ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی لیژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی “قادر توانا”
لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی سویدی پارتی دێموکرات، سەردانی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید کرد و لەلایەن شاندێکی کومیتەی گشتی حدکا بە سەرپەرەستی “ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتە پێشوازی لێی کرا.
پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، لە لایەن محەممەد ئەحمەدی بە خێرهاتنی شاندی میوان کرا و دواتر ووتەیەک پێشکەش کرا.
پاشان هەر دوو شاندی ناوبراو کۆمەڵێک باسی پێوەندیدار بە ڕەوشی گشتی کوردستان و ناوچەکە و هەروەها ئەو گۆڕانکارییانەی کە بە ڕێوەن و بەتایبەتی ڕۆڵی کورد لەم دۆخەدا کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە لە درێژەی باسەکاندا سەبارەت بە پێوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە سوید و هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ مەسەلە سیاسییەکان، ڕەوەندی کورد و هەروەها کاریگەری هێزەکان لەم قۆناغەدا هاتنە ئاراوە.
لەبەشێکیتری کۆبونەوەکەدا باسی پێوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو لایەن و پەرەپێدانی کۆبوونەوەکان و هاوکاری زیاتری هەردوو لا کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،
٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی،
١٦ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی،