"an independent online kurdish website

بە پێچەوانەی باس و خواسی گەرمی دەسەڵاتدارانی تاران کە باس لە سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیان دەکەنmuhamad_suleimani-0

و وای نیشاندەدەن کە گوایە  ئێران بەرەو دێمۆکراتیزەکردن و دادپەروەری سیاسی و نەتەوەی هەنگاوی بەرەو پێشەوە هاویشتووە و لەو ڕێگایەشەوە وڵات و دەسەڵاتەکەی خۆی سەقامگیرکردوە و هیچ جۆرە هەڕەش و نیگەرانیەك شك نابن کە ئەوان بترسێنێت  و لەسەر دەسەڵات لایانبدات.  دیارە جۆری خۆپێدا هەڵدان و مەتحو سەناکەیان بەتەواوی داماوی و پەشێوی پێوەدیارە وئەگەر بە گوێرەی  قسەی کاربەدەستانی نیزام ئەوەڕاست بێت، ئەی بۆچی بەرپرسە ئەمنیەکانی ڕێژیم زۆر بە نیگەرانیەوە باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی کوردستان و  لاوازی جمووجۆڵی چەکداری هێزە تیکۆشەر و خەباتگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و دەڵێن سنوورەکان ئارامن و لە مەترسی نیزامی نەیارانیان پاڕێزراون. ئاماژەکردن  بەو خاڵە و کۆمەڵێك بابەتی دیکەی پەیوەندیدار ئەو راستیە دەسەلمێنن کە نەڕێژیمی ئاخوندی سەقامگیربووە و  بەرویەکەیتریشدا خەباتی چەکداری تێکۆشەرانی کوردستانیش پەکی نەکەوتووە و هەر ڕۆژێك گەل بخوازێت ئەو ئیرادە و وشیاریە نەتەوەیە بەدی دەکرێت کە وەك ڕابردوو مەترسی گەورە لەسەر ڕێژیم و دامودەگائەمنی و سیاسیەکانی دروست بکڕیتەوە.

 بەدڵنیایەوە خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات و هێزەکانی تری ڕۆژهەڵات لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ ئەوەی کوردستان بکرێتەوە مەتەرێزی بەرخۆدان و تێکۆشانی سیاسی و نیزامی. دیارە ئەوە ڕاستنیە کە گوایە نیزامی ئاخوندی توانیویەتی بەسەر کێشە و قەیرانە نێوخۆی و دەرەوەیەکانیدا زاڵ بێت و، بەهەشتێکی بەرینیان بۆ گەلانی ئێران دروستکردوە و بەگشتی کۆمەڵگا تێیدا هەست بەئاسودەی و ئارامیان دەکات. دیارە ئەوە تەنیا خەیاڵ و پڵاوی ئاخوندەکانی ئێران و بەس. ئەوەی ڕاستی بێت کار بەدەستانی تاران بۆ ئەوەی خۆیان لە شەپۆلی بێزاری و ناڕەزایەتی گەلانی وڵات بپارێزن لە ئێستادا،  لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران خۆیان سەرقاڵی شەڕ و ململانەی لاوەکیکردوە بۆ ئەوەی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کوردتیش بێت خۆیان لە مەترسیەکانی نێوخۆی ڕێژیم بپارێزن. بەتایبەتیش لە حاڵی حازردا کە خۆیان بۆ دەورەی دەیەمی هەڵبژاردنی پارلمانی وڵات ئامادە دەکەن.  بەگوێرەی توێژینەوە و و تێڕوانینی چەمکی  زانستی سیاسی سەبارەت بە میکانیزم و میتۆدی سەقامگیری حوکمڕانی لە هەر وڵاتێكدا، بەجۆرێك سەیر دەکرێت کە تاچ ڕادەیەك دێمۆکڕاسی و دادپەروەری و مافی سیاسی و نەتەوەی لە بەرچاوگیراوە و سیاسەتی لێك هەڵاواردن و پەراوێزخستن پەیرەوی نەکراوە. کاتێك حکوومەتێکی نادێمۆکراتیکی وەك ڕێژیمی ئاخوندی  بە ڕێگای فشار و بە هێزی نیزامی خۆیان بەسەر ئیرادەی خەڵکەکەیانداسەپاندوە وهەر جۆرە ڕادەربڕین و ئازادیە سیاسی و نەتەوەی و ئابووریەکان لە بەرژەوەندی دەستەیەك پچوكدا قۆرخ کراون و پەرێزێك لە خۆشگوزەرانی  پاوانی خۆیان و بنەماڵە و هاوقۆڵەکانیانکردوە و گەلەکەیان توشی برسیەتی و نەداری دەکەن، ناکرێت ئەو وڵاتە خۆی دڵی بە سەقامگیری خۆش بێت.

 بەرویەکەیتریشدا ڕۆژانە ئازادیخوازانی وڵات کە داوای سەرەتایترین مافی خۆیان دەکەن، روبەڕویگرتن و ئیعدامی بەکۆمەڵ دەکڕینەوە و لە سێدارەدان ڕێژەی ئاسایخۆی تێپەڕانوە و وڵات کراوەتە کۆشتارگای جیابیران و نەتەوەخوازانی ئێران. لە حاڵێکیوادا ناکرێت ئیدیعای سەقامگیری سیاسی ئێران لە جێگای خۆیدابێت، چوونکی لەو پەیوەندیەدا دڵی هاووڵاتیانی خۆی بەدەست نە هێناوە و کۆدەنگی سیاسی و نەتەوەی گەلانی لە پشت نیە و  زۆرینەی گەلانی پێك هێنەری وڵات دژی سیاسەتی حکوومەتی ئاخوندین.  ئەوە ئاشکرایە کە حکوومەتی ئاخوندی ئێرانیش وەك هەر وڵاتێکی دیکتاتۆری دیکەی دونیا بە زۆری سەرنێزە و کۆمەڵکوژی ئازادیخوازانی وڵات دەستی بەدەسەڵاتەوە گیرکردوە و ئەگەر بێت و مەجالی هەڵبژاردنێکی دێمۆکڕاتیك لە ئێراندا پیك بێت، ئەو دەسەڵاتە بەتەواوی پەراوێز دەخرێ و گەلانی وڵات بەگشتی دەنگ بە ئازادی و مافی سیاسی و هاونیشتیمانی بوون دەدەن و بۆجارێک دیکە ڕەوای ئیدارەدانی وڵات بەو دەسەڵاتە نادرێتەوە. کاربەدەستانی تاران وێرای تێپەربوونیان بەسەر قەیرانی سیاسی و ئابووری و نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵکی وڵاتدا و، بەلاڕێدابردنی بیرورای نێوخۆی و نێونەتەوەی سەبارەت بە چۆنیەتی  هەلومورجی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلانی بندەستی ژێرحاکمیەتی ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندا، خۆیان سەرقاڵی ململانەی ناوچە کردوە و ئەوەتا لە سووریە و یەمەن و ئێراقدا بەشداری کەڵاوەکیشیەکان دەکات و ساڵانەیش بوجەیەکی کەڵانی وڵات بەو رێگا ناشەرعیەدا بەهەدەر دەدرێت. حکوومەتی ئاخوندی ئێران و دامودەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە ماوەیەکە لە کاناڵی جیا جیاوە هەوڵدەدەن ئەوە بسەلمێنن کە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا مەترسییان لەسەر نیە وهێزەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە سنوورەکانەوە جمووجۆڵی خەباتی چەکداریان نەماوە و بەقەولی خۆیان ئێستا ئێرانی فرە ڕەنگ و فرەنەتەوەی بۆتە دەریای ئارام و وڵات بەگشتی لە ئەمن و ئاماندایە.

کاربەدەستانی ئەمنیەتی ڕێژیم دەمێکە لەو ڕێگایەوە هەوڵی خۆهێورکردنەوەیان دەدەن وئەو کاتەیش کە رۆژهەڵاتی کوردستان بە قەڵای بەرگری و تێکۆشانی سیاسی و چەکداری بەدژی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت ناسرابوو و بە سەنگری بەرگری لە دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ ناوبانگی بە هەموو وڵاتدا بڵاو ببوویەوە، ئەو چیرۆکە بێمانایەن  بۆ دڵدانەوەیان باس دەکرد هەتاشکەست و پاشەکشەکانیان لە بەرچاوی لایەنگرانیان بشارنەوە. پاش سێ دەیە تێپەڕبوون بەسەر رووداوەکانی وڵاتدا، خەریکن بۆ جارێکی دیکە پاشەکشە و نائارامیەکانیان بەو ڕێگایەدا بشارنەوە. بێگوومان دەورەی دەیەمی شانۆسازی  پارلمانیش کە ئێستا خۆی بۆ ئامادە دەکەن ناتوانێت ئەو دەسەڵاتە لە قەیران و گێژاوی نێوخۆی بپارێزێت و داخوازەڕەواکانی گەلانی وڵات دابین بکات.

02.01.2016

محمد سلێمانی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی