Hoppa till innehåll
Hem » کۆڕی پرسەی نەمران سەید ڕەزا درودگەر و چەکۆ ڕەحیمی لە وڵاتی نۆڕوێژ بەڕێوە چوو

کۆڕی پرسەی نەمران سەید ڕەزا درودگەر و چەکۆ ڕەحیمی لە وڵاتی نۆڕوێژ بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ ١٤ی مارسی ٢٠١٦ بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی ئیسکاندیناوی لە دەڤەری ئۆسلۆی پایتەختی نۆڕوێژ کۆڕی پرسە و ماتەمینseyd_cheko_nu

بۆ هەردوو کۆچکردوو سەرروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروود گەر ئەندامانی ڕێبەریی حدکا پێکهات . لەو پرسەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات،  کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بەشدار بوون و ڕیزیان لە خەبات و تێکۆشانی ئەو دوو خەباتکارە گرت

لە دوای سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز لەگیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەتی دوو کادری کۆچکردووی ڕێبەریی حیزب ، کۆمەڵێک پەیام و وتار پێشکەشکران.

وتاری یەکەمی کۆڕیادەکە لە لایەن شاهۆ حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرس و نوێنەری حدکا لە دەرەوەی وڵات پشکەش کرا.

ئەوجار هەرکام لەبەڕێزان :

دوکتۆر حوسێن خەلیقی، بابا عەلی مێهرپەروەر، سلێمان کەلەشی، سەید برایم هاشمی ئەندامانی پێشووی ڕێبەریی حیزب باسیان لە کەسایەتی و ڕۆڵی ئەو دوو تێکۆشەرەی دێمۆکرات کرد و کاوە ڕەحیمی برای نەمر سەروان چەکۆ ڕەحیمی و شۆڕش درووگەر کوڕی نەمر سەید ڕەزا پەیامی بنەماڵەی ئەو نەمرانەیان پێشکەش کرد.

لە بڕگەی دووهەم دا کۆمەڵێک پەیامی هاودەردی و هۆنراوە وەک هاودەردی لە گەڵ حیزب و بنەماڵەی ئەو دوو تێکۆشەرە کۆچکردووە، لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانی و ڕێکخراوە جەماوەری و سینفییەکانی حدکا و بەهرەمەندانی ئەدەبیی کوردییە وە پێشکەش کران.

یادەکە دوای ٣ سەعات بە سەرەخۆشی و هاودەردی لەگەل حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی نەمر چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنیەت و  نەمر سەید ڕەزا دروودگەر کادری ڕێبەریی حیزب کۆتایی هات.

 

وێنەکان بەشێکیان لە دیواری فەیسبۆکی هاوڕێیان وەرگیراون.

هەواڵنێر :کاووس عەزیزی

وێنەکان لێرە ببینە…


 راپۆرتی ئەم یادە کە کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ ناردوویەتی 

راپۆرتی بەرێوەچوونی کۆڕیادی هەر دوو شەهیدی تێکۆشەر کاک سەید رەزا درودگەر و کاک چەکۆ رەحیمی لە وڵاتی نۆروێژ

رۆژی شەممە  ١٤/٥/٢٠١٦ کاتژمێر ٢ تاکوو ٥ ی ئێوارە کۆریادێکی ماتەمینی رێز گرتن لە هەر دوو کادری رێبەری حیزبەکەمان کاک سەید رەزا و کاک چەکۆ بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، لایەنگران و دۆستان و هێزە سیاسی یەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو.

 دەستپێکی بەرنامەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک  بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تازەمان کاک سەیدڕەزا درودگەر و هەروەها کاک چەکۆی رەحیمی دەستی پێ کرد.

 

پاشان پێشکێشکاری بەرنامەکە کاک سمکۆ بێکەس وەکوو بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرهێنانی بەشداربوانی کرد.

 

پێشکەش کردنی پەیامی رێبەری و هەروەها چەند وتەیەک لە سەر کەسایەتی هاوڕێیانی کۆچکردومان، بەڕێزان کاک سەید رەزا درودگەروو کاک چەکۆ رەحیمی، لە لایان کاک شاهۆ حوسێنی ئەندامی ریبەری حیزبەوە پێشکەش کرا.

 

پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ لە لایان کاک نادر قودرەتی یەوە پێشکەش کرا.

کاک دوکتور خەلیقی چەند وتەیەکی سەبارەت بە کەسایەتی کەم وێنەی نەمران کاک سەیدڕەزا و کاک چەکۆ پێشکەش کرد.

رێزدار کاک بابا عەلی مێهرپەروەر چەند وتە و بیرەوەری خۆی لە گەل ئەو دوو هاورێ شەهیدەمان دا پێش کەش کرد.

بەرێز کاک کاوە رەحیمی برای شەهیدی فەرماندە کاک چەکۆ رەحیمی چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد و سپاسی هەموو ئامادەبوانی کرد کە لە رێگەی دوور و نزیکەوە وەک وەفایەک بۆ نەمران کاک شەیدڕەزا و کاک چەکۆ ئامادەی ئەو کۆریادە بوون.

 

 پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایان خوشکە قومری پێشکەش کرا.

پەیامی یەکێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایان کاک وەفا مستەفاپوور پێشکەش کرا.

 

پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک سەردار فەیزی پێشکەش کرا.

فیلمێکی کورت کە لە سەر ژیان و خەباتی کاک سەید رەزا درودگەر ئامادە کرابوو پێشکەش کرا کە پەخشانەکەی کاک دڵشاد هەورامی نوسیبووی و بە دەنگی پر لە هەستی کاک ئەحمەد شێربەگی خوێندرایەوە لە سەر فیلمەکە تۆمار کرا بوو.

هونراوەیەک بەو بۆنەوە لە لایەن شەیدا کەمانگەر پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

چەند وتەیەک لە لایان کاک سولەیمان کەلەشی سەبارت بە کارو تیکۆشانی ئەو دوو تێکۆشەرە نەمرەمان پێشکەش کرا.

چەند وتەیەک لە لایان کاک سەید برایم هاشمی هەر بەو بۆنەوە لە سەر کەسایەتی هەر دوو شەهید پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

کاک شۆرش درودگەر کوڕی شەهید سەید رەزا درودگەر چەند وتەیەکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد و سوپاسی ئامادەبوان و کۆر گێران کرد.

شایانی باسە هەر بەو بۆنەوە کۆمەڵیک بروسکەی هاوخەمی بە دەستی کومیتەی بەرێوەبەری کور یادەکە گەیشتبوو کە ناوەکانیان بەم شێوەی خوارەوەیە

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی نۆڕوێژ

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە نۆروێژ

پارتی سەربەخۆیی کوردستان کۆمیتەی نۆڕوێژ

کۆمیتەی سۆئیدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی فیمینیستی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان کۆمیتەی نۆڕوێژ

کۆمیتەی دانمارک ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی فیمینیستی کوردستان

کەسایەتی سیاسی کورد کاک جەعفەر حامیدی

 

شایانی باسە کە رێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتانی سۆئێد و دانمارک بۆ بەشداری لەو رێورەسمەدا هاتبوون بۆ نۆڕوێژ.

 

لە کۆتایی دا بەرێز سمکۆ بێکەس سوپاس و پێزانینی کۆمیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نۆڕوێژ پێشکەش بە بەشدار بووان کرد کە لە وڵاتانی دیکەوە و هەر وەها لە رێگەی دوورو نزیکەوە بەشداری ئەم کۆرە ماتەمینە بوون.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کومیتەی نۆڕوێژ

14.05.2016

………………………..

ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستی کومیتەی گشتی حدکا لەو وڵاتە، لە پرسە و سەرەخۆشی سەید ڕەزا دروودگەر و سەروان چەکۆ ڕەحیمی لە وڵاتی نۆروێژ بەشداری کرد.

’ڕۆژی شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە وڵاتی نەرویج کۆڕیادێکی ڕێز گرتن لە هەر دوو کادری ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێزان: کاک ” سەید ڕەزا دروودگەر و کاک سەروان چەکۆ ڕەحیمی” بە بەشداری شاندێکی ڕێبەری حدکا لە دەرەوەی وڵات بە سەرپەرستی کاک ” شاهۆ حوسێنی” و هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان، دۆست ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵێک لە هێزە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوە چوو.’

سەرەتایی کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب ” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی نوێی حیزبە خۆشەویستەکەمان ” سەید ڕەزا دروودگەر و سەروان چەکۆ ڕەحیمی” دەستی پێ کرد.

پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامە، پەیامی ڕێبەری حیزب  وێرای باسێک لە سەر کەسایەتیی هاوڕێیانی کۆچکردوومان، ” سەید ڕەزا دروودگەر و سەروان چەکۆ ڕەحیمی” لە لایەن کاک شاهۆ حوسێنی ئەندامی ڕیبەریی حیزب پێشکەش کرا.

هەروەها لەو کۆڕەماتەمینیدا کۆمەڵێ کەسایەتی ناسراو سەبارەت بە کەسایەتی هەردوو کادری ڕێبەری حیزب، سەید ڕەزا و سەروان چەکۆ ڕەحیمی ووتەیان پێشکەش کرد.

شایانی باسە لەو پێوەندییەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستی کومیتەی گشتی حدکا لەو وڵاتە و هەروەها بە هاوڕێیەتی بەڕێزان: ” دوکتور حوسێن خەلیقی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حیزب، بابا عەلی مێهرپەروەر ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حیزب و کاوە ڕەحیمی برای شەهیدی فەرماندە سەروان چەکۆ ڕەحیمی”  و زۆر کەسایەتی دیکە و هەروەها شاندێکی کومیتەی گشتی یەکێتی ژنان لە وڵاتی سوید، لەو کۆڕیادە ماتەمینییەدا بەشدارییان کرد و بەوبۆنەیەوە ووتە و برووسکەی ماتەمینی و هاو خەمی خۆیان پێشکەش کرد.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،

٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،

١٤ی مای ٢٠١٦ی زایینی،

وێنەکان لێرە ببینە…