نەك بوتڵی ئاو هیوادارم بەرپرسانی كورد لە بەغداو زۆرێكی ئەوانەی ئێرەش بەر زەمین بە زەمین بدرێن! ئایا ئەوەی كورد هەر لە سەرۆك كۆماری پێشترەوە كە مام جەلال بوو بۆ ئاغای مەعسوم
كە پێی دەڵین بێدەنگترین مەخلوق تا دەگاتە دوا بەرپرس و ئەندام پەرلەمانی كورد لە بەغدا چیان بۆ كورد بەرهەمهێناوە تا بۆیان نیگەران بین؟
لەراستیدا ئەوەی عەرەبەكان بەرامبەر بەو كوردانەی ئێستا لە بەغدا دەیكەن هەڵوێستێكی نیشتیمانی و نەتەوەی ناسیونالیزمی عەرەبی عێراقیە چونكە عێراقی عەرەبی نیشتیمانی ئەوانەو بەغداش پایتەختی ئەوانەو نەوت و سامانی ناوچە عەربیەكانیش موڵكی حەڵاڵی عەرەبەو هیچ مافێكی كوردی پێوە نیە. هەرچۆن نەوت و سامانی كوردستانیش موڵكی حەڵاڵی كورد خۆیەتی و مافی كەسی تری پێوە نیە. واتە دەوڵەتی عێراقی دەوڵتی عەرەبی عێراقیەو پەیوەندی بە كوردەوە نیە. ئێستا كە هیچ پەیوەندییەكی ئەوتۆ لە نێوان حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەماوە، بە چ حەقێك كورد پلەو پایەو پۆستی هەبێت لە حكومەتی عێراقی عەرەبیدا.
باشە كە عێراق و كورد هیچ لە نێوانیاندا نەبێت بە چ حەقێك ئەو مەخلوقە غەیر ناتیقە سەرۆك كۆماری عێراق بێت؟ كە یاساكانی عێراق هیچ پەیوەندییەكیان بە كوردەوە نەبێت كاكە ئارامی خزمی من و ئەندام پەرلەمانە كوردەكانی تر بە چ حەقێك بەشداری دەركردنی یاسا بۆ عێراقی عەرەبی دەكەن؟ كە موچە و ژیانی خەڵكی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەبێت، بەچ حەقێك ئاغای زێباری وەزیری دارایی عێراقی عەرەبی بێت؟ خۆ عێراق بە كرێیان نەگرتووە ئەو كارەیان بۆ بكات؟ كە ئەدەیب و نووسەرو هونەرمەندی كورد هیچ پەیوەندییەكیان بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراقەوە نەبێت، ئێتر رۆڵ و پێگەی كاك فریادی رەواندزی برای ئازیزی من چیە بۆ كورد؟ كە كورد هیچی لە بودجەی عێراق بەرنەكەوێت و رایەڵەیەك لەو رووەوە لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقی عەرەبیدا نەمابێت ئیتر رۆڵی كاك ئەحمەدی حاجی رەشیدی برای ئازیزمان چیە بۆ كورد؟ بەڵێ ئەو رەنجی بەبادە.
بەڵێ راستە زۆرێك لەوانەی لەبەغدان لە پێناوی پارەی موفتدا لەوێن بەڵام دڵنیام چەندین كەسی دڵسۆزی كوردو كوردستانیش بەهەر شێوەیەك بێت و خزمەتی عێراقی عەرەبی دەكەن، كە دیارە من هیوادارم ئەمانە بە تایبەتی ئەوانەیان كە گەندەڵ نەبوون و دوژمنانی كورد نەیانتوانیووە بیانكڕن بە دوور بن لە هەر كێشەیەك و بگەڕێنەوە بۆ خزمەتی وڵات و نەتەوەكەیان، كە لە راستیدا نە عەرەبی عێراق پێویستی بەو خزمەتەی كورد هەیە نە حەقیشە عەەربی عێراق بەوە رازی بێت كورد ئەو پێگەو پۆستانەی لەبەغدا هەبێت و نە یەك دیناری عەرەەبی عێراقیش بدرێت بەو بەرپرسانەو بە كوردیش. بۆیە كۆی هەڵوێستەكانی عەرەبە ناسیونالیستەكانی عێراق بەرامبەر بە كورد رەوایەو هەڵوێستەكانی مالیكی و عەبادی و سەدرو حەنان فەتلاوی و عالیە نوسەیف و … هەڵوێستی راستەقینەی ناسیونالیستی عەرەبی عێراقیەو مانەوەو بەردەوامبوونی كورد لە بەغدا جاشایەتیە لە ئاستێكی بەرزدا یان جاشایەتی مەدەنیانەیە.
بۆیە هیوادارم ئەگەر كورد هەر سوور بوو لە مانەوەی لە بەغدا، ئەمجارە لەبری بڕینی بودجەو دوورخستنەوەی یەك بەدوای یەكی بەرپرسانی كوردو سووكایەتی پێكردنیان و بوتڵە ئاو تێگرتنیان، بە موشەكی زەمین بە زەمین لە زۆرینەی بەرپرسانی كورد بدرێت لە بەغدا و پاشانیش ئەوانەی رازیبوون لەبەغدا بمێننەوە بە دەستی حەنان فەتلاو ی و عالیە نوسیف لە سێدارە بدرێن و ئەویش بەپێی پلەكانیان كە سەرۆك كۆمار یەكەمیان بێت.
هەروەك هیوادارم ئەو دەمەش جەماوەری خەڵكی كوردستان ئەو هەڵەیەی پێشتر دووبارە نەكاتەوە كە رازیبوو جاش و خائین و خۆفرۆشەكان بخرێنە ریزی شەهیدانی گەل و نیشتیمانەوە، رێگا نەدات ئەمانەی بەغدا بە شەهیدی كورد تۆمار بكرێن چونكە لەبارێكی وەهادا كوژراوانی رێگای پڕكردنی گیرفانن. واتە ئەو شەڕەی ئێستا كورد لە بەغدا دەیكەن لە پێناوی كورددا نیە بەڵكو لە پێناوی گیرفانی خۆیاندایە و دەیانەوێت تا پارە لە بەغدا هەبێت ئەوانیش لەوێ بن، چونكە ئومێدی ئەو پارە موفتەیان بە كوردستان نەماوە.
سەرچاوە: سپی مێدیا