بەناوی خوای دڵاواو دلۆڤان ، بەڕێزان سکرتێر، ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کومیتەی ناوەندی و کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێردەستی ئێران، ڕێبوارانی ڕێگای قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی، بنەماڵەی کۆچکردوانی ئەو سەفەرەمان.
وەک دەزانن لە ماوەی کەمتر لە حەوتەیەکدا مەرگی لەناکاو و نەخوازراو، دوو ڕۆڵەی بەئەمەگی گەل و حیزبی لێوەرگرتینەوە . دیسان ئەوا قرتماغەی برینە کۆنەکانی هەڵکەندینەوە، ئازارە بەژانەکانی کۆنی لێ نوێی کردینەوە، دوو گوڵی بۆنداری کوێستانەکانی کوردستانی بەناوەخت لیێ چنینەوە. ئەگەر سەیری کاروانی شەهیدانمان بکەی پێشەنگیان پێشەوایەو تاشۆڕشیش سەر نەکەوێ و نیشمان و گەل ڕزگاریان نەبێی هەروا بەردەوامەو دوایی نایە . بۆیە بەشەهید یان دەزانم چونکە ئەوانەی لە ڕێگای وەرگرتنەوەی مافێکی خوا پیداوی داگیر کراو بەهەر شێوەیەک و لە دەرەوەی زێدەکەیان گیانیان دەکەنە قوربانی ئازادیـ و ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکەن دەرەجەی شەهیدیان هەیە. ئەگەر سرنجی کەسایەتیە بەرزەکانی ڕێبەرایەتیمان لەو کاروانەدا بدەین، ئەو کاتە دەزانین ڕێبازەکە مان چەندە پێرۆزەو داواکەمان چەندە گرانقیمەتو بەبەهایە . ئەگەر ئاوڕ لەڕابردوی خەباتەکەمان بدەینەوە دەزانین هەرچی ئێمە ڕۆڵەی بەوەج لەدەست بدەین بـەڵام بـا دوژمنان دڵنیابن ئاواتە نگریسەکەیان وەدینایە. دڵڕەشیو دڵـڕەقی ئەوان دەرهـەق بـەگەلی کورد بەزمان ناکوترێو بە قەڵەمیش لە نوسین نایە. شەهیدبونی ئەو دوو کادرە لێهاتوو بەوەجو خاوەن ئەزمونی بەکردەوە خەسارێکی ئەوەندە گەورەیە کە لە هەڵسەنگاندن نایە. گومان لەوەدانیە جێگرەوەی ئەوانمان لـەبـواری خوێندەواریو زانستو وەفادار بەگەلو حیزب زۆرن ، بەڵام ئەوانە قاڵبوی کورەی خەبات بونو ئەزمونی سەرکەوتوانەی چەندین ساڵیان لە سەختترین شەرایتی کارو ژیاندا هەروا بەهاسانی جێی پڕ ناکرێتەوە . پڕکردنەوەی کەلێنی ئاوا گەورەو ساڕێژ بونی ئەو برینە بەژانانە فیداکاریو لە خۆ بردوییو ورەو ئیمانو ئەمەگناسی شەهیدانو سەداقەتو بەردەوامی دەوێی تا بتوانێی بمان گەێێنێتە ئەو ئامانجە کە ئەو هەمو شەهیدە بەوەجەمان لە پێناودا داوە.
بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی ڕێبەرایەتیو سەرجەم کادرو پێشمەرگەو بنەماڵە بەڕێزەکانیانو هەمو خەڵکی کوردستان بەگشتیو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەکەمو خۆم بە شەریکو هاوبەشی ئەو خەسارە قورسە دەزانم . هیوادارم بە پشت بەستن بەخواو هیمەتی گەلو تێکۆشانو کۆڵ نەدان ئەو زامانە شاڕیژ بکەین کە دەرمانەکەی ڕزگاری کوردو کوردستانە.
برای هاو خەمتان مەلا برایمی مەجید پور.