١١ ی تەمموزی هەموو ساڵێک یادی کۆمەڵکوژی 8000 بۆسنی دەکرێتەوە کەبەدەستی سربیەکان 1995 کوژران.
لە تەمموزی ١٩٩٥ هێزە سربیەکان پەلاماری ناوچەی سربرینیکایان دا کەلەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووکاندا بوو ، هێزەکانی سەر بە un یش کە زۆرینەیان سەربازی هۆڵەندی بوون.
لە دوای گرتنی سربرینیکا، سربیەکان منداڵ و ژن و پیر وپەککەوتەکانیان لە پیاوان و کوڕانی گەنج جیاکردەوە . ڕاتکۆ میلادیچ، سەرکردەی هێزە سربیەکان ئه‌گه‌رچی به‌هه‌مویانی راگه‌یاند که سه‌لامه‌ت ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان روبه‌روی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژی ئه‌وروپا بونه‌وه که له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه رویدابێت
لە ١١ بۆ ١٣ ی تەمموزی ١٩٩٥ ، هەشت هەزار پیاوی موسوڵمانی بۆسنە کوژران ، دیمەنی کوشتنەکانیان لە تەلەفزیۆنی فەرمی سربیاوە بڵاوکرایەوە‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که موسوڵمان بوون
ئەمساڵ، ئێسک و پرووسکی ١٣٦ لە قوربانیانی سربرینیچا ناسرانەوە و وا بڕیارە لە شارۆچکەیەکی نزیک سەرایڤۆی پایتەخت بنێژرێن
ئەم گرافیک نیوزە تایبەتە بە ئەو جینۆسایدە‌و کۆمەڵکوژیە گەورەیەی کە لەبۆسنەو ھەرسک رویداوە.

سەرچاوە ئاوێنە