شوێندانه‌ری بزوتنهوەی پۆپۆلیستی رەوتی رێفۆرمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر بزاڤی رزگاریخوازی كورد، بووەتە ئه‌نجامی كه‌رتبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به سه‌ر دوو به‌شدا:
به‌شی یەکەم له سه‌ر هه‌ڵویستی رادیكالیزهتربوونهوهی داخوازه نهتهوایهتیهكانیانی کورد سوورن‌و متمانه به هیچكام له لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات ناكهنو وزه‌ی خۆیان بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی، هێنانه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی پلۆرال-دیموكراتیك ته‌رخان دهكهنو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له بواری نێوخۆیه‌وه بروایان به نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، سازكردنی ئاكسیۆنو ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری یه. له بواری ده‌ره‌كیشدا پشتیان به هه‌ڵویستی كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ داكۆكی كردن له داخوازییه‌كانیانه. له‌نێو پرۆژه‌ی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌سه‌ڵاته زڵهێزه‌كانی نێو دهوڵهتیو هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی جاروبار جێگه‌ی دڵگه‌رمیان، جاری واشه هۆكاری دڵساردیانه. بۆیه له ئه‌نجامدا هه‌ر به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك پشت ئه‌ستوورن.
به‌شه‌كه‌ی تر وابیر دەکانەوە له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، گۆرانگارێكی هیوا به‌خش هاتۆته كایه‌وه،كه‌له‌به‌رێكی به‌رین له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ههستپێدهكهن، پێیانوایه ده‌توانن له گه‌ڵ به‌ره‌ی چاكسازیخوازی ناو ده‌سه‌ڵات ئیئتلاف بكهنو له‌و رێگه‌وه به شوێن چاره سه‌ری كێشه نهتهوایهتیهكانیانن ، ئه‌و به‌شه بروایان به گوشاری نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ركۆماری ئیسلامی نییه. به‌شداریكردنی راسته‌وخۆ له كێشه‌ی كورد له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه به بابه‌تێكی ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، پێیانوایه ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تیه له ره‌وتی چاكسازیخوازی پشتیوانی بكرێ، كه‌وتنه پاڵ بزووتنه‌وه ریفۆرمیستیهكان به خالێكی گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به رێكارێكی گرینگ، جیاواز و به نۆژنبوونهوهی ههڵوێستو كرداری نه‌ته‌وه‌یی ده‌نرخێنن.
له راستیدا ئه‌م كه‌رت‌و په‌رتبوونه‌و باگراوه‌نده مێژوویه‌كانی بۆ درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ده‌گه‌رێته‌وه،كه له بڕگه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌لاتدارتی ئێران كهشو هه‌وای سیاسی كوردستانی تووشی كه‌له‌به‌رو نایه‌كگرتوویی ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كردووه.
له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌مپاتی رێككه‌وتن له گه‌ل ئه‌و سیستمه زۆر به هێز بوو،به هۆی هێرشی به‌ربلاوی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر كوردستان‌و ره‌چاوكردنی شێوازی چه‌كدارانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد،ڕاڕایی كۆمه‌ڵێك گروپ‌و لایه‌نی سیاسی كورد، جێگه‌ی خۆی به هه‌ڵوێستی بهربهرهكانیكردن له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا. پاش پیلانی گه‌ڵاڵه كردنی پرسی وت‌و وێژو داسه‌پاندنی به مه‌به‌ستی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت بۆ ته‌یار كردنه‌وه‌ی هێزه نیزامیه‌كانی رژیم بۆ هێرشهێنانی به‌ر بڵاوتر بۆ سه‌ر كوردستان، بۆچوونی متمانكردن به كۆماری ئیسلامی له نێو بیر‌و رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی كاڵبۆوه. له‌و بڕگه‌یه‌دا دهسهلاتو خه‌ڵكی كوردستان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر یهكڵابوونهوه ، ئه‌وه بوو كه‌لێنی هه‌ڵوێستی سیاسی پێكهاته‌ی بهرخۆدانخوازی كورد به هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی پڕ بووە.
ئه‌م دۆخه سیاسیه تا 2ی جۆزه‌ردانی 1376ی هه‌تاوی باڵانسی هاو كێشه‌كانی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌و پارسه‌نگه ئاماژه بۆكراوه راگرتبوو.واته نه كۆماری ئیسلامی وازی غه‌یره نیزامی له چاره‌سازی كێشه‌ی كورد بوو نه كوردیش ئاماده‌بوو له هێڵی هزری رادیكالیزهكردنی داخوازییه‌كانی دابه‌زێت
به دوای هاتنه سه‌ركاری خاته‌می‌و هێنانه به‌رباسی دیسكۆرسی لێكتێگه‌یشتنی كه‌لتووره جیاوازه‌كان، خه‌لك ساڵاریو كۆمه‌ڵێك واتای له‌و چه‌شنه كه گارانتێكی ئیجراییان له پشت نه‌بوو بۆ رایهكیتر كه‌لێنێكی به‌رین له بزووتنه‌وه‌ی كورد كهوتو سه‌رله نوێ ڕاڕایی متمانه كردن به به‌شێك له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر كهشو هه‌وای كوردستاندا زاڵبووە.
پاش بێنێوهرۆكبوونی ره‌وتی چاكسازیخوازی 2ی جۆزهردانیهكان، هه‌رسهێنانی ئه‌م ئه‌زموونه كه به نرخی بێدهسكهوتی لایه‌نی رێفۆرمخوازی كوردی ته‌واو بوو بۆ جاری چه‌نده‌م بۆچوونی ڕاڕایی له به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی كه‌وته پاشهكشهكردنهوه.به‌م جۆره كه‌لێنی بزووتنه‌وه‌ی كورد تا راده‌یه‌ك پڕ بووە.
له گه‌ڵ به‌سه‌رۆك كۆماریكردنی ئه‌حمه‌دی نژاد، له خوولی نۆهه‌می سه‌ركۆماری ئێران‌و گه‌راندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی و زاڵبوونه‌وه‌ی بۆچوونی بناژۆخوازی ئایینی، بۆچوونی متمانه‌كردن به ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی كه‌وته په‌راوێزه‌وه . ئه‌و دۆخه هه‌تا خووڵی ده‌یه‌می به سه‌رۆك كۆماری كردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌و چه‌شنه‌ی باسكرا مایه‌وه.
به هۆی هاتنه گۆره‌پانی لایه‌نی چاكسازیخوازی ناو ده‌سه‌ڵات كه مووسه‌وی – كه‌رووبی له خوولی ده‌هه‌می سه‌ركۆماری نوێنه‌رایه‌تیان كرد‌و دواتر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی لێكهوتهوه. سه‌ر له نوێ له نێو بزاڤی كورد دا كه‌له‌به‌ر پێكهاته‌وه بابه‌تێك كه هه‌نووكه له هه‌ڵوێستی رێكخراوه‌كانی ئۆپوزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات له ناو خۆ‌و تاراوگه‌دا ده‌یبینین.
هه‌نووكه كۆمه‌لێك گروپ‌و رێكخراوی سیاسی دژبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ته‌نانه‌ت رێكخراوی خوازیاری رووخانی رژیم دووچاری ئه‌و دوودڵیه بوونه‌وه‌و بروایان به‌وه‌یه له‌ناو سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێران كه‌له‌به‌رێك پێكهاتووه كه جێگه‌ی مانۆری كوردی تێدایه.
هه‌موو تاقیكاریهكان ده‌ریانخستووه له ناو سیسته‌می چه‌قبه‌ستووی رژیمی ئاخووندی كه ته‌نیا وه‌لی فقیه شابه‌یتی هه‌موو بهیتهكانه، ناكرێ متمانه به ده‌سه‌ڵات بكرێ تا ددان به مافه میللی – دیموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد دابێنێ.
كه وایه بۆچوونی رادیكالیزهتر كردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له رۆژهه‌لاتی كوردستان لۆژیكترین هه‌ڵویسته.تووڕ هه‌ڵدانی ئه‌زموونی متمانه‌كردن به كۆماری ئیسلامی كه بۆچوونێكی ههرسهێنراوه ده‌توانی ریزی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وایه‌تیمان بە هێزتر کاتەوە.