رۆژی ٢٧/ ١/ ٢٠١٦ کۆنفراسی نێو دەولەتی بۆ مەترسی یەکانی گرووپە تەکفیرییەکان لە سەر دونیای ئەمرۆ لە ئانکارای پایتەختی تورکیا بەرێوە چوو.
لە پەراوێزی کۆنفرانسە کە دا، عەلی ئەکبەر ویلایەتی وەزیری پێشووی دەرەوەیی ئێران و راوێژکاری ئیستای نێودەلەتی رێبەری ڕێژیمی کۆماری سێدارە و تیرۆری نێودەلەتیی ئێران. بە ئاشکرا و عەلەنی ژەهرو کینەی کۆماری تئیسلامیی ئیرانی لە هەمبەرمافی ڕەوای گەلی کورد هەلرێشت.ئەو ڕەگەز پەرەستە مافی چاەرەنووسی گەلی کوردی ژێرپەردەی مەزهەب گەرای و جووڵاندنی شعووری ئایینی موسلمانانی ناوچەکە ، بە خەونی ئیسرائیلی لە قەلەمدا و گۆتی: هیچ وەخت ئەم خەونەی ئیسرائیل بەدی نایە .
ئەم قسەیەی عەلی ئەکبەری ویلایەتی دەتوانێ وڵامیكی شیاو بێ بۆ ئەو کەس و لایانانەی کە چ بە ئاشکرا و چ ژێر بە ژێر و بە دزی پێوەندیان لە گەل کۆماری تیرۆریستیی ئێران هەیە و بۆ بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و گرووپیی خۆیان ، کۆماری تیروریست پەروەری ئێران بە فریاد رەسی خۆیان دزانن،بە ىێ رەزامەندیی ئیران حەقیان نییە داوای مافی چارەنووسی خۆیان بکەن.
علی ئەکبەر ویلایەتی لە دایک بووی سالی ١٣٢٤ د کتۆر (مندالانە ) لە سالی ١٣٦٠ تا سالی ١٣٧٦ یانی ١٦ سال وەزیری دەرەوەی ئێرانی ماکەی تیرۆری نێودەولەتی بۆوە.
ناو براو وەک وەزیری پێشووی دەرەوەی ڕێژیمی ئاخوندی،راستە وخۆ سەرپەرەستیی ئەو تیرۆرانەی لە ئۆرووپا بە دژی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژمەکەی کردووە کە تێیدا دەیان کەسایەتیی موخالیفی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە ،بۆ نموونە: تیروری دوکتۆر عەبدوڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤیەن، ساڵی ١٩٨٩، دوکتۆر شاپور بەختیار دوایین سەرۆک وەزیرانی ڕێژیمی پاشایەتیی ئێران لە پاریس ساڵی ١٩٩٠ ، دوکتۆر سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێنۆکراتی کوردستانی ئێران، لە بێرلین پایتەختی ئالمان ، ساڵی ١٩٩٢
هەروەها تەواوی ئەو تیرۆرانەی دەرەوەی مەرزی ئێران ،لە ١٦ سالی تەمەنی وەزیری دەرەوەیی ئێران،کەلە دەورانی عەلی ئەکبەر ویلاتی تیرۆریست دا ئەجام دران بە پالپشی ، ئاسانکاری و دروست کردنی بەلگەی دیپلوماسیی ساختە لە وزارەتی دەرەوە بە ئیمزایی عەلی ئەکبەری ویلایەتی بۆ تیمەکانی تیرۆر دەکران..
عەلی ئەکبەر ویلایەتیی تاوانبار، کە ئێستا راوێژکاری کارۆباری نێودەولەتی ،عەلێ خامنەی رێبەری کۆماری تیرۆریست پەروەی ئیسلامی ئێرانە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی تاوانبار ،تاوانبارە بە کەیسی تیرۆر کردنی دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی لە شاری برلین لە رێستوورانێک بە ناوی میکۆنووس لە سالی ١٣٧١. بکوژان لە لایەن
پۆلیسی شاری برلین دەستگیرکران کە هەموویان سەربە کۆماری تیرۆریستی ئیران بوون..
لە پرۆسەی دادگا دا ، کەیسەکە بەناوی داداگای میکۆنووس ناسراوە. دەسەڵاتی قەزایی ئالمان لەو کەیسەدا ،سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئاستی بالا دا مەحکووم کرد و حوکمی دەستگیرکردنیان دا بە پۆلیسی ئینترپۆل. جا جێگای وەبیرهێنانەوەیە یەکێک لەو کەسانە عەلی ئەکبەری ویلایەتییە..
جێگای داخە کە حقووقی نێودەولەتی بۆوە بە قوربانی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسەتی و کەسانی تاوانباری وەک عەلی ئەکبەری ویلایەتیی داوا کراوە لە لایەن پۆلیسی ئینترپۆلەوە بە کەیفی خۆیان سەفەر دەکەن بۆ هەر ولاتێک کە پێیان خۆشە.
پێویستە ئەو کەس ولایەنانەی کورد لە هەر چوار پارچە ی نیشتمانی دابەشکراو باش بزانن کە کۆماری تیرۆیست پەروەری ئێران و هاو ىیرەکانیان هیچ وەخت نابنە دۆست و فریاد ڕەس بۆیان.
خومەینی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٣٥٨جیهاد سادر کرد بە دژی کۆردانی رۆژهەلاتی کۆردستان ،لەو لاش رێژیمە کەی خۆی بەدۆستی کوردانی باشوور، باکوور و رۆژئاوا دەزانێ، لە لایەکی دیکەوە راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامی بۆ کارو باری نێو دەولەتی مافی چارەنووسی گەلی کورد بە خەونی ئیسرائیل دەزانێ .
لە باشووری کوردستان هەزاران رێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی هەن، کە حەق وابوو خۆپێشاندانێکیان کردبا دژی تاوانبار عەلی ئەکبەری ویلایەتی و پێانگۆتبا : تۆ مافت نییە کە مافی چارە نووسی ئێمە بە خەونی نەیارەکەی خۆت لە قەلەم بدەی. ئێمە لە دەستی ئێوەمانان زیندە بە چاڵ و کیمیا باران، ئەنفال و جینۆساید کراوین. مافی چارەنووسی ئێمە و بڕیاردان لە سەر ئەو مافە، مافی ئێمە یە.