Hoppa till innehåll
Hem » گەڕان بە دوای پێناسەیەک بۆ بونیاد گەرایی ئیسلامیی، ئه‌یوب ئه‌یوب زاده‌

گەڕان بە دوای پێناسەیەک بۆ بونیاد گەرایی ئیسلامیی، ئه‌یوب ئه‌یوب زاده‌

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بزووتنەوەی بونیادگەرایی ئیسلامیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سەرویی ئەفریقا تین و گوڕێکی بێوێنەی بەخۆیەوە گرتووە.

ayob-ayobzade

ئەو ھێزەی کە تەنیا جاران دەیتوانی لە قاوخی دەستەیەکی بچووکی وەک فیداییانی ئیسلام لە ئێران و لە سوریە و ئەلجزایر جموجۆڵ لە خۆی بنوێنێ، لە ساڵانی پێش کۆتایی ھاتنی ئەم سەدەیە و بەتایبەتی لە دوای بڕانەوەی شەڕی سارد لە ھێندێک وڵاتدا توانی زۆر بە سانایی دەسەڵاتی سیاسی بگرێتە دەست و، لە ھەندێکی تریش شەپۆلی تووڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵک بە دژی ناوەند بقوزێتەوە و بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. لە ئێران بونیادگەرایی ئیسلامی توانی ڕێبەری ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی ھەتاویی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی قۆرخ بکا و نیزامێکی ئیسلامی دابمەزرێنێ. لە ئەفغانستان تالیبان توانی بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتی ڕەش و بێبەزەییانەی خۆی لهو وڵاتە بسەپێنێ. لە سودان بونیادگەرایی ئیسلامیی توانی لەڕێگەی کودەتایەکی سەربازییەوە دەسەڵات بگرێتەدەست. ھەر لە درێژەی ئەم دۆخەدا لە وەڵاتانی میسر و لوبنان و عێراق و باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان توانیویانە ڕەوتی بەھێز بوون و بەخۆداھاتن بپێون. لە ناو ھەناوی ئەو باروودۆخە دا ھاتنەئارای دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام، ناسراو بە داعش وەک ھێزێکی تاوانکار و دڕندهی تر، دەتوانین بەم لیستەیە زیاتر بکەین. بەم جۆرە وەک دهبینین دیاردەی بونیادگەرایی ئیسلامیی بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی ناسراو بە جیھانی سێیەمی گرتووتەوە و کەمتر ڕووداوێکی خوێناویی و بێبەزەییانەی وەک سەربڕین و سووتاندن و تەقاندنەوە بەدیناکرێ، جێی شەقڵ و مۆری بونیادگەرایی ئیسلامیی پێوە دیار نەبێ.

تکایە ئێرە کلیک بکەن بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکە PDF