"an independent online kurdish website

من زۆر جار لە گەڵ هاوڕێکانمدا ئەو جۆرە باسەمان هێناوەتە گۆڕێ و من هاوڕانەبووم لەگەڵ ئەوخاڵەی سەرەوە هەمیشە ووتومە ئایا پیاوان تا چەندە گاریگەری یان لەسەر ڕۆڵ ودەسەڵاتی ژنانداهەیە ولەکام بواردا .gelawej_muhammadi14

ئەوەی من بینیومە لە ڕابردو و ئێستاشدا زۆر تر پیاوان کاریگەری یان لەسەر ژنان هەبوەلەزۆر بواردا ویستوویانەوهەوڵی ئەوەیان داوە هەیمەنەی خۆیان بەسەرژناندا بکەن بەسێبەری هاتنەژێر خواستەکانیان ونمونەشمان زۆرن،وەک کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی کەدەگمەن هەبوە لە ناو ژن و پیاوەکان دا ئەگەر پیاوێک کاری سیاسی کردبێت و ئەندامی حیزبێک بوبیت ،ژنەکەیشی ئەندامی حیزبێکی تر بوبێت. . یان ژنەکە بێلایەن بوە یان بەبێ ئەملاولا ئەبێت ئەویش بوبێتە ئەندامی حیزبەکەی پیاوەکەی ئەمەلەکایەی سیاسی ،، لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە ئەگەر مێرد ناکۆک بووبیت لەگەڵ خانەوادەیەک یان بنەماڵەیەکی تر بەبێ چەندوچوون ژنەکەشی خستۆتە ناو کێشەکان و وەک خۆی تەرەف بووە ، لەکاتی پێک هاتن و ئاشت بوونەوەش ژنەکە دەوری سێبەرێک یان ئامێرێکی بینیوە بەدەست مێردەکەیەوە و بۆنزیک بوونەوە وئاشتی هیچ پرسێکی پێ نەکراوە

. نمونەیەکی زیندووی تریش زۆر جار هەیە پیاوان بواری ئاینەکەیان دوند نەگرتوە بۆنمونە نوێژ ناخوێننن یان دەخۆنەوە ،هەندیك جاریش زۆربەی دانیشتن وباسەکان دەبەنەماڵەوە بەبێ ویستی ژنەکەو خانەوادەکەی ،، لە هەمان کاتدا ژنی ماڵەکە باوەڕێکی تری هەیە نوێژ ئەخوێنێت. ئەوە زۆربەی جارەکان لای ژنەکە ئاسیایە کە پیاوەکەی ئازادە لەبیرکردنەوەو هەڵبژاردنی ئاین ، بەڵام پێچەوانەی ئەمە زۆر دەگمەنە ئەو پیاوانەی باوەڕێکی قوڵیان بە ئیسلام هەیە و ژن و کچەکانیان دەبێت خواستی ئەوان پۆشاك ببپۆشن و چونەدەرەوە بکەن ولەژێرچاورذیریدابن و زۆرشتی تریش کەباس کردیان لێرە زۆر بابەتەکەم درێژدەکاتەوە .

ئەو بۆچوونە دژبەیەکە لەسەرەوەئاماژەم پێکرد ئیترهاوسەنگی و بەرابەری و باوەڕ بوون بەئازادی یەکتری وقبوڵ کردنی یەکتری ودروشمەسەرزارەکی یەکان ، هیچ مانایەکی ڕاستی یان نامێنێت و لەبەرامبەردا چینێکی خۆسەپێن وخۆپەرست دروست دەبێت ، کەبەهێزی بازووەکانی زاڵکردنی بۆچون وڕاکانی خۆی چینێکی تری خستۆتە ژێر خواست وداواکاری یەکانی خۆیەوەو، . مەگەر بەپیی تێپەڕ بوونی کات یان بیرکردنەوەی تاکەکان لەڕەگەزی نێر یان گۆڕینی ئایدیۆلۆژیاکەی ئەوچینە ،، یان بەجۆرێک لەجۆرەکانی بەزەی وهەستکردن بەئازاری ویژدان ڕیگەکان کەمێک بێ لەمپەر بکات بۆ بەرامبەرەکەی و ئەوانیش بتوانن هەناسەیەک لەگەڵ ویست وئازادی یەکانی تاک هەڵمژن وچیتر زۆربەی شتەکان بڤەنەبێت بۆئەوانیش بەڵام لەسنوری خۆیان دا.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی