"an independent online kurdish website

ئەگەر بێین و چاوێک بە مێژووی گەلی کورددا بخشێنین کەچۆن لەگەڵ هەرسێ دوژمنی سەرەکی ( عەرەب . فارس . تورک ) دا ڕۆژان وساڵانی خۆیی گوزەراندوە لەبن دەستی دەوڵەتەکانی (تورک و ئێران و سوریاو عێراق) دا. gelawej_muhammadi14

جابەباشی ئەزانین ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم چوار وڵاتە داگیرکەرە لە مێژودا بە ئێستاشیانەوە چیان بەسەر گەلی کورد دا هێناوە؟کەڕوون وئاشکرایە وحاشاهەڵنەگرە ، لە هیچ کاتێک دا لە پیلانی تێکدان و داگیرکردن و جینۆساید کردنی ڕۆڵەکانی کوردا دەستیان نەپاراستوە، زۆر جار ئەم چوار وڵاتە هەریەکەیان بۆ بەرژەوەندی ومانەوەی دەسەڵاتی دڕندانەی خۆی لەسەر کار وڵاتێکی تری بەرامبەری بۆ گرینگ نەبووە .

لە زۆربەی پرسەکاندا ڕێک نەکەوتون بگرە پلانی شەڕ دژی یەکتریان هەبووە بۆ نموونە شەڕی عێراق و ئێران.کە لەو نێوەندەدا کوردوشارەکوردی یەکانی بندەستی هەردووڵا بوون بە ژێر دەست و پێی هێزی ووشکانی وئاسمانیی ڕژێمەکانەوە کەدیار ترین زەرەر مەند هەردووشاری (( هەڵەبجەو سەردەشت )) بوو بەرچەکی کیمیاوی کەوتن.چونکە سەرەڕای ناکۆکی یەکانی نێودەوڵەتی وشەڕلەسەر کەنداوو هەندێک ناوچەی سنوری ئەوان بۆ پلان دانان و لە نێوبردنی کورد لەهەر پارچەیەکی کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوو. بەهەر حاڵ ئەوە مێژوویەکە وتۆمارەو ناکرێت کەس نکوڵی لەئەوغەدرە مەزنانە بکرێت، چونکە بگرە مناڵی سەر لانکەش ئەو واقیعە ئەزانێت.

بەڵام بەداخەوە جێی نیگەرانی یە ، سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتی یانەی کەبەدەستی دوژمنە دیارو سەرەکی یەکانمان بەسەرگەلەکەماندا هاتوون ،، ئەوەیە ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان ئەیبینین خوێن مژێکی وەکو (قاسم سولەیمانی) بوەتە ناوبژیوان و دەمڕاستی کورد و ڕێنوێنیمان ئەکات زامی دڵی دایک و هەتیوە بێ نازەکانی پێشمەرگە ئەکولێنێتەوەکەخۆیان بۆمەبەستێکی تر بەشەهیدکردن داوە . . . ئاخۆئیتربۆسەرکردە بەناو خەمخۆرەکانی کورد کەئەمڕۆ دوژمن دێنن تیماری برینەکانمان بۆبکات بەس نی یە؟؟چیتر شەڕە پلەو مەقام بەس نی یە بەرژەوەندی حیزبی و بەرژەوەندیی بنەماڵەی و رایبەتی وشەڕەکورسی بەس نی یە ؟ .

ئایا هەتاکەی ویژدانتان ڕێگەتان دەدات وئازارتان نادات ستەم و خیانەت لە گەلێک بکەن کە بەخوێنی ڕۆڵەی نازداری خۆی ئەو خاکەی ڕزگار کردوەوئێوەشی خستۆتەسەرکورسی ؟؟ ئێوەش لەجیاتی ئەوەی هەریەکەو لەڕێگەیەکەوە و بەباشترین شێوە ودڵسۆزانە،، خزمەتی ئەوگەلەستەم دیدەیەبکەن ، هاتوون هەریەکەو بۆمانەوەی دەستەڵاتی خۆتان پەناتان بۆدوژمنێکی سەرسەختی کوردبردووەو کردوتانە بەدەمڕاست وبڕیاردەری گەل. وەک ئەوەی بێ ئاگابن کەئەوەخۆدزینەوەیە لەواقیع و بەبێ ڕەزامەندیی خۆتان لاپەڕەکانی مێژووی گەلتان پڕکردووە لەنوسینەوەی غەدرەگەورەکان و ئەنجامدەرەکەشی خۆتانن .


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی