به‌رپرسانی باشووری کوردستان هێشتا به شێوه‌یه‌کی جدی به‌دوواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گشتییان بۆ نه‌کردووه و به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر پێشی پێ نه‌گیردرێ ره‌نگه کاره‌ساتی گه‌وره دروست بکا .
به کارهێنان و بازرگانی کردن به‌و ماده کوشنده‌یه له باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت ئاشنا بوون و گه‌شه کردنی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دووای راپه‌رین و به گشتی دووای پرۆسه‌ی ئازاد کردنی عێراق له ساڵی 2003 به‌م لاوه ، له‌ساڵی1991 ی زاینی کاتێک راپه‌رینه به شکۆکه‌ی هه‌رێم ده‌ستی پێ کرد و حکوومه‌تی به‌عس پاشه‌کشه‌ی کرد و له دۆخی ناله‌باری هه‌رێم خه‌ڵکانێک ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران بوون ، به رێژه‌یه‌کی زۆر تێکڵاوی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ تووش کردن کوردان به ماده سڕکه‌ره‌کان و دوواتر له سه‌ر ده‌ستی پارێزگاری کوردستان بۆ هه‌نارده کردنی بۆ باشوور ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ناراسته‌و خۆ باشتره بڵێم راسته‌وخۆ هه‌وڵ و ته‌قالایان ئه‌وه بوو چه‌ک له‌شانی لاوانی کورد هه‌ڵماڵن و به جێگای چه‌کی نیشتمانپارێزی ،مه‌نقه‌ڵ و بافور له ده‌ستیان بکه‌ن ، دیاره که ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئێران له‌م باره‌وه کارئاسانی و سه‌رمایه‌گوزارییه‌کی زۆریان بۆ هه‌نارده کردن و تووش کردنی کوردان کردووه .
باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سنوورێکی ده‌ستکردی درێژیان پێکه‌وه هه‌یه و بۆ هه‌نارده کردنی ماده سڕکه‌ره‌کان ، هه‌م بازرگانه‌کان و هه‌م رژیمی ئێران که سه‌ریان له ئاخووری یه‌کدایه ، ئه‌و هه‌له‌یان له رێگای جۆراو جۆره‌وه که پێده‌چێ وه‌ک نموونه قه‌رارگاو و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی و کردنه‌وه‌ی پیشانگاکان و … قواستوه‌ته‌وه به رێگای سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوومانی کۆنترۆڵ کردنیانه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووبێت له رێگای قاچاخ و تووله رێگاکانه‌وه ئاودیوی هه‌رێم کراوه وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کارئاسانی‌یان بۆ ده‌کا .
دیاره هیچ جۆره رێژه‌یه‌کی فه‌رمی یا نافه‌رمی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه تا رێژه‌ی تووشبوان بزاندرێت به‌ڵام له زیندانه‌کانی هه‌رێم خه‌ڵکانێکی زۆری رۆژهه‌ڵات و باشوور و بگره غه‌یره کورد له فارس و تورک و… ئه‌بیندرێت که به‌تاوانی بازرگانی بچووک و به‌کارهێنانی ئه‌و ماده ترسناک و کۆمه‌ڵگا خنکێنه و به پێی یاسای سزادانی عێراقی حوکم دراون که زۆربه‌یان خێزاندار و خاوه‌نی چه‌ندین مناڵن که له‌بنه‌ماله‌کانیان له بارێکی ئابوری سه‌خت و دشواردا ژیان ئه‌که‌ن ، به‌داخه‌وه به جێی ئه‌وه‌ی چاکساز بن و بتوانن دووای ته‌واو کردنی حوکمه‌کانیان به پاکی بگه‌رێنه‌وه بۆ ئامێزی بنه‌ماڵه‌و ئازیزانیان مخابن هه‌ر له‌وێش به‌کاری ئه‌هێنن ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌ی حه‌ب خواردن که‌چی ئیداره‌ی زیندانه‌کان هێشتا توانای بنبڕکرنی بازرگانی و به‌کارهێنان له ناو زیندانه‌کانیان نیه و دۆش داماون و نازانن له کوێوه و له رێگای چ که‌سانێکه‌وه ئه‌برێته ناوه(الله و اعلم).
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حکوومه‌تی باشووری کوردستان رێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و دیارده دزێوه و له‌مپه‌ر وبه‌ربه‌ستێکی بۆ نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وا سالانی داهاتوو شاهێدی بینینی توشبووانێکی زۆرتر ئه‌بین ، من پێم وایه هه‌وڵدان و به‌کرده‌وه بۆ ئاگاکردنه‌وه‌ی لاوان و گه‌نجان له رێگا جۆرواوجۆره‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک دروست کردنی دیکۆمێنت و کورته فیلم و فیلمی درێژ و په‌روه‌رده کردنی منداڵان و مێرمنداڵان و لاوان و روون کردنه‌وه‌ی لایه‌نه نگه‌تیڤه‌کان و ئاکامی توشبوون به‌و ماده ماڵوێرانکه‌ره ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت.
ئه‌و زیندانانه‌ی که به ناو چاکسازین هێشتا به ته‌واوی به‌ندی موخه‌ده‌راتیان له گه‌ڵ تاوانه‌کانی ترجێا نه‌کردوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی سزادراوه‌کان پێکه‌وه له یه‌ک به‌ندان و تا هه‌نووکه له بیری ئه‌وه‌دا نه‌بوونه که توشبووان نه‌خۆشن و له‌ناو چاکسازیه‌کان نه‌خۆشخانه‌یان هه‌بێت و له ژێر چاوه‌دێری دکتۆر و ده‌رونناس ومامۆستای پسپۆر ولێزان تا وانه‌ی باوه‌ر به خۆ بوونیان پێ بڵێته‌وه تا واز له موخه‌ده‌رات بهێنن و به یه‌کجاری پاک ببنه‌وه و بگه‌رێنه‌وه بۆ ئامێزی کۆمه‌ڵگا . حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک هه‌وڵی بۆ بنبڕ نه‌کردنی بازرگانه سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌داوه و هه‌م ئه‌رکی هاووڵاتی دۆستی به جێ نه‌هێناوه تا ژماره‌ی هاووڵاتیانی تووش بوو زیاد نه‌کات ،به داخه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ن رژیمی ئێران سیاسه‌تی تووش بوونی کوردان به ماده‌سڕکه‌ره‌کان به سه‌رکه‌وتووییه‌وه جێ به‌جێی کردووه . 9/7/2014 ی زاینی زیندانی سلێمانی