که‌ڵک وه‌رگرتنی مه‌لا عه‌بدوللا له وشه‌ی ئێدیتۆر خۆی نمونه‌یه‌ک له ته‌زویره. چونکه ناوبراو شارەزايی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی نه‌بووه. ئێدیتۆری ئه‌و کتێبه ده‌بوو دوو زمانی کوردیی و ئینگلیزیی بزانێ.
ناوبراو ته‌نیا کوردیی زانیوه. له‌به‌ر ئه‌وه ره‌وایی و سه‌لاحییه‌تی ئه‌وکاره‌ی نه‌بووه. له ئه‌ده‌بیاتی حقوقیی زمانی فارسیی‌دا بۆ ئه‌و تاوانه زاراوه‌ی ”جعل عنوان ” به‌کار دێنن.
ئه‌و ته‌زويرانه‌ی که حەسەنزاده له پێداچوونه‌وه‌یه‌ی کتێبه‌که‌ی کارۆل پرۆن هۆبێردا کردوونی زۆر ئاڵقه‌ی بزرکراوی روداوی تێرۆری د. قاسملوو و دواتر د. شه‌ره‌فکه‌ندیی ئاشکرا کردووه.
په‌ندێکی پێشینیانی لاتینی زمانان ده‌ڵێ: کرده‌وه‌ی ئاشکرا نییه‌تی شاراوه ئاشکرا ده‌کا.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم ئێرە کلیک بکەن و بەشەکانی تریش لە داهاتوودا بڵاو دەکرێنەوە، کە سەرجەم سەروی 300 لاپەڕەیە ، مامۆستا گۆران بە وردی باسی ئەم ئه‌و ته‌زويرانه‌ی که حەسەنزاده دەکا.