ئه‌وه‌ی رۆژانه وه‌ک هه‌واڵ و ده‌نگوباس له ماسمێدیای جهانی و ناوچه‌ییدا په‌خش ئه‌کرێته‌وه، بریتییه له جه‌نگ و خوێنڕێژی و زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نگ و خوێنڕێژییانه‌یش پێوه‌ندییان هه‌یه
به‌و ده‌وڵه‌ت و حیزب و رێکخراوانه‌وه که له پێناو ئیسلامدا ئه‌جه‌نگن و ناوچه‌یه‌کی به‌رین و به‌ربڵاوی ئاسیا و ئه‌فریقایان کردوه به (دۆزه‌خێکی راسته‌قینه) و هه‌ر رۆژه شار و گوندێکی ئه‌که‌ن به گۆمی خوێن و (ژن و پیاو)، (پیر و لاو)، (مه‌زن و مناڵ)ی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌بی ئاواره و سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ر ببن.
نموونه: ده‌وڵه‌تی ئێران – {ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام (داعش)} – حیزبوڵا – ئه‌خوان الموسلمین – ئه‌لقاعیده و… .
سه‌باره‌ت به‌و باسه با له‌و بابه‌ته دیکۆمێنتییه‌ی خواره‌وه بڕوانین که له ماسمێدیای (سوید)دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه:
یارمه‌تی ماڵی و دارایی به رێکخراوه ئیسلامییه‌کان مه‌ده‌ن!
ستۆکهۆڵمییان: به‌رنامه‌ی رۆژی {چوارشه‌ممه 22ی ئاپریلی 2015ی (Uppdrag granskning) ئوپدارگ گرانسکنینگ (ئه‌رکی لێپرسینه‌وه)} که یه‌کێک له به‌رنامه به‌پێزه‌کانی ته‌له‌ڤیزیۆنی سویده و رۆژنامه‌وانه به‌تواناکانی وڵاتی سوید ئاماده‌ی ئه‌که‌ن تایبه‌ت بوو به چالاکی گروپه ترۆریستییه ئیسلامییه‌کان له (سوید).
ئه‌م به‌رنامه که له‌ژێر ناوی {(جهاد له گۆته‌نبرگ) -Göteborg) )} په‌خش کرایه‌وه ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وڵه‌تی سوید که بۆ ئه‌نجامدانی (چالاکی لاوان) وه‌ک یارمه‌تی به چه‌ن رێکخراوه‌یه‌ک درا بوو، به‌و پاره‌یه نوێنه‌رانی چه‌ن گروپی تروریستی ئیسلامی‌یان هێناوه بۆ سوید تا له نێو لاوه‌کاندا ده‌سبکه‌ن به ئه‌ندام وه‌رگرتن و روانه‌یان بکه‌ن بۆ ئێراق و سوورییه.
یه‌کێک له‌و رێکخراوانه رێکخراوه‌یه‌که به‌ناوی: {(رێکخراوه‌ی وه‌رزشی و فه‌رهه‌نگی) – (لوویردت)} له شاری گۆته‌نبرگ که {سه‌دوپه‌نجاهه‌زار (150000) کورنی به‌س له جارێکدا} بۆ ئه‌نجامدانی (چالاکی وه‌رزشی) له ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رگرتووه، ئه‌و پوڵه‌یشیان وه‌ک قه‌رز پێنداراوه که بیده‌نه‌وه، به‌ڵکو وه‌ک یارمه‌تی بووه.
به‌ڵام به‌رنامه‌ی {ئوپدارگ گرانسکنینگ (ئه‌رکی لێپرسینه‌وه)} ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد ئه‌و پاره که بۆ ئه‌نجامدانی (چالاکی وه‌رزشی) له ده‌وڵه‌تیان وه‌رگرتوو دراوه به مزگه‌وتێ که رابه‌رانی گروپه ترۆریستییه ئیسلامییه‌کانی هێناوه بۆ سوید.
ئه‌و پوڵه که وه‌ک یارمه‌تی نه‌ک وه‌ک قه‌رزه دراوه پێیان پاره‌ی خه‌ڵکی سویده که ساڵانه وه‌ک {ماڵیات ( سکات، باج)} له گیرفانی خۆیان ئه‌یده‌ن به ده‌وڵه‌تی سوید، ئه‌وه‌یش له کاتێکدایه که پۆلیسی ئاسایشی سوید واته (سێپۆ) له دواین گوزارشی خوی‌دا گروپه جه‌نگییه ئیسلامییه‌کانی به مه‌ترسییه‌کی مه‌زن بۆ دێمۆکراسی ئه‌م وڵاتانه ده‌سنیشان کردوه. هه‌روه‌ها پۆلیسی ئاسایشی سوید ئاماژه‌یشی به‌وه کردووه که نزیکه‌ی(300) که‌س له سویده‌وه روانه کراون بۆ نێو گروپه ترۆریستییه‌کان له ئێراق و سورییه.
دوابه‌دوای په‌خشی ئه‌م به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سیاسه‌تمه‌دارانی سویدی که‌وتوونته به رخنه و ئه‌وانیان به (نادان و ترسه‌نۆک) ده‌سنیشان کرد که بۆچ له به‌رانبه‌ر گروپه جه‌نگییه ئیسلامییه‌کاندا به‌و جۆره ئه‌جووڵێنه‌وه.
خانم (سه‌کینه مادون) ژۆرنالیستی به‌ناوبانگی سویدی که به ره‌گه‌ز تورکه سه‌باره‌ت به‌و باسه له رۆژنامه‌ی (ئێکسپرێسن)دا نووسراوه‌یه‌کی چاپکراوه، له‌گه‌ڵ رخنه‌ی توند له سیاسه‌تمه‌دارانی سویدی ئاماژه به‌وه کردوه که پێویسته به زووترین کات کۆتایی بێنن به‌و یارمه‌تیکردنه، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژنالیسته به توندی ره‌خنه‌ی له {(رێکخراوه‌ی ژینگه) حیزبی سه‌وز} گرتووه که که‌سێکی (ئیسلامگه‌رای) به‌ناوی (محه‌ممه‌د کاپڵان)ی کردوه به وه‌زیر.
(محه‌ممه‌د کاپڵان)ی ئیسلامگه‌را له تورکییه له دایک بووه و له‌لایه‌ن (رێکخراوه‌ی ژینگه)وه کراوه به ( وه‌زیری شارسازی و خانووبه‌ره) ئێستا له کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت دایه، ئه‌م که‌سه دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین رێکخراوه‌ی ئیسلامییه له سوید و بیروباوه‌ڕی سه‌باره‌ت به {(ژنان) و (ئازادی راده‌ربڕین)} له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له سیاسییه‌کانی سویده‌وه که‌وتووته به‌ر ره‌خنه.
(چوارشه‌ممه 22ی ئا‌پریل) به‌رنامه‌ی {ئوپدارگ گرانسکنینگ (ئه‌رکی لێپرسینه‌وه)}.
**
ئه‌م بابه‌ت به فارسی له سایتی (stockholmian.com) وه‌گیراوه، به‌و جۆره بۆمکراوه به کوردی.
ئه‌و وێنه‌یش له خودی نووسراوه‌که‌دا هه‌یه!
سپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی ( stockholmian)
11/5/2015
سه‌عی سه‌قزی.