"an independent online kurdish website

لە وڵاتێکدا کە حکوومەتەکەی  دوور لە هەر بەهاو  ڕێساو یاسایەکی سیاسی و نەتەوەی وەك ڕێژیمی ئاخوندی و  لە بەرچاونەگرتنی مافی ڕادەربڕینی سیاسی و کۆمەڵایەتیmuhamad-suleimani

هاونیشتیمانیانی  وڵاتەکەی ئیدارەبکرێ  و کۆمەڵێك  مرۆڤی پاشکەوتوو و تەنگ بیر، حوکمڕانی بەسەر پانتایەکی گەورەو جوگڕافیای و   فرەنەتەوەی وەك ئێراندا بکەن.  زۆر بەدژواری دەبینم هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێمۆکڕاتیك دەرەتانی بەرێوە چوونی هەبێت یانیش پاش فیلتێرکردنی ناوی بەربژێرەکان و ڕەدکردنەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی کاندیدەکان لە کوردستان مانایەکی ئو تۆبۆ شانۆی بەناو هەڵبژردانی مەجلیس مابێتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە  زۆر بەهەستیاری و بەرچاو و روونی هەڵوێستیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی  دوورەی”  دەیەمی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی  ئێران ”  هەبێ و نەکەونە ژێر تەوژم و کاریگەری شەپۆلی رووداوەکان  و  وەك خۆی پیناسەی حکوومەتی نیزامی و دەسەڵاتدارانی تاران بکرێ و هانی چین و توێژەگلیەکانی ،لانیکەم  هی کوردستان نەدرێت لە ڕێگای بەشداریکردنیان لە  دەنگدان بە پیاوەکانی نیزامدا ، خۆیان بکەنە پاشکۆی پشتیوانی ئیعدامی بەکۆمەڵی ئازادیخوازنی وڵات و داواکەی خامنەی جێ بەجێ بکرێت کە دەڵێت: “با موخالیفانیش بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.  حکوومەتی ئەمنی و نیزامی ئاخوندی ئێران  بۆ شەرحیەدان بە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ویلایەتی  حوکمڕانیان و، بەشداری هەرچی زۆرتری گەلانی بندەستی ڕێژیم وەك هەوڵێك بۆ سرینەوەی مێژووی ڕەشیان بە رووی کۆمەڵگای نێونەتەوەیدا بەکار بهێن و بڵێن، زۆرینەی پێك هاتەکانی وڵات پشتیووانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران دەکەن. مەبەستی کاربەدەستانی ڕێژیمی نیزامی ئێران  بۆ هەموو لایەك روونە کە  دەیان هەوێت ئەوە بسەلمێنن  باوەڕیان بە بنەما و پرینسیپەکانی دێمۆکراسی و ئازادی ڕادەربڕێن هەیە و دەرفەتێکی باش و گونجا و هەیە کە  هەموو لایەك بەشداری هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەوەی هەلومەرجی  دەستاو دەستی دەسەڵات  لە بەرژەوەندی لایەنەکاندا گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردابێت. بەڵام بەدڵنیایەوە کەس بەو دوحای ڕێژیم باوەڕناکات، بەڵکو لەو ڕێگایەوە هەوڵدەدەن بیرورای گشتی کۆمەڵگای وڵات بەتەواوی لەسەر مەسەلە ئەساسی و بنەڕەتیەکان، لەو چوارچێوەیەدا بەلاڕێدا بەرن و ئەو بابەتی هەڵبژاردنەش بکرێتە ئامرازی فریودان و لە بیربردنەەی پرسی نەتەوەی و قەیرانی ئابووری و نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵکی وڵات. ڕێژیمی ئاخوندی لەسەر”  بنەما و فەلسەفەی ئەوتۆ بەرتەسك و تەنگ بیر دامەزراوە کە بە پێوەر و هەڵسەنگاندنەکانی سەدەکانی نێوەڕاست حوکمڕانی بەسەر گەلانی ئێراندا”  دەکات  و رۆژنیە  جودابیران  و تێکۆشەرانی مافویست و دێمۆکڕاسیخواز لە هەموو بەشەکانی وڵات ڕەوانەی ئەشکەنجەگاکان نەکردرێن و ماف و ئازادیە سیاسی و نەتەوەیەکانیان لە چوار چێوەی ئەو رێژیمەدا پایەماڵ نەکرێت. خەڵکی کوردستان قوربانی یەكجار زۆر و بەنرخی لە پێناوی مافی سیاسی و نەتەوەیخۆیدا بەخشیوە و لە ڕابردووشدا حیزبی دێمۆکرات وهەموو لایانە سیاسییەکانی چالاك لە مەیدانی سیاسی وڵاتدا، هەوڵیاندا بە ڕێگای دیالۆگی ئاشتی و لێك تێگەیشتن پرسی سیاسی کورد لە چوار چێوەی دەستووری وڵاتدا جێ بە جێ بکرێت. بەڵام هەموولایەکمان بەچاوی خۆمان بینیمان حکوومەتی ئاخوندی بە چ جۆرێك پێشوازی لە هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی حیزب و نوێنەری دیاریکراوی گەڵ بۆ پرسی ئاشتی لە ئێراندا کرد. کاتێك هێزە سیاسییەکان بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن و بە بەرچاوی میدیای  و تیڤی دەڵێن: بڕیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بابۆخەڵك بێت و هەڵویستی بایکۆت کردنیان دەرنەبڕیوە و خۆیان دەکەن بەپاشکۆی رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، ئیدی ئەو هێزانە  لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا، لە رووی کرداری و مەعنەویەوە چ مانایەك بۆ خۆیان و ڕابردووەکەیان دەهێڵنەوە. یان ئەوەتا بە هەڵە خوێندنەوەی هەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ژینگەی سیاسی و  حوکمڕانی ئێرنیان کردوە و بەو خەونەوە دەژین کە ڕۆژێك لە ئێراندا هەلومەرجی خەباتی مەدەنی و تێکۆشانی ئازاد زەمینەی بۆ بڕەخسێت. خۆ ناشکرێت ڕێژیمی ئێرانمان لە گەڵ کۆمەڵگایەکی بەتەواوی دێمۆکرات و ئازاد لێتێك بچێت. ڕاستە هەر کەس ئازادە چۆن بیردەکاتەوە و رووداوەکان  هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام پێموانیە کەس هەبێت ئەوەی تێنەگیشتبێت، لە حکوومەتی ئاخوندیدا شتێك بە نێوی هەڵبژاردنی ئازاد بوونی نیە و هەر لەوپەیوەندیەشدا ئەو کەسانەیشی لە فیلتەری ڕێژیم دەردەچن، کۆمەڵە خەڵکێکن کە لانیکەم لە کوردستاندا باوەڕیان بە نیزام و پێكهاتەی ڕێژیم و شێوەی بەڕێوەبردن و ئیدارەکانی وڵات بە سەپکی ئاخونددەکان هێناوە. زۆر جێگای داخە کە “حدک”  ئەزموونی ڕابردووی دووبارە دەکاتەوە ، بەڵام بە شکڵ و فۆڕمێکی دیکەوە. ئەوەی بەلای خەڵکی کوردستانەوە جێگای پرسیار و تێرامانە، ئەوەیە کە ئاخۆ دەبێت لە ڕێژیمی ئاخوندیدا سەبارەت بە مافی سیاسی نەتەوەکان ئاڵۆگۆڕێك پێك هاتبێت یان نیازی دابینکردنی ئەو مافە نەتەوەیە لە چوار چێوەی حکوومەتی ئێراندائەگەری دابینکردنی هەبێت  کەچەند لایەنێكی  سیاسی کوردستان لاریان نیە لەوەی خەڵك بەشداری لەو هاڵبژاردنەدا بکات|؟ پاش خوێندنەوە و هەڵسەنگانی بنەما و فەلسەفەی فیکری حکوومەتی ئاخوندی ئێران و سیاسەتی دژی گەلی و وەستانەوەیان لە بەرانبەر هەر بیرێکی ئازاد و دێمۆکراتێكدا و ئەو ستمە سیاسی و نەتەوەیەتیان کە دەرهەقی خەڵکی کوردستان درێژەی پێدەدرێت، هاندان و  بەشداری خەڵك بە دڵنیایەوە هیچ پاساوێکی بۆ نیە و تێگەیشتن و هەڵوێستی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بەتەواوی لە شوێنیخۆیدایەوە و هەتا ئەگەر خەڵك خۆشیان بەهۆی ژینگەی کۆمەڵایەتی و  شوێنی ژیان و گوزەرانیان بەشداری بکەن، بەڵام نابێت هێزێكی سیاسی کە خۆی بە پێشڕەوی شۆڕش بزانێت ڕێگای هەڵە و چەوتی پێشانی کۆمەڵانی خەڵك  بدات و هەژاری دەستی هەڵوێستی ناروونیخۆیبێت و هەلومەرجی سیاسی وەك خۆی لێك نەدابێتەوە.

محمد سلێمانی

19.01.2016

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی