"an independent online kurdish website

وتوێژی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان و وتووێژی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و جیابووەکانی ئەو حیزبە.amir_palanijafi

لای هەمووان روونە کە کاتێک رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سالی ١٩٧٩ دەسەڵاتی بە سەر گەلانی ئێراند گرتە دەست، شوعاری ستراتێژیی “نە شرقی نەغربی جمهوری اسلامی” ی کردە رێبازی کاری خۆی، و لەم پێناوەشدا هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیونی ئێرانیی لە وڵات وە دەرنا.

رێژیمی ئاخوندی بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم شو عارە بە شێوەگەلی جۆراو جۆر لە رۆژهەڵاتی نیێوەراست کەوتە کار. لە عێراق ، لوبنان، سورییە و … . لە هەمانکاتیشدا لە گەل زلهیزەکانی جیهان کەوتە شەری تەبڵیغاتی و ئابووری. دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و رۆژ ئاوا، لە رۆژهەلاتی نیوەراست کەوتە کاری تێروریستی و هاوکات خۆشی ئامادە دەکرد بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆمی.

هەر بۆ یە زلهیزەکانی جیهان کەوتنە گەمارۆدانی ئیران و دەست بەسەرداگرتن و بلۆکەکردنی داهاتەکانی ئێران لە بانەکانی دەرەوە دا. بەڵام ئێران بەم ڕەفتارانەش لە شوعاری خۆی پەشیمان نەبووە، لە سدووری شۆڕشی شیعەگەرایی و داسەپاندنی هێژموونی جمهووری ئیسلامی لە رۆژهەلاتی نێوەراست.
بۆ ئەم مەبەستە کەوتە وتوێژی بگرە و بەردە لە گەل دەوڵەتانی جیهانی بە تایبەت ئەمریکا و سەرە ڕای هەموو گرفتەکانی لە گەل جیهان، ڕێککەوتنێکی نیسبی ئەنجام دا و ڕەنگ بێ تەمەنی خۆی بۆ چەند ساڵیتر دریژ کردەوە!

وتوو ێژەکانی حیزبی دێمۆکرایی کوردستانی ئیران و جییابووەکانی و نەتیجەکەی.؟

حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران ئەویش وەک حیزبێکی نەتەوەیی کە هەموو ئەندامەکانی لە نەتەوەی کورد پێک هاتووە ،ئامانج و داخوازیییە سیاسی یەکانی رزگاریی خاک و نەتەوەی کوردە لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان، ماوەی نیزیک بە ٧٠ سالە لەو پێناوەدا قوربانی دەدا. ٣٦ ساڵە لەگەڵ رێژیمی ئاخاندیی ئیسلامی ئێران لە شەڕ دایە ، لەو ماوەیەدا سێ ٣ جار جیابوونەوە لەم حیزبەدا روویداوە.

بەشی یەکەمیان مەرگی مجافاتیان کرد. جیابووەکانی بەشی کۆنگرەی هەشت، کەوتنە شەری هێژموونی لە حیزبدا. بۆیان جی بەجی نەبوو، وەک ئەوەی خۆیان دەیان ویست، بۆ چەند ساڵێک رۆیشتن لە پاش و شەهید بوونی رەقیبەکانیان ، بیریان لە وتووێژ کردەوە، بۆ چەند ساڵێک وتووێژیان کرد لە گەل حیزب، فەزاکەیان بە باش زانی و هاتنەوە. توانیان بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاواتەکانی خۆیان بگەن. کە بای دێمۆکراسی بایدایەوە بەلایتردا، بەهاریان لێ بووبەزستان. بۆیە خۆیان گوتەنی ناچار دەبوو جیا ببنەوە لە هاوڕێ دیکتاتۆرەکانیان.، هیندەی پێ نە چو وتووێژ دەستی پێکردەوەبەمەبەستی یەکبوون.

وادیارە دیکتاتۆرەکانی کە ئەوان لە دەستیان ڕایان کردبوو بوونوتەوە دێمۆکراتی سە لە سەد!
بۆیە وتووێژیان پێ باشە، ئێمەش دەلێین باشە، خالە جیاووزەکان چین و چەندەن ،وتووێژەکانیش ئەوەند دەخایەنن. ئەگەر باسی ئەندام بوونە خۆ هەمووتان یەک بنەمالەن، ئەگەر شوعاری ستراتێژییە خۆ لەو بارەوە کێشەتان نیە. سەرمایەی یەکترتان بلۆک نەکردوە، گومرگتان نییە، کێشەی کەشتی رانیتنان نییە، لە ناوچەش نین شەری سەر دەشت و بانە بکەن، زمانتان کوردییە ، لەیەک حاڵی دەبن ئەوەش کێشە نییە.

ئەوە ئیران بەو هەموو کێشەیەی کە هەیبوو گەیشتە جێگایەک. ئەی نەتیچەی وتوویژەکانی دیموکرات، بەرەو کوی؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی