"an independent online kurdish website

باکوری کوردستان بە پێشچاوی گەلی کورد و کۆمەڵگای نێونەتەوەیەوە کەوتۆتە بەر هێرشی دڕندانەی حکوومەت و دەسەڵاتی تاكڕەوانەی سپای نیزامی “ئۆردۆغان”muhamad_suleimani-0

و بەهۆی سیاسەتی  خۆپەرستیانەوە ڕۆژنیە لە شارەکانی باکوردا، بەتاوانی هێنانە بەرباس و داواکاری سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستاندا، پیرو گەنج و مناڵی کورد  شەهید و  بریندار دەکرێن و، یان بەتاوانی ئازادیخوازی و  بە دلیل و بەهانەی بێبنەما دەگیرێن و دەخرێنە زیندانەوە. سەر‌هەڵدانەوەی شەڕ و نائارامیەکانی نێوان پارتی کڕیکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیە، ئۆمێدی پرۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیان و هەوڵدان بۆ سەقامگیری سیاسی و دابینکردنی مافی سیاسی و نەتەوایەتی کورد لە باکوری  کوردستانیدا، بەرەو لوتکەی ترس  و نادیاری بردۆتە پێشەوە. حکوومەتی تورکیە ئەگەر نیازی چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی کوردی بەر لەسەر هەڵدانەوەی ئەو قەیرانە هەبووایە و چارەسەری پرسی نەتەوایەتی گەلی کوردیان  لە بەرنامەی حکوومەتەکەیاندا دەست نیشان کردبایە و باوەڕیان بە چارەسەرکردنی ئەو مەسەلەیە لە هەلومەرجی ئێستادا هێنابایە، هەرگیز سپای تورک بە بڕیاری ئۆردۆگان هێرشی نەهێنایەوە بۆ سەر خەڵکی کوردستان و پرۆسەی لە نێوبردن و  قڕکردنی نەتەوەی کوردی نەدەگرتەوەبەر. بەهۆی خەونی سوڵتانیزم و تورکیزمی حکوومەتی تورکیە و بێ باوەڕی کاربەدەستانی ئانکارا  بە چارەسەرکردنی پرسی سیاسی کورد ، هەرگیز ئەو رووداوەی لێنەدەکەوتەوە کە دەوڵەتی تورکیە بۆجارێکیتر سپایەکی پڕچەك، بەو جۆرە بەربڵاو و  دڕندانەیە ڕەوانەی سەر ژیان و گیان هاوڵاتیانی کورد بکا و  پەلاماری بۆسەر شار و ناوچە و گوندەکانی کوردستانی باکور دەست پێ بکاتەوە. لانی کەم دەوڵەتی تورکیە دەبوو لەو ڕاستیە گەیشتبان کە بەڕێگای شەڕ و کوشتاری بەکۆمەڵی کوردانی کوردستاندا، ناتوانن بەسەر ئیرادەی نەتەوەی کورددا زاڵبن و تەنیا  وئەو کێشەیە بە ڕێگای دیالۆگی  ئاشتیەوەچارەسەردەکرێت.

ئێستایش زۆر درەنگ نیە کە دەسەڵاتی تورك ئاوڕی جیدی و بەرپرسانە  لە مەسەلەی کورد بداتەوە و لە گەڵ نوێنەرانی خەڵکی کوردستاندا بکەوێتە وتووێژی ئاشتی بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەی کورد. چوونکی شەر کلیلی چارەسەرکردنی هیچ کێشە و قەیرانیکی سیاسی و نەتەوەی و هەتا ئابووری و کۆمەڵایەتیش نیە و گەڕانەوەی دوولایەن بۆسەر مێزی گفتووگۆی سیاسی سەرەتا بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و  لابردنی قەدەخەکردنی هاتوو چۆی هاونیشتیمانیانی کوردستان   لە شوێنی ژیانیانەوە بۆ هەر شوێنێك کەخواستیان دابین دەکات. ئۆردۆگان ئەگەر پێیوابێت بەڕێگای توندوتیژی ئەمنی و نیزامیدا بەسەر ئیرادەی سیاسی و سۆڕشگێڕی گەلی کورد دا سەردەکەوێت و پاشەکشە بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی و نەتەوایەتی کورد لە باکوری کوردستان دەکات، بیرکردنەوەیەکی هەتا بڵێی هەڵەیە و ئەو خەباتەی لەو بەشەی کوردستان دەستی پێکردوە و بەدار و بەرد ئازادیخوازانی کورد بەرەورووی هێزی تورك دەبنەوە بە بەرچاوی بیروڕای نێونەتەوەیە، سیگنالێکی گەلێك دیار و روونە کە کورد بێگەڕانەوە بۆ خاڵی سیفر داوای مافی سیاسی خۆی دەکات و داوایانکردوە، گەلی کورد خۆی ئیدارەی کوردستانی باکور بکات. ” ئەوەی گەلی کورد داوایکردوە، هەڕەشە و هێرشنیە بۆسەر دابەشبوونی جوگرافیای تورکیە “، بەڵکوو هەوڵدانە بۆ ئەوەی تەبای و برایەتی نێوان دوو گەلی کورد و تورك لەسەر ئەساسی قبووڵکردنی یەکتری بینا بکرێت و ناکرێت حکوومەتی تورکیە لەسەر سیاسەتی ڕابردووی کە حاشاکردن بووە لە گەلی کورد بەردەوامی بەو جۆرە بیرکردنەوە شۆڤێنیان بدەن و بەڵکوو پێویستە ڕێز لە خواستی  گەلی کورد بگرێ  و تورك لاپەرەیەکی نوێ و دوور لە توندو تیژی  لە گەڵ خەڵکی کوردستاندا بەیەکەوە لە تورکیەی دێمۆکڕاتدا بەئارامی و دوور لە شەڕ و نائارامی هەڵبداتەوە و لە تەنیشت یەکتریدا بژین.

ئەگەر بەڕاستی حکوومەتی تورکیە زۆر جار بە شێوەی فەرمی و نافەرمی ڕایانگەیاندوە کە پشتیووانی لە دروسبوونی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان دەکەن،باشە ئەگەر بەڕاستیانە و لەو بارەوە نیەتی خێریان هەبێت بۆ پرسی کورد کە مێژوویەکی چەندین ساڵەی هەیە سەرەتا لە لای خۆیان یەك لای  ئەو پرسە نەتەوەیە ناکاتەوە، خۆ ئەو خەڵکەی ڕۆژانە لەشارەکانی کوردستانی باکور بەدەستی سپای تورکیە شەهید دەکرێن، ئەوانیش هەر کوردن و دەیان هەوێت لە چوار چێوەی وڵاتی تورکیەدا بەمافی سیاسی و نەتەوەیان بگەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی