ڕۆژی یەک شەممە ڕێكهوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ههیئهتێکی یهكێتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له وڵاتی سوید بە سەرپەرستی “مهاباد مینووزادە” بەرپرسی کومیتە، لەگەڵ ” عەلی عەزیزی” پێشمەرگەی دێڕینی حدکا،
شایانی باسە ئەم سەردانەی شاندی کومیتەی یەکێتی ژنان لە وڵاتی سوید، تایبەت بە پێشكهشكردنی خهڵاتی “مینا خانم” خێزانی پێشەوا قازی محەممەد کە دامەزرێنەری یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانە، بە خاتوو ” کەلسووم ئیبراهیمی” لە شاری ئۆپساڵای وڵاتی سوید.
ئەم خەڵاتە وێرای سووپاسنامەیەک لهلایهن یهكێتی ” ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران”ەوە له كوردستان ئامادە کرابوو، لەو پێوەندییەدا کومیتەی یەکێتی ژنان لە سوید ڕاسپێردرابوو کە لە سەردانێکدا ئەو ئەرکە جێ بە جێی بکا و ئەو خەڵاتە وەک ڕێزگرتنێک لە خەبات و تێکۆشانی خاتوو کەلسووم پێشکەش بکات.
خاتوو ” كهلسووم ئیبراهیمی” خێزانی بەڕێز و تێکۆشەر مامۆستا “حەسەن شیوەسەڵی” ئەندامی ئیفتیخاری کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و نموونهی ژنێکی دڵسۆز و ئازا و لێهاتووی گەلەکەمانە، که وهک شێرەژنێکی کورد خزمهتێکی زۆری به گهل و نشتمانهکی کردوه و بۆ یهكێتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەمیشە جێگای ڕێز و شانازیه.
لەو سەردانەدا بهڕێز ” كهلسووم ئیبراهیمی” به خۆشحاڵیهوه خهڵاتهکهی وهرگرت و ئهم شێوه كارەی یەکێتی ژنانی بەرز نرخاند و هیوای خواست کە گەلی کورد و یەکێتی ژنان بە ئاوات و ئارەزووەکانیان بگەن.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،
٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی،
١٧ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی،