له فه‌یسبووکی کاک (عه‌لا مفاخری) نووسراوه‌یه‌کی فارسیم به‌ناوی (تاریخ، سه‌باره‌ت به دێی {(قه‌ره‌ول= قه‌ره‌گوڵ) له نێوان شاره‌کانی دێوانده‌ر و بیجار و تیکاب} که وێنه‌ی ژماره (1)ی له‌سه‌ر دانابوو خوێنده‌وه.
ساڵی پاریش له سایتی (هه‌ڵوێست)دا چه‌ن نووسراوه‌م به پێنووسی کاک (عه‌تا ریازی) سه‌باره‌ت به قه‌ڵاکانی کوردستان بینی. کاک عه‌تا مێژووی قه‌ڵاکانی به زمانێکی ساده و ره‌وان خستبووه به‌رده‌س خوێنه‌ر، ئه‌و ره‌وانی و سادییه خوێنه‌ری هانئه‌دا بۆ دووباره و چه‌نباره خوێندنه‌وه‌یان.
چه‌ن ساڵێ بوو به‌نیاز بووم چه‌ن دێڕێ سه‌باره‌ت به قه‌ڵای سه‌قز بنووسم، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه و زانیارێکم سه‌باره‌ت به قه‌ڵاکه نه‌بوو ئه‌موت ئاخر شتی وا چ سودێکی هه‌یه بۆ خوێنه‌ر و کێش بڕوا ئه‌کات. کاتێک نووسراوه‌که‌ی کاک (عه‌لا)م خوێنده‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که هه‌ڵه‌م کردووه ئه‌بوو بمنووسیاێت.
قه‌ڵای سه‌قز
سه‌قز شارێکی کۆ‌نه، مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (سه‌کاکان). ناوی (سه‌قز = سه‌گز) له ناوی سه‌کاکانه‌وه گیراوه! به‌ڵام په‌ندێکی پێشینان ئه‌ڵێت:
(ئه‌وانه کای کۆ‌نه
نان ئه‌و نانه ئه‌ڕۆ له خوانه).
**
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆیش خاوه‌نی هیچ نین، ئه‌وه‌ی که بووه (دوژمن = داگیرکه‌رانی کوردستان) به هه‌مه چه‌شنه به‌فڕوفێڵ، به پوڵوپاره، به‌زه‌به‌روزنگ تاڵانیان کردووه و ئه‌یکه‌ن. باشترین نموونه: کانه زێڕه‌کانی کوردستانه که ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئێران به ئاشکرا تاڵانی ئه‌کات.
ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ{(60) شه‌ست و چه‌ن سال پێش} له ناو شاری (سه‌قز) قه‌ڵاێک هه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌قز دوو گه‌ڕه‌گی گه‌وره‌ی بوو به‌ناوی (سه‌رپه‌چه) و (ناوقه‌ڵا). قه‌ڵاکه‌ی سه‌قز ماڵ و کوش و باره‌گای لێ نه‌بوو، به‌س ماڵێکی بچکۆله‌ی یه‌ک ژووی له(سه‌ر) بوو.
به‌ربانگ کردنه‌وه به سیڕه‌ی (زوڕنا)
ئێوارانی مانگی ره‌مه‌زان که بانگ ئه‌درا له‌گه‌ڵ ده‌نگی بانگه‌که له‌سه‌ر قه‌ڵاکه‌وه زوڕنایش لێئه‌درا تا خه‌ڵک نان بخۆن.
ئه‌م قه‌ڵایه سه‌رپا گه‌ڵ بوو، که‌سێ خانووی دورست بکردایه ئه‌چوو له قه‌ڵاکه گڵی ئه‌برد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ماشین نه‌بوو، که‌ردار چه‌ن که‌ری به تێڕ(کیسه‌ی گه‌وره)وه ئه‌برد و گڵی بار ئه‌کرد، بۆ هه‌ر بارێکیش پوڵی وه‌ر ئه‌گرد. که‌س نه‌بوو بڵێ بۆ وه‌ها ئه‌که‌ن.
به‌داخه‌وه رۆژه‌که‌یم له‌یاد نییه چ رۆژێک بوو، چه‌ن که‌ردار (14) که‌ریان بردبوو بۆ گڵکێشان، له ناکاو به‌شێ له قه‌ڵاکه ئه‌ڕمێ و هه‌موو که‌ره‌کان ئه‌بن به ژێر گڵه‌وه و هیچ به زیندووی ده‌رناچن. کاتێک ئه‌و به‌شه له قه‌ڵاکه رما {(3) کوپه‌ی گه‌وره} وه‌ک ئه‌و کوپانه‌ی که له نووسراوه‌که‌ی کاک عه‌لا دانراوه، به‌ڵام گه‌وره‌تر به جۆرێک که دوو که‌س به‌گران ئه‌توانی ده‌سیان له ده‌وری کوپه‌یه‌که‌وه به یه‌ک بگات، ده‌رکه‌وتن. هه‌ر سێ کوپه‌که پڕبوون له (قاپ = جگ).
پاشان هه‌ندێ له ده‌وڵه‌مه‌نه‌کانی سه‌قز به‌شێکی قه‌ڵاکه‌یان کرد به مڵکی خۆیان و به‌شێکیشی ده‌وڵه‌ت داگیریکرد و کردی به حسینییه.
با ئه‌وه‌یش فه‌رامۆش نه‌که‌ین که له دێهاته‌کانی وه‌ک (زێوییه) و (که‌رفتوو) گه‌لێ شتی کۆن و به‌نرخ دۆزرانه‌وه، چاوچنۆکه‌کانی سه‌قز به پوڵێکی که‌م ئه‌یانسه‌ندو ئه‌یانبرد بۆ تاران به نرخێکی به‌قه‌ولی خۆیان (گران) ئه‌یان فرۆشت، بیریان له‌وه نه‌ئه‌کرده‌وه که ئه‌وانه سه‌رمایه‌ی مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌بێ بپارێزرین.
وێنه‌ی ژماره (2) له سایتێکی فارسی وه‌رگیراه.
سه‌عی سه‌قزی
25/5/2016