۆ ڕێز گرتن لە ئەحمەدی موفتیزادە ڕێک خستوە.
ئەگەر مەکتەبی قورئان لە ھەرێمی کوردستان بتوانی پێگەیەکی بەھێز بۆخۆی ساز بکات ئەوا لە ھەرێمی باشوری کوردستان فرقەیەک بە فرقە ئیسلامیەکان زیا ئەبێت. بەڵام جیاوازی ئەم فرقە لەگەڵ فکریەتەکانی دیکە ئەوەیە کە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر کۆمەڵگا زیاترە و یەکڕیزی موسوڵمانان زیاتر لە جاران ئەشێوێنێت.

سەرچاوە: رووداو


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی