ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ له ئیسلامییه‌كانی كوردستان و زۆر له مه‌لای مه‌زگه‌وته‌كان له باتی نوێژكردن و ئامۆژگاری خه‌لك بكه‌ن بۆ كاری باشه‌و شیاو ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌و شووڵ هه‌ڵكێشان
و دژایه‌تیكردنی جوانییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و سه‌رجه‌م به‌ها به‌رزو به‌نرخه‌كانی كوردستان و لێره‌و له‌وێ به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه بڕێك له‌و مه‌لانه هانی گه‌نجان ئه‌ده‌ن بۆ كاروكرده‌وه‌ی قیزه‌وه‌ن و توندوتیژی و چوونه ناو گروپه خوێنرێژه‌كان و په‌یوندی به‌ستن به چه‌ته‌كانی داعشه‌وه.
زوربه‌ی ئیسلامییه‌كان بۆ قوتاربوون و خۆ رزگاركردن له كرده‌وه دژوار‌و ناشیرینه‌كانیان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر به‌كار ئه‌هێنن وه‌ك ئیسلامی سیاسی، ئیسلامی توندره‌و ئیسلامی میانره‌و ئه‌مانه‌ش دابه‌شكراون به‌سه‌ر چه‌ندین رێكخراو وه‌ك ئیخوان ئه‌لموسلمین، سه‌له‌فییه‌كان “جیهادی”، رێكخراوی قاعیده‌و بۆكوحرام و داعش و نوصره‌و، زوربه‌ی ئه‌م رێكخراوانه تامه‌زرۆی خوێنرشتن وكوشتن و سه‌ربرینی مرۆڤه‌و، له هه‌موویان بێفه‌رو چه‌په‌ڵتر قاعیده‌و نوصره‌و بۆكوحرام وداعشه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام نه‌كات به دوژمنی بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌دۆلف هێتله‌ری نازیستی ئه‌ڵمانی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی سیاسی به‌كارهێناو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بكاته چاو نه‌یارانی و فریویان بدات وتی ترسم له جوله‌كه‌و شیوعییه‌ت نییه‌و ته‌نها ترسم له ئیسلامی سیاسییه‌و، مه‌به‌ست له ئیسلامی سیاسی بزوتنه‌وه توندره‌وكانه وه‌ك سه‌له‌فی و ئیخوانه‌كان كه له ژێر په‌رده‌ی ئیسلام خۆیان مه‌ڵاس داوه له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له ژێر دروشمی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك لای خوایه‌و ئیسلامیش چاره‌سه‌ره‌و، له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردن و جیاوازی له نێوان گه‌لێك: ئه‌مه كافره‌و ئه‌مه موسڵمانه یان ئه‌مه دژه‌و ئه‌مه‌یان له گه‌ڵه‌و، ئه‌وه‌ی له گه‌ڵمانه دۆسته‌و و ئه‌وه‌ی دژمانه زه‌ندیقه (كافره).
له پاش دارمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له سه‌ر “” ته‌رزی ئه‌وروپا “” له لایه‌ن درۆزنی چاره‌ره‌ش مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و كۆتاهێنان به خیلافه‌تی ئیسلامی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌ستی پێكردو، ئیدی پشتی به شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌به‌ست و، ئه‌تاتورك كه‌وته پاكتاو كردن و نه‌هێشتنی كۆڵه‌كه‌و سومبوله‌كانی ئاین ودژایه‌تی كردنی پارێزه‌رانی دوواكه‌وتوو، پاشان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌حمه‌د خان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی دیۆباندی Deobandi له هیندستان سه‌ریهه‌ڵداو، هه‌روا له لایه‌ن سه‌ید ئه‌بو ئه‌لئه‌علا ئه‌لمودودی له پاكستان له سه‌ر شێوازی هیندستان هاتنه گۆره‌پانی كاركردن له پێناو جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و له كۆتایدا له سه‌ر ده‌ستی سه‌ید قوتب له وڵاتی میسر ره‌نگیدایه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمینی دامه‌زراندو، ئه‌م سه‌ید قوتبه له گه‌ڵ ئه‌لمودودی ته‌یاری صه‌حوه‌ی ئیسلامیان دامه‌زراند به نیازی چاكسازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه له وڵاتی میسر‌و وڵاتانی عه‌رب كه ئیخوانچییه‌كان بوونیان هه‌یه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی توندره‌و له فه‌له‌ستین.
هه‌ندێ كه‌س ئه‌ڵێن دوو ئیسلام هه‌یه، یه‌كه‌میان ئیسلام و دووه‌میان ئیسلامی سیاسییه‌و، باشه لێره‌دا گرنگی به ئیسلامی سیاسی بدرێت و، دیاره راست نییه بووه‌ترێت ئیسلامی میانره‌وو جیهادییه‌كان كه حه‌ز له خه‌ڵك كوشتن و خوێنرشتن ئه‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مانه‌ن ناوی ئیسلام ئه‌روشێنن.
داعش وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی بچوك به یارمه‌تیدانی هه‌ندی له وڵاتانی دراوسێ له پێش هه‌موویانه‌وه رژێمی توركیای فاشست و خوێنرێژو پاشماوه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له گۆرنراوو به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له سوریاوه سه‌ریهه‌ڵداو كه‌مه كه‌مه دزه‌ی كرد‌و به یارمه‌تی دۆستانی رژێمی توركیا له عێراق وه‌ك خاینی رووره‌ش ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری هه‌ڵاتوو جه‌نه‌راڵه هه‌ڵاتووه‌كانی سوپای عێراق توانی شاری موسڵ بگرێت و كه‌نترۆڵی بكات و، داعش به ته‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی ئیسلامییه‌و خۆی به به‌شێك له ئێسلام ناو ئه‌بات و زۆر توندره‌وو ده‌مارگیره‌و جانه‌وه‌رانه ره‌فتار له گه‌ڵ خه‌ڵك ئه‌كات و تا بۆی بلوێت تامه‌زرۆی خوێنرشتن و سه‌ربرین و سه‌ر په‌راندنه.
داعش به پێی نه‌خشه‌یه‌كی دارێژكراوی چه‌په‌ڵ هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و توانی هه‌ندێ شوێن و شارۆچكه بگرێت و جێی خوێ قایم بكات و، بووه بایسی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و، یه‌كێك له درنده‌ترین هێرشه‌كانی بۆ سه‌رئێزدییه‌كان و شه‌نگاڵ بوو، كه به بێ به‌رنگاربوونه‌وه چووه ناو شارۆچكه‌كه‌و ده‌ستی كرد به تۆقاندن و كوشتنی دانیشتوانی سڤیل و قه‌ت جیازازییان له نێوان منداڵان و ئافره‌تان و پیرو په‌ككه‌وته‌كان نه‌كردو هه‌موویان وه‌ك یه‌ك له لایه‌ن ئه‌ندامانی خه‌ڵه‌فاوی دوڵه‌تی خه‌لیفه‌ی ئیسلام ئه‌بو به‌كر ئه‌لبه‌غدادی كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان به دیل گرت و زوربه‌یان منداڵ و كچ و ژن بوون و، به پێی كولتوری كۆنی ئیسلام داعش ده‌ستی به ژن فرۆشتن كرد.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له سه‌ر گرتنی شه‌نگاڵ بكه‌ین و بزانین كێ به‌رپرسیاره‌و، له‌م رووه‌وه به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت و ئه‌ڵێت ئەوانەی لەكاتی هێرشەكەی داعش فەرمانیان بە کشانەوەی پێشمەرگە داوە لە ژێر لیکۆڵینەوەدان و پارتی له‌و كاره‌ساته به‌رپرسه‌و هه‌روا پارتی له به‌رێوه‌بردن و ئاسایشی شه‌نگاڵ به‌رپرسه و ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه له ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌و، ئەوانەی فەرمانی كشانه‌وه‌ی پێشمەرگەیان داوە، ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بەڵام بۆ ئێمەو خەڵکی شنگالیش ھاتنی داعش (موفاجەئە) بوو .
رژێمی فاشستی توركیای تیرۆریست و خوێنرێژ پیسترین و ناشیرین‌ترین سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردو، به ئاشكرا پشتیوانی داعشی كرد‌و ئه‌یكات و، به په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تێكی ته‌مومژاوی رێگه به چوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی جه‌نگ بۆ داعش ئه‌دات و، چه‌كداره برینداره‌كانی له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیادا چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن و، له رێگای توركیاوه كه‌سانی تیرۆریست و توندره‌و ئه‌گه‌نه سوریا‌و عێراق و، ژماره‌ی كامپه سه‌ربازییه‌كانی داعش له ناو توركیادا روو له زیاد بوونه‌و، بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تووره‌و بوو چونكه به ئاشكرا توركیای ره‌گه‌زپه‌رستی به هاریكاری داعش ناساند.
كه‌سانێك هه‌ن ئه‌ڵێن ئەمڕۆ لە كوردستاندا هەموو هێزە سیاسییەكان هەڵوێستی روون و ئاشكرایان بەرانبەر بە تیرۆر و تووندوتیژی وەرگرتووە و پێویست ناكات نە ئیسلامیەكان به‌رگری لە خۆیان بكەن و نە كەسانی عەلمانیش بۆیان هەیە تۆمەت بدەنه پاڵ ئیسلامییه‌كان و، وا دیاره ئه‌و جۆره كه‌سانه له گوێی گا نووستن و نازانن كابرایه‌كی “”دیندار و بانگخوازو مامۆستای”” زانكۆ به ناوی “”دكتۆر”” عه‌بدولواحید محه‌مه‌د په‌یا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت : مردن لە پێناو نیشتمان کوفره‌و ئەوانەی لە پێناو نیشتمان ئه‌مرن و ئه‌رۆنه ژێر چه‌تری نیشتمانی له دووا رۆژدا چی ئه‌كه‌ن و چی ئه‌ڵێن؟ ، ئه‌ڵین خوایه له پێناو خاكێكدا گیانم به‌خشی، له كاتێكدا (به وراوه‌و قسه‌ی ئه‌م فیله‌ته‌نه ئیسلامیه) تۆ له خاكه‌كه‌ی نیشتمان به‌رێزو پیرۆزتری!!..
زۆر كه‌ره‌ت ئیسلامییه‌كان خۆیان به نموونه‌ی باش و خه‌ڵكی ته‌قواو نوێژ‌و عیباده‌ت له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن به‌ڵام راستگۆ نین و ئه‌بنه خه‌ڵكی درۆزن و هه‌زار روو، كابرایه‌كی “دیندارو بانگخوازی ئیسلامی” به ناوی عومه‌ر به‌كری رایگه‌یاند كوشتنی ژنان و منداڵان له خوێندگه‌و نه‌خۆشخانه‌كان پێویسته، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م كابرایه به‌ناو بانگخوازه‌و ئه‌یه‌وێت خه‌ڵكی نا موسڵمان بكاته موسڵمان، ئه‌مه نه هه‌ر توندره‌وه به‌ڵكو خوێنمژه‌و له گوێدرێژیش كه‌متره.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ شه‌ری داعش ئه‌بینین یه‌كێك وه‌ك دڵشاد گه‌رمیانی له روانگه‌ی سه‌له‌فییه‌وه راشكاوانه ئه‌ڵێت لەڕوی شەرعیەوە ناتوانم قەناعەت بەخۆم بکەم و خەڵکی هاندەم بۆ شەڕ له دژی داعش و بەلایەنی بەرانبەر بڵێیم موسڵمان نین وێڕای هەموو هەڵەو پەڵەو بێ شەرعی و کەم و کوڕیەکانیان و من موفتی نیم و ناتوانم به خه‌ڵك بڵێم كافره یان كافر نییه و، هه‌روا ئه‌م دڵشاد گه‌رمیانییه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه خوێ ئه‌باته پێشه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌م بچمه ناو داعش و ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌دیلگیراون لای داعش و ئه‌گه‌ری كوشتنییان هه‌یه ڕزگاریان بكه‌م و، له هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ر له دوای ئەوەی دڵشاد گەرمیانی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە كه گیراون و ئێستا دیلن بچێتە لای داعش ، وەزارەتی پێشمەرگە دەستخۆشی لەو هەنگاوە ئه‌كات و به بەرز ئه‌ینرخێنێ.
ئه‌گه‌ر به سه‌له‌فییه‌كان بووترێت ئیسلامی میانره‌و ئیخوانه‌كان و جیهادییه‌كان ئه‌بنه توندره‌وو، زۆر مه‌ترسیدار ئه‌بن چونكه ژماره‌یه‌ك له وڵاتان له‌لایه‌ن ئیخوانچییه‌كان به‌رێوه ئه‌برێت وه‌ك رژێمی توركیای تیرۆریست و وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و توندره‌وی و پاره و پول هه‌ڵرشتن بۆ هه‌موو جۆره‌كاتی تیرۆریست وك داعش و نوصره‌و و ئیخوانه‌كان.
ئیخوانه‌كان ئه‌یانه‌وێت بەروحییه‌تی بانگەواز خۆیان به سه‌ر كۆمه‌ڵگه بسه‌پێنن و كار بكه‌ن و، خەڵک فێری دینداری بکەن و، پێیان وایه له رێگه‌ی توندوتیژی ئه‌گه‌ن به ئامانج و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چر ئه‌كه‌نه‌وه‌و لاف و گه‌زاڤی دیموكراتیه‌ت لێئه‌ده‌ن و چه‌واشه‌كاری ئه‌كه‌ن تا ئه‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات و، هه‌موو ئه‌زانن به هوێ به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه له چه‌ند وڵاتێك ئیخوانه‌كان سه‌ركه‌وتن و بوونه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام چاره‌یان دێزو ره‌ش بوو نه‌یاتوانی بیپارێزن.
ئیخوانه‌کان سه‌لماندیان که ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له هه‌ر کوێێه‌ک بێ دژی ئازادی و مافی مرۆڤ و چینی چه‌وساوه‌یه، بۆ نموونه مه‌حه‌مه‌د مورسی كۆنه‌په‌رستی ئیخوانچی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی دابووی به خوێ، خوێ و ئیسلامی كرده یه‌كێك له دكتاتورترین و ره‌شترین ده‌سه‌ڵات و، وای لێهات له گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی ئازادیخوازان و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی میسر به‌ره‌ورووببنه‌وه‌و مورسی قاوبده‌ن.
سه‌باره‌ت به ئیخوان موسلمینی تونس حمە هەمامی سەرۆكی بەرەی گەلی تونسی چەپگەرا و سەرۆكی پارتی كرێكارانی تونسی رایگەیاند پارتی نەهزەی ئیسلامی تونسی كە باڵی ئیخوان موسلمینی تونسیە ( فەشەلی ) هێنا لە حوكمڕانی بۆیە دەبێت بڕوات لە دەسەڵات , ئەوان نەیان توانی حكومەتی خەلافەتی شەشەم دامەزرێنن بە تێكۆشان و خەباتی پێشكەوتنخوازان و نیشتمانیانی تونسی (فەشەلی) پێ هێنرا, ئەم وڵاتە رۆشنبیرانی لە سەدەی نۆزدەهەمەوە خەبات ئه‌كەن بۆ كۆمەڵگایەكی مەدەنی دیموكراتی گرانە هێزە تاریكەكان بیگەڕێننەوە بۆ دواوەوە.
له به‌ر كاری نه‌شیاوو نه گونجان له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگا و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵات حكومەت و فریودانی خه‌ڵك و دزی حكومه‌تی ئیمارات (83) رێكخراو و گرووپی چەكداری لە جیهان بە (تیرۆریست) ناساند‌و، دیارترینی ئەو رێكخراو گرووپانەش رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامییه ناسراو به (داعش) و رێكخراوی قاعیدە و، كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین و یەكێتی جیهانی زانایانی ئایینی مسوڵمان لە هەموو جیهان و، ته‌نانه‌ت (یوسف قه‌رزاوی) سه‌رۆكی ئه‌و یەكێتییه جیهانییه بۆێ نییه چیتر روو بكاته ئه‌و وڵاته‌و، هه‌روا بۆێ نییه به ئاره‌زووی خوێ وه‌ك جاران له ئیمارات هاتوچۆ بكات.
ئه‌م یوسف قه‌رزاوییه ویستی بچێته فه‌ره‌نسا به‌ڵام له به‌ر زمانی زبری و هاندان بۆ تیرۆروخوێنرشتن فیزیان پێ نه‌به‌خشی و، له ئێستادا پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نترپول) هه‌ستاوه به‌دانانی ناوی “”زانا‌و بانگخوازی ئیسلامی ناودار‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له هه‌موو جیهان”” (یوسف قه‌رزاوی) له‌لیستی داواكراوان و، پۆلیسی (ئه‌نترپول) له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ره‌ِكه‌یانه‌وه رایانگه‌یاندووه (یوسف قه‌رزاوی) كه خه‌ڵكی میسره‌و خاوه‌نی ناسنامه‌ی قه‌ته‌رییه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میسره‌وه داواكراوه، به‌تۆمه‌تی هاندان‌و كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و هاوكاری زیندانیان بۆ هه‌ڵهاتن، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی كاری سوتاندن‌و تێكده‌رانه‌و دزیكردن.
له كوردستانی خۆشمان عەلی قەرەداخی، ئەمینداری گشتی هه‌مان یه‌كێتی (یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له هه‌موو جیهان) ئه‌ڵێت ئەم شەڕە بەخێر بۆ كوردئه‌شكێتەوه، مه‌به‌ستی شه‌ری پێشمه‌رگه‌و داعشه‌و، وا دیاره كه‌سی له ریزی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌گینا به جۆرێكی تر قسه‌ی ئه‌كردو، ئه‌ڵێت فه‌توام داوه ئه‌وه‌ی بكوژرێت شه‌هیده‌و، نازانێت له پێش فه‌تواكه‌ی (خوێ) به درێژایی مێژووی كوردستان هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان هه‌ر چالاكه‌وانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر {مسوڵمان، كریستیان، ئێزدی و سابیئه‌ی مه‌ندائی} گوژرا بێت له ساڵانی به‌رگری دژ به رژێمی پاشایه‌تی و رژێمه دكتاتۆرییه‌كانی عێراق و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رژێمه دكتاتۆرییه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به شه‌هید دانراوه‌و، ئه‌م كه‌سه چونكه زۆربه‌ی ژیانی له وڵاتانی كه‌نداو به سه‌ر بردووه ئاگای له مه‌ینه‌تی و به‌دبه‌ختی دانشیتوانی كوردستان و، تێكۆشان و خه‌باتی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان نه‌بووه وه‌ك پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی ئه‌نفال وكیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سیوسێنان و شیخ وه‌سان و بادینان و شوێنه‌كاتی تر‌و، ئه‌مرۆ ئه‌یه‌وێت خوێ بكات به خاوه‌نی ئه‌وه‌ی له پێش ئه‌و له كوردستان كراوه.
عه‌لی قه‌ره‌داغی پاساو بۆ قه‌ته‌ر ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌ڵێت بروا ناكه‌م قه‌ته‌ر له پشتی داعشه‌وه بێت و، ئه‌مجاره‌شیان دیسانه‌وه جارێكی تر به‌رگری له (یوسف قه‌رزاوی) ئه‌كات، شایانی باس و بیرهێنانه‌وه‌یه عه‌لی قه‌ره‌داغی پێشتر به‌رگری له (یوسف قه‌رزاوی) كرد، كاتێك ناوبراو له به‌ر خاتری كوردكوژی رووره‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ئیخوانچی و رژێمی توركیای تیرۆریست له کۆنگرەیەكدا کە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو، چالاکییەکانی {پارتی کرێکارانی کوردستانی} به کاری تیرۆریستی ناوزه‌د كرد.
له سه‌ره‌تای هاتنیدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران(ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ) كۆتایی هێنا به نیاز‌و خواستی هه‌ندێك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه پێیان وابوو توركیای ره‌گه‌زپه‌رست له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌و، به‌ڵام له راگه‌یاندنیكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی (فرانكفۆرتر ئالیكمان)
Frankfurter Allgemeine Zeitung
ئه‌حمه‌د ئۆغڵۆ راشكاوانه وتی: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه نه ته‌نها بۆ توركیا به‌ڵكو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و، هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له نه‌خشه‌ی جوگرافی ناوچه‌كه روو بدات شه‌ر به‌رپائه‌بێت، ئا ئه‌وه‌یه راستی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ئیخوانچییه‌كانی توركیای تیرۆریست.
7/4/2015