"an independent online kurdish website

دیسانەکەش سەر وەرزی نەورۆز   

بە جێمان دێڵێ  سەردارێکی هۆز   yad

هەر دەڵێی وا بۆتە میراتی ساڵ

نەورۆزان ڕەش ببنەوە چاوی کاڵ

پەژارە دەگرن پیر و لاو و کوڕ و کاڵ

لەشکری خەم بشکێنێ پەڕی شاباڵ

بۆ دەبێ نەورۆز بە شێوێ بە خەم

هۆزمان  دابگرێ پەژارە و ماتەم

لە هەڵەبجە یا لە سابڵاخ  و سنە

ئەم گشتە کارەساتە دزێو و بێ بنە

هەر دەلێی ئاشە و بە نۆرە دەگەڕێ

بەرداشی خەم وەسەر لایک دەگەڕێ

زۆریی ئەژدهاکە و کوێرانە دەگەڕی

 خەم و پەژارە وەگەڕێ و وەنەگەڕی

نۆرەی گەیوەتە ناوداری سیاقۆڵی

کۆچی حەمەڕەشە  بە سەرما و سۆڵی

ماتەمی گرتوە کانیاو و خاک و خۆڵی

گاسنی مەرگە و زەوی دڵ دەکۆڵی

سیاقۆڵ کۆنە هەواری دیاری دێرینی

چ نەما بکرێ و ببێ و تۆ نەی بینی

پەنا و حاشارگەی یارانی کۆمار بووی

سەر بڵند هەر تۆ دیار و ناودار بووی

ئێستاش بۆ حەمەڕەشە لێت نەویست؟

مەزنە خەباتکاری بێداری خۆشەویست

خەباتکاری فیداکاری ژیان نەویست

ئەو کەڵەی، مافی گەلی بە دڵ دەویست

تێکۆشەری ڕەنج خەساری خۆشی نەبیست

ژیان تاڵی، عەوداڵی ویژدان پاکی سەربڵەند

یا لە گەرمێن، یا لە  کوێستانی دوندی لەند

دژی زۆردار، گەڵ دۆستی خاوەن فیکر و پەند

جار لە زیندان  زنجیر لە پا، دەست بە بەند

هێمەت بەرزی بوت شکێنی وەک خەلیل

یا لە گەدە، یا لە سونێ، یا لە قەندیل

یاری هەزاران هەژاری  دەست کورتی نەدار

خۆشەویستی هەموو خەڵکانی گوند و شار

نەبەزی ژیان تاڵی پڕ لە شانازی و بەسەرهات

یاری غاری وەفاداری  دامەزرێنەرانی دێمۆکرات

دڵسۆزی بە وەجی  شۆڕش و خەبات بوو

ئامانجی بەرزی ڕزگاریی و  نەجات بوو

خۆش ناوی ماندوو نەناسی ڕۆژهەڵات

وەک خۆر گەشا و وەک خۆر هەڵات

بۆتە بەیتی سەیدەوانی داسنی پیر

شین گێڕە بۆ لاوی جوانەمەرگی ژیر

دەستە ملان و هاوسەفەرن برازا و مام

مامی پیری دڵگیر و لاوی نەو نەمام

بێژەنە میراتگری  سیامەند  و سەیدەوان

زیزە لێمان  بە جێ دێڵێ  مان و ژیان

مام لە سیاقۆڵی ڕ ا  و  لاو لە کاناد

ئامانجی سەفەریان بەرەو خانەقا

حەمەڕەش نەمری جێگات هەر بەرزە

 یادت وەک فەڕزانە، بۆ مە هەر فەرزە

 

 “خەڵوز

20160219

بابەتی پەیوەندی دار

بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ١٠ی خاکەلێوە، یادی 20 مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی گومناوی کورد حەمەڕەشی سیاقۆڵی و چەند کورتە بیرەوەریەک، “ئەحمەد کاکەمەمی”


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی